به‌رای ئیمه که له نیزیکه‌وه بارۆدۆخی ئه‌حزابی سیاسی رۆژهه‌لات ههلدهسنگینین ئه‌م نۆسینه له ناچاریدایه چۆنکه هه‌م ئه‌ندامانی مۆهته‌دی هم ئه‌ندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران سه‌ردانی سفاره‌تخانه‌کانی ئیران ده‌که‌ن و و له ئیران زه‌وی و خانۆیان کریۆه یانی که‌لکیان له ژیر ده‌ستی ئیتلاعاتی ئیران‌دا گیری کردۆه ئه‌م نۆسینه خۆ دهزینهوهی له راستیکان و چهواشهکردهنی راستیکانه و دوره له راستی و حه‌تا کاک مۆهتهدیش زهویو زاره‌کانی له ئیران وه‌ر گرتۆته‌وه له ریگای سه‌لاحی برای که ئه‌ندامی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان و چۆنکه فارهسیهکی باشه مهسئۆلی رۆابهتی بیینی ئیتلاعات و یه‌کیتی نیشتمانیه.
سه‌لاحی مۆهته‌دی راویژکاری مام جه‌لاله و مهسئۆلی رۆابهتی بیینی ئیتلاعاتی ئیران و یه‌کیتی نیشتمانیه
ئه‌ویش ئاشکرا بۆ که سه‌لاحی مۆهته‌دی له گه‌ل قانعی فردا خهزمایهتی بنهمالیهیان هیه یک بنه مالن
کۆمه‌ڵه‌کان و دیموکراته‌کان (بۆیه واده‌ڵێم چوونکه ئه‌و دوو حیزبه یه‌کی هێنده‌ی نارنجۆکێک پارچه‌یان لی جیابوه‌ته‌وه) ئیشوکاریان نییه له ئۆردوگاکانی زڕگوێزو زڕگوێزه‌ڵه‌و کۆیه‌و دێگه‌ڵه هه‌ر ده‌خۆن و ده‌خه‌ون ،پژاکیش به‌رگری دهکاتو ده‌کوژێ و ده‌کوژرێ هه‌ڵمه‌ت ده‌بات و بۆ دوژمنی کوردی ده‌سه‌لمێنێ که “زیندوه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان” ،پژاک به‌شه‌ونخونی و برسێتی و تینوێتی له کوێستان و له گه‌رمێن هه‌ر له سه‌هه‌ند و داڵههۆو شاهۆوه تاده‌گاته ئاسۆس و قه‌ندیل برستیان له دوژمن بڕیوه که‌چی ئۆردوگا نشینه‌کان له‌سه‌ر دۆشه‌کی گهرمو له‌ژێر لێفه‌ی گه‌رمدا دژایه‌تیان ده‌که‌ن ، گه‌ریلاکانی پژاک وه‌ک هه‌ڵۆی لوتکه‌و پڵنگی بنارو شێری بێشهوکهنار هه‌ڵمه‌ت ده‌به‌ن و چنگ له گه‌روی دوژمنان گیر ده‌که‌ن ئۆردوگا نشینه‌کانیش له سه‌ر جاده‌ی قیر و به مۆنیکاوه ده‌سوڕێنه‌وه‌و دانی خێریان پێدا نانێن ، پژاک له به‌رانبه‌ر دوژمنان وه‌ستاوه‌و ناهێڵێ یه‌ک هه‌نگاو بێنه پێشه‌وه و بۆی سه‌لماندون که “هه‌ر ماوه قه‌ومی کورد زمان” که‌چی ئۆردوگا نشینه‌کان به‌هه‌مو هێزیان هاوار ده‌که‌ن به‌رگریکردن کاری ئێمه نییه ، من پێم وایه ئیتر کاتی ئه‌وه هاتوه به ڕه‌ش بڵێین ڕه‌ش و به سپیش سپی ، کاتی ئه‌وه هاتوه ئۆردوگانشینهکانیش قۆڵی لێ هه‌ڵکه‌ن و بڕۆنه ڕیزی براکانیان بۆ به‌رگریکردن له خه‌ڵک ، هیچ گومانتان نه‌بێت له ئۆردوگاکانی باشوری کوردستانه‌وه ڕۆژهه‌ڵات ڕزگار ناکرێت.
زۆر باش سه‌رنج بده‌نه قسه‌کانی ئێستای ئه‌و حیزبانه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م بیست ساڵه‌یان هه‌ڵی سه‌نگێنن : 1) به‌رگری کردن کاری ئێمه نییه، ئه‌رکی ئێراق و حکوومه‌تی هه‌رێمه... باشه ئه‌گه‌ر وایه بۆ بیست ساڵه کڵاو له سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانتان و گه‌له‌کانتان ده‌نێن که بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی باشووری کوردستان شه‌ری چه‌کداری ناکه‌ن، ئێستاش ده‌ڵێن ئه‌م شه‌ڕه دژی حکوومه‌تی هه‌رێمه و به‌رگریکردن لێی کاری ئێمه نییه!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! 2) ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر ئێمه نییه و بۆ سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمه.... ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که ئێوه هیچ مه‌ترسییه‌کتان بۆ رژیم نییه و به‌ڵکوو زۆر زۆریش بۆ کۆماری ئیسلامی به سوودن، چوون ئه‌گه‌ر هیچتان له ده‌ست نییه ئه‌وه‌تان له ده‌ست دێ دژی په‌ژاک بن و شه‌ڕی ڕه‌وانی بۆ په‌ژاک و بۆ کوردیش دروست بکه‌ن... لێره‌دا ژوماره‌ی تایبه‌تی ئه‌لته‌رناتیڤی په‌ژاک که بانگه‌شه‌ی ده‌کرد که رژیم زۆر حیزب و که‌سایه‌تی به دژی پژاک به‌کار دێنێ وه‌راست ده‌گه‌ڕێ... پاشان وڵامه‌کانیان پڕه له ناکۆکی و سه‌ر لێشێواوییهکی زۆری پێوه دیاره.
به‌رێزان بۆ له نێوان حیزبه که‌مپنشینه‌کانی رۆژهه‌ڵات له باشوری کوردستان له چه‌په‌وه بگره تا راست و ئیسلامێهکان له وانه‌ی که رۆژانه درۆشمی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن به مانشێت و خۆراکی ریکلامی حیزباێهتی کامیان تا ئیستا هه‌ڵوێستی راشکاوانه‌یان ده‌ربڕیوه بۆ به‌رگری له دهسدرێهکانی کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی و پاڵپشتی گه‌ریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان له بناری قه‌ندیل ؟ ئیدی نازانم بۆ ته‌نها حدک و کۆمه‌ڵه‌تان هه‌ڵبژاردوه که‌س چاوه‌روانی له هیچ ێه‌ک له شاخ و وه‌چه‌کانی کۆمه‌ڵه نییه کۆمه‌ڵه له بواری پێداگری نه‌ته‌وه‌یی دا هیچ جیاوازی له گه‌ڵ ئیسلامه تۆندرهوه ده‌مارگرژه‌کانی دیکه‌دا نییه و کۆمۆنیسته‌کان به درێژایی مێژوو نکولی و حهشایان له مافی نه‌ته‌وه‌یی کردوه و به هه‌وڵ و تێکۆشانی ره‌گه‌زی و ناسیونالیستی به‌رته‌سکی پێناسه ده‌که‌ن به‌ڵام کاک جه‌لیلی گادانی ئه‌و شه‌هامه‌ته‌ی هه‌بوه که ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم گرتوه و به راشکاوی گۆتوێه ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ندی ئێراقه رووبه‌روی هێزه ده‌سدرێژکاره‌کانی کۆماری ئیسلامی ببنه‌وه یان کاک خالیدی عه‌زیزی وه‌ک سکرتیری حدک ماوه‌یی لهمهوپێش تهجاوهزکاری رژیمی سێداره‌ی بۆ سهرگهریلاکانی پژاک مه‌حکوم و ریسوا کرد ئایا غه‌یر له حیزبی دیموکراتی کوردستان کام حیزبێکی دیکه‌ی کوردستانی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی گرتوه هه‌موو وان له ژێر رکیفی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا و یه‌کیان خاوه‌ن ئێراده‌ی سه‌ربه‌خۆ نیین و چاوه‌روانی له‌بن هاتنی په‌که‌که و پژاک ن له لاێه ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتوری فارس و تورکه‌وه ، لێدوانه‌که‌ی بیژه‌ن قاره‌مانی و هک ئاغا سهرلێشیواوهکهی جێگای شهرمزارێه و ڕشانه‌وه‌که‌ی ئه‌حمه‌د ساڵحی له‌و فهزێحهتبارتره باس له‌وه ده‌کات زۆرجار ده‌وڵه‌ت پاره‌ده‌دات تا وه‌کو بههانهێهکی وای بۆ دروستبێت ؟؟؟؟ لێره‌دا ده‌ستی داوه‌ته شڕ و وڕ گۆتن و تۆمه‌ت و بۆختان خستنه سه‌ر پارتی ژیانی ئازادی کوردستان که به‌راستی شه‌رمه ناوی ئه‌م ههوچی و بێ پرنسیپانه بخرێته بازنه‌ی سیاسێهوه وادیاره ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆیان به سه‌ر حیزبه‌کانی تردا ده‌ساون و به‌م قیاس به نه‌فس کردنه دهیسهلهمێنن خۆیان مامه‌ڵه‌ی زۆریان له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی کردوه بۆ فرۆشتنی خاکی کوردستان هه‌روا که دامه‌زرێنه‌ری شه‌ڕی براکۆژی بوون له شاری کامیاران و پاشان سنه و مه‌ریوان و ناوچه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌ر شۆێنێکدا ناکۆکی و ئاژاوه‌یان دهناێهوه زۆری نه‌ده‌خایاند ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌که‌وته به‌ر شاڵاوی جه‌لادانی ئیسلامی له راستیدا هۆسارکێشی ده‌وڵه‌ت بوون ئه‌مه بوو مامه‌ڵه و تیجاره‌ت و به‌هانه دروست کردن بۆ رژیم له پێناوی به فه‌رمی ناساندنی کۆمه‌ڵه و به‌شداریان له سه‌ر مێزی مۆزاکره و وتوۆێژ ، به قه‌ولی عه‌جه‌مان به سر آمده حکیم است !!
----------------------------
زۆر جێگای شەرمە ئەوە هەڵوێستی ئەو حیزبانە بێت و سبەینێش شۆڕش و کوردایەتی و تێکۆشان لە دژی دیکتاتۆری بە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بفرۆشنەوە. کاکە بە کورتی بڵێن ئاشبەتاڵتان لێکردوە و ئابڕوی کوردی رۆژهەڵاتیشتان بردوە. ئێوە تەنها موچەخۆری یەکێتی و پارتین و شتێکتان نییە ناوی ئیرادەی سیاسی بێت. ترس لە یەکیتی و پارتی و ئێران هەمو شتێکی لێکردون بە وەهم. کاتێک ئێوە پێتان ناکرێت بۆ لایەنی دیکە کە پشتی دوژمن دەشکێنێت دەکەنە هۆکاری جەنگەکان و روی دوژمن سپی ئەکەن. ئاخر هەندێک ویژدانیش بۆ مرۆڤ و ئێوەش باشە
کۆمەڵەکان و حدک: ئاماده‌نین شه‌ڕ بكەین
30 / 7 / 2011
بەیان - ناوەندی هەواڵ:(دانا ره‌زگه‌یی - هاووڵاتی) رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی پژاك، به‌رێگا خۆشكردن بۆ داگیركارییه‌كانی ئێران ده‌زانن . زۆربه‌ی پارت‌و لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئاماده‌نین له‌ئێستادا شه‌ڕ به‌رانبه‌ر ئێران بكه‌ن، پێیانوایه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی هێزه‌كانی پژاك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی ئه‌و وڵاته، پێدانی بیانووه بهئێرانو رێگا خۆشكردنه له‌به‌رده‌م داگیركارییهكانیدا.
|
-------------------------------
سەرۆكەكەی كوردە و ئێستا لە ئێرانە
5 / 8 / 2011
بەیان - ناوەندی هەواڵ: هەینی رابردوو وەزارەتی دارایی ئەمریكا رایگەیاند ناوی شەش ئەندامی رێكخراوی قاعیدەی خستووەتە لیستی رەشەوە، سەرۆكی ئەو تۆڕەش كوردێكی سوورییە بەناوی (عیزەددین عەبدولعەزیز خەلیل) كە لە ئێران دەژی، ئێرانیش بەوە تۆمەتبار دەكات كە بە “نهێنی خەریكی كاركردنە” لەگەڵ رێكخراوی قاعیدە.
وەزارەتی دارایی ئەمریكا، دەوڵەتی ئێران بەوە تۆمەتبار دەكات كە پەیوەندی و لینكێكی گرنگی هەیە لەگەڵ رێكخراوی قاعیدە لە عێراق، ئەفغانستان و پاكستان. لەڕووی داراییەوە یارمەتی رێكخراوی قاعیدە دەدات لەو وڵاتانە و هاوكاری دەكات بۆ راكێشانی ئەندامی نوێ.
هەواڵەکەی رووداو دەڵێ: بەپێی راپۆرتەكان ئەو تۆڕە لەلایەن كوردێكی سووریاوە بەناوی عیزەدین عەبدولعەزیز خەلیلەوە سەرپەرشتی دەكرێت، كە كەسێكی چالاكی رێكخراوی قاعیدەیە و بەپێی رێككەوتنێكی نێوان ئێران و قاعیدە ناوبراو لە ساڵی 2005وە لە ئێران دەژی. خەلیل لەشاری قامشلۆ لەدایكبووە و تۆمەتباركراوە بەوەی هاوكاری دارایی و ئەندامی نوێی قاعیدەی بردوونەتە ئێران و لەوێشەوە بۆ پاكستان بۆ لای عەتییە عەبدولڕەحمان كە بەرپرسێكی باڵای رێكخراوی قاعیدەیە.
ئەندامێكی دیكەی نێو ئەو تۆڕە بەهەمان شێوە كوردە و ناوی (ئومێد محەممەد)ە، ناوی تەواوی ئومێد (عەبدولمەجید محەممەد عەزیز)ە و ناسراوە بە (حەمزە كوردی) و هەڵگری رەگەزنامەی سووری و ئێرانییە. پێدەچێ ناوبراو لە ئێران لەدایكبووبێ و ئەمریكییەكان پێیانوایە كە كەسێكی چالاكی قاعیدەیە لە عێراق و بەرپرسە لە پلاندانان بۆ چەندین هێرش و تەقینەوە لە عێراق. هەروەها مەشقی بە ئەندامانی قاعیدە كردووە، بەتایبەت لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی تەقەمەنی و هەروەها مەشق و راهێنانیشی لە ئەفغانستان پێكراوە، بەڵام ئێستا نازانرێ لە كوێ دەژی.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر