له ئاکامی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌لقاعیده ئه‌مه‌ریکا باڵیۆزخانه‌کانی له ژماره‌یه‌ک وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئافریکا داده‌خات.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاگاهی داوه به هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی ئه‌و نیگه‌رانی و مهتهرسییانهی له ئاکامی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌لقاعیده هاتونه‌ته ئاراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له رۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند شیانی هێرشی تیرۆرستی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئافریکا زۆره.
ئه‌م هۆشدارییه‌ش له سه‌ر بنه‌مای هه‌مان زانیارییه که وه‌های کرد وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زیاتر له 20 باڵیۆزخانه و کۆنسۆڵخانه‌ی به درێژایی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه دابخات زۆربه‌شی له وڵاته ئیسلامییه‌کاندا، له ناویاندا مسڕ، یه‌مه‌ن و عێراقیش.
توندکردنی باری ئاسایشی ئه‌مه‌ریکا نزیکه‌ی ساڵێک پاش ئه‌وه دێت که ملیتانه ئیسلامییه‌کان هێرشیان کرده سه‌ر کۆنسۆڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له بنغازی لیبیا چوار ئه‌مه‌ریکاییان کوشت له ناویاندا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکاش.
جۆل ڕۆبن له گروپێکی شاره‌زایان که هه‌وڵی ڕیگاگرتن له به‌کارهێنانی چه‌کی به‌کۆمه‌ڵ کوژ ده‌ده‌ن و کارمه‌ندی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت "بڕیاری داخستنی ئه‌م باڵیۆزخانانه گرنگه. ماوه‌یه‌کی زۆره داخستنی باڵیۆزخانه‌کانمان به‌م شێوه‌یه نه‌بینیوه. ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه باڵیۆزخانه‌کانمان له ده‌ره‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێبکرێت دیاره ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه زۆر گه‌وره‌یه".
شایانی باسه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داخستنی باڵیۆزخانه‌کانی به ههنگاوێکی خۆپاراستنی به‌روه‌خت له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشه‌که ڕه‌نگه ماوه‌ی داخسنتهکه زیادیش بکرێته‌وه.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر