به‌سه‌رهاتی ژنانی تلحاسڵ و تلعه‌ران : به‌به‌رچاومانه‌وه که‌سوکاریان کوشتین ڤایرۆسە پیسە ئیسلامیەکانی ئەلنسرا رەحمیان بە هیچ کەس نەکردوە.
ئه‌و ژنانه‌ى به‌هۆی کرده‌وه درندهکانى به‌ره‌ى ئه‌لنوسرا ، ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێراق و بیلاد ئه‌لشام له ته‌لعه‌ران و تهلحاسل ئاواره‌ى عه‌فرین بوون ، رایانگه‌یاند که چه‌ته‌کان له‌به‌ر چاوى ئه‌وان خزم و که‌سوکارى ئه‌وانیان کوشتووه . ژنان ده‌ستنیشانیان کرد که ئه‌وان له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان به‌شه‌و له‌ده‌ستى چه‌ته‌کان رایانکردوه و ماوه‌ى (3) رۆژ له‌به‌ر گه‌رماى هاوین به‌بێ خوارن ماونه‌ته‌وه .
ئه‌و ژنانه‌ى به‌هۆی کرده‌وه درندهکانى به‌ره‌ى ئه‌لنوسرا ، ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێراق و بیلاد ئه‌لشام له ته‌لعه‌ران و تهلحاسل ئاواره‌ى عه‌فرین بوون ، رایانگه‌یاند که چه‌ته‌کان له‌به‌ر چاوى ئه‌وان خزم و که‌سوکارى ئه‌وانیان کوشتووه . ژنان ده‌ستنیشانیان کرد که ئه‌وان له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان به‌شه‌و له‌ده‌ستى چه‌ته‌کان رایانکردوه و ماوه‌ى (3) رۆژ له‌به‌ر گه‌رماى هاوین به‌بێ خوارن ماونه‌ته‌وه .
ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له شارۆچکه‌کانى ته‌لعه‌ران و تهلحاسل سه‌ربه شارى حه‌له‌ب به‌هۆی کرده‌وه دڕنده‌کانى گروپه چه‌ته‌کان رایانکردووه ، باسى کاره دڕنده‌کانى ئه‌و گروپانه‌یان کرد . که‌سوکارى (3)ماڵ که له‌به‌ر ئه‌شکه‌نجه ، کوشتن و تاڵانکردنى گروپه چه‌ته‌کان که (6) رۆژ به‌رله ئێستا ده‌ستى پێ‌کردبوو ، رایانکردووه و گه‌یشتنه شارى عه‌فرین .
له‌کۆی (40) ماڵ ته‌نیا (13) که‌س هاتوون
کاتژمێر 14:00 ی رۆژی 2ی ئاب (3) ماڵ گه‌یشتنه عه‌فرین که دوویان له تلحاسل و یه‌کێکیش تلعهرانهوه هاتوون . هه‌رسێ ماڵه‌که‌ش بۆ ئه‌وه‌ى گیانى خۆیان له‌مردن بپارێزن به‌ره‌و بیابانه‌کان رایانکردووه و ماوه‌ى (3) رۆژ له‌و بایابانانهدا ماونه‌ته‌وه .
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌کان؛ ئه‌و ئاواره‌بووانه به‌گشتی (40) ماڵ بوون ، به‌ڵام ته‌نیا (3) ماڵیان که (13) که‌سن گه‌یشتوونه‌ته شاری عه‌فرین. له‌باره‌ی بهسهرهاتهکهیانهوه ژنانی ناو ئه‌و (13) که‌سه رایانگه‌یاند که‌ئه‌وان هیچ زانیاریه‌کیان له‌باره‌ى ماڵه‌کانى تر نى یه و ژیانى ئه‌وان له‌مه‌ترسى دایه .
ئه‌ویان کوشت و (4) خوشک و دایکیشیان رفاند
له‌وباره‌یه‌وه ژنێک به‌ناوى ( که‌وسه‌ر کالۆ) ته‌مه‌ن (25) ساڵى که لهتهلحاسل له‌گه‌ڵ دایکه ( بێزێ عه‌بدولڵا ) ، خوشکه‌کانى ( ئه‌مینه کالۆ ، جه‌واهیر کالۆ ، به‌شیر کالۆ ) و (6) منداڵى تر له‌به‌ر ده‌ستى گروپه چه‌ته‌کان رایانکردووه ، ئه‌و کردووه دڕندانه‌ى چه‌ته‌کانیان به‌و شێویه باس کرد :" گروپه چه‌ته‌کان ئێواره که‌وتنه ناو گوند . سه‌رله‌به‌یانیش له‌و کاته‌ى مه‌لا به‌ره‌و مزگه‌وت ده‌چوو رێگایان پێگرت . ئه‌وان له‌جیاتی مه‌لا چونه سه‌ر میمبه‌ر و ده‌ستیان کرد به بانگه‌وازی و فتواى کوشتنى کوردانیان ده‌رکرد ، ده‌یانووت : کاتى له‌ناو بردنى کوردان هاتووه . ماڵى ئه‌وان و ناموسى ئه‌وان حه‌ڵاڵه . هه‌روه‌ها بانگه‌وازیان کرد بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه له‌ماڵه‌کانمان ده‌رکه‌وین و چۆڵى بکه‌ین . له‌به‌ر چاوى ئێمه مام ( جومعه دیبان کالۆ )ی ته‌مه‌ن (18) ساڵى یان کوشت . رێگایان نه‌دا که ئێمه بچینه سه‌ر ته‌رمه‌که‌شى . دواتر دایکى ( ئاریفه تاربوو ) و خوشکه‌کانی ( شهمس کالۆ ، روقیه کالۆ ، مه‌یاده کالۆ ، رابیعه کالۆ ) و کچه ته‌مه‌ن یه‌ک ساڵه‌که‌یان رفاند و تا ئێستا نازانین به‌ره‌و کام شوێن بردوویانن .
ماوه‌ى (3) رۆژ له چۆڵه‌وانى و بیابانه‌کان بووین
که‌وسه‌ر کالۆ به‌چاوى پرله فرمێسکه‌وه گێڕایه‌وه که بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان له‌ده‌ستى گرووپه چه‌ته‌کان رزگار بکه‌ن چاوه‌ڕوانى شه‌ویان کردووه و وتى :" کاتێک دنیا تاریک داهات، ده‌ستى منداڵه‌کانمان گرت و که‌وتینه سه‌ر رێگا . له‌تاریکى شه‌و ماوه‌ى (2) کاتژمێر به‌ره‌و رۆژئاواى گوند رۆیشتین . ئه‌و شوێنه‌ى ئێمه هه‌وڵمان ده‌دا بچین له‌ده‌ره‌وه‌ى گوند بوو ، کاتێک ئێمه گه‌یشتینه ئه‌و چۆڵه‌وانیه به‌ره‌و به‌ره‌به‌یانى ده‌چوو . منداڵه‌کانمان برسى و تینوو بوون . به‌ڵام هیچ شتێک نه‌بوو که بیانده‌ینێ. له‌ده‌وروبه‌رمان ده‌نگ ده‌هات . ووتمان به‌ڵکو ئه‌مانه چه‌ته‌بن ، بۆیه زۆر ترساین . به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌کى کورت بینیمان که ئه‌وانیش ئه‌و هاوڵاتیانه‌ن که له‌به‌ر کاره دڕنده‌کانى چه‌ته‌کان رایانکردووه . ماوه‌ى (3) رۆژ له چۆڵه‌وانى ماینه‌وه ، دواتر خۆمان گه‌یانده شاری حه‌له‌ب .
نه‌یتوانى قسه‌کانى خۆى ته‌واو بکات
له‌وکاته‌ى که‌وسه‌ر کالۆ قسه‌ى ده‌کرد ، دیاربوو که تا ئێستا له‌ژێر کاریگه‌رى ئه‌و کرده‌وه دڕندانه‌دا بوو و بۆیه به ترسه‌وه له ده‌وروبه‌رى خۆى ده‌ڕوانی و له‌به‌ر فرمێسکه‌کانى نه‌یتوانى قسه‌کانى خۆى ته‌واو بکات . دواتر خوشکه‌که‌ی به‌ناوى ( زارا کالۆ ) به‌رده‌وامى کرد و رایگه‌یاند که چه‌ته‌کان به‌به‌رچاوی هه‌موویانه‌وه دراوسێکه‌یان به ناوى ( هه‌مام ئه‌حمه‌د هه‌مام)یان کوشتووه و وتی :" هه‌مام له‌ناو حه‌وشه‌ى ماڵه‌که‌ى کوژرا . هه‌مام دوو جار هاوسه‌رگیرى کردبوو . چه‌ته‌کان هه‌ردوو هاوسه‌ره‌که‌ى و هه‌ر(3) منداڵه‌که‌یان رفاند "
زارا کالۆ ده‌ستنیشانى کرد که عه‌شیره‌ته‌که‌یان گه‌وره‌یه و لهتهلحاسل خزمیان زۆرن به‌ڵام تائێستا ئه‌وان زانیاریان له‌سه‌ر (4) ماڵ هه‌یه و هیچ زانیاریه‌کیان له‌باره‌ی ئه‌وانی تره‌وه نییه .
وه‌حیده هاوا له‌ته‌لعه‌ران ئاواره‌بووه ئه‌و شوێنه‌ى زۆرترین کۆمه‌ڵکوژى لێ ئه‌نجامدرا . وه‌حیده رایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ (3) منداڵى خۆی به‌ره و چۆڵه‌وانى رایکردووه و به‌و شێویه باسى کاره دڕنده‌کانى ئه‌و گروپه چه‌تانه باس کرد :" له ماڵى ئێمه سه‌میر و عه‌لى به‌به‌ر چاوى ئێمه‌وه کوژران . بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌کانمان رزگاربکه‌ین ، له‌گه‌ڵ تاریک داهاتندا به‌ره‌و بیابان و چۆڵه‌وانی به‌رێکه‌وتین . دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى کاتژمێرێک رێگامان بڕی، گه‌یشتینه ئه‌و شوێنه‌ى که‌سوکارى کالۆی لێ‌بوو. ماوه‌ى (3) رۆژ له‌ژێر گه‌رماى هاوین ماینه‌وه و دواتر خۆمان گه‌یانده ئێره . له‌شارۆچکه‌ى ئێمه ( تلعه‌ران ) زیاتر له (20) ماڵ هاتبوون ، به‌ڵام تائێستا ته‌نیا زانیاریمان له سه‌ر (6) ماڵ هه‌یه و نازانین ئه‌وانى تر چیان به‌سه‌ر هاتووه . ره‌نگه هه‌موویان کوژرابن ."
هاوا ده‌ستنیشانى کرد که گروپه چه‌ته‌کان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به بنه‌ماکانى مرۆڤایه‌تى نیه و ووتى :" له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه کوردین به کۆمهڵکوژیاندا بردین. هه‌وڵیان دا که هه‌ندێک کوردی خیانه‌تکارمان له‌به‌رامبه‌ر به‌کاربێنن به‌ڵام خۆ ئێمه‌ش کوردبووین که‌چی رووی چه‌که‌کانیان لێ‌کردین و ته‌نیا تاوانیشمان هه‌ر ئه‌وه بوو که کوردین ."
کاتێک وه‌حیده هاوا ئه‌و قسه‌کانى کرد ، منداڵه‌کانى به‌ناوى ( ئه‌حمه‌د ،رێزان و عه‌بدولڵا ) به حه‌سره‌ته‌وه ته‌ماشاى دایکى خۆیان ده‌کرد .
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ک له‌سه‌ر ده‌یان که‌س و خێزانی تر نازانرێت که له تلحاسڵ و تلعه‌ران
له‌ده‌ستی گرووپه چه‌ته‌کان خۆیان رزگارکردبووه.
سەیرێکی ئەم لینکە بکەن
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر