رژیم تروریستی نژادپرست ترک به حملات خود علیه ملت کرد ادامه میدهد
///////////////////////////////
له ناوچه‌ی سلۆپی شه‌رنه‌خ لاوانی کورد هێڕشه‌کانی تورکیایان شه‌رمه‌زار کرد..
له گه‌ره‌کی جودی سه‌ر به ناوچه‌ی سلۆپی لاوان کۆبوونه‌وه و له ئاستنهگکردنی دیداری رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجه‌لان و هیرشه‌کانی سه‌ر هه‌ریمه‌کانی پاراستی مهدهیا که له‌لایه‌ن ده‌وله‌تی تورکه‌وه به‌رێوه ده‌چێت ،رسوایان کرد .
لاوان ویستیان له گه‌ره‌کی جودیه‌وه رێپێوانێک له میانه‌ی چالاکیه‌که‌یان دا به‌رێوه ببن ،به‌لام رووبه‌رووی ده‌ستێوه‌ردانی پۆلیسی تورک بوونه‌وه .
پێکههلپرژان له نێوان لاوان و پۆلیس دا بۆماوه‌ی درێژ به کۆلانه‌کانی ناوچه‌که‌دا بلاو بوویه‌وه .
لاوان ،له ناو کۆلان دا به‌ربه‌ستیان دانا ، له‌دژی پۆلیس خۆراگرییان کرد و ناسنامه‌یان کۆنترۆل کرد.
ئالۆزی و چالاکی لاوان تا درنگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو، و پۆلیسی تورک له چآلاکیهکهدا 3 لاوی ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.
///////////////////////////
عبدوللا مه‌لا نوری: په‌که‌که و په‌ژاک نوێنه‌رایه‌تی پرسی کورد ده‌که‌ن و ئهیپارێزنن.
نارهزاییهتیهکان له دژی هێڕشه‌کانی وه‌لاتانی ئێران و تورکیا بۆ سه‌ر باشوری کوردستان به‌رده‌وامه .
له‌وباره‌وه ، په‌رله‌منتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆران ، له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ، عبدوللا مه‌لا نوری ،هێڕشه‌کانی ئه‌و دوو وه‌لاته‌ی به‌توندی شه‌رمه‌زار کرد.
مه‌لا نوری بانگی له ئێران و تورکیا کرد و راسته‌وخۆ نێزیکی پرسی کورد ببنه‌وه ووتی:
به‌گوشاری سه‌ربازی ناتوانن کوردان پاکتاوبکه‌ن . ئێران و تورکیا ، به‌هێچ بیانوویه‌ک ناتوانن ،هه‌رێمی کوردستان ، بۆردومان بکه‌ن .
پێویسته ئێران و تورکیا دان به‌و راستیه‌ی بنێن ، که له‌ناو وه‌لاته‌که‌یان دا ،پرسی کورد هه‌یه و پرسه‌که راستییه‌که و په‌که‌که و په‌ژاک ش نوێنه‌رایه‌تی پرسه‌که ده‌که‌ن و ئهیپارێزنن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر