شێرکۆ بێکه‌س کۆچی دوایی کرد
گه‌وره شاعیری کورد شێرکۆ بێکه‌س پاش ململانێیه‌کی درێژخایه‌ن به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.
شێرکۆ بێکه‌س که له فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا نازناوی باڵیۆزی وشه‌ی کوردی هه‌بوو چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشیه کوشنده‌که‌یه‌وه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه گه‌یه‌ندرایه وڵاتی سوید بۆ چاره‌سه‌رکردن.
پێش چه‌ند ڕۆژێک پزیشکه‌کانی باسیان له ناجێگیری باری ته‌ندروستی شێرکۆ بێکه‌س کرد، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ سه‌ختی نه‌خۆشیه‌که‌ی.
زۆرێک له شیعره‌کانی شێرکۆ بێکه‌س وه‌گێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فارسی و ئه‌ڵمانی و چه‌ند زمانێکی تریش.
شێرکۆ بێکه‌س کوڕی فایه‌ق بێکه‌س ی شاعیری نیشتیمان په‌روه‌ره و یه‌که‌م دیوانی چاپکراوی (تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست) بوو ، به دواشیدا ژماره‌یه‌ک دیوانی نوێی هه‌ر له ساڵانی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا چاپکرد له‌وانه (من تینوێتیم به گڕ ده‌شکێ).
له کۆتایی ساڵانی شه‌سته‌کان و سه‌ره‌تای حه‌فتاکاندا شێرکۆ بێکه‌سی شاعیر یه‌کێک بووه له پێشه‌نگه دامه‌زرێنه‌ره‌کانی (ڕوانگه) له‌گه‌ڵ نوسه‌رانی تری وه‌ک (جه‌لالی میرزا که‌ریم) و (حسێن عارف) و ژماره‌یه‌ک نوسه‌ری تردا.
له ماوه‌ی ژیانی ئه‌ده‌بی خۆیدا شێرکۆ بێکه‌س چه‌ندان به‌رهه‌مه شیعری پێشکه‌ش به فه‌رهه‌نگی کوردی کرد له‌وانه، ئاسک، کازیوه، داستانی به‌رده قاره‌مان، داستانی هه‌ڵۆی سور، ده‌ربه‌ندی په‌پوله، من ئێستا کچێک نیشتیمانمه، خاچ و مار و ڕۆژژمێری شاعیرێک، زنه، ڕه‌نگدان و چه‌ندان شیعر و په‌خشانه شیعر و ده‌قی واڵای شیعری تریش.
به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕێک دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر، له میانه‌ی سه‌ردانی ئه‌م گه‌وره شاعیره‌ی کورد بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵدا سـازدا.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1723259.html

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر