PJAK:
گه‌لی کورد نابێت له‌جه‌ژندا براو خوشکانیان له‌رۆژئاوا له‌یاد بکه‌ن
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( PJAK ) ئه‌مڕۆ 8ی ئاب به بڵاو کردنه‌وه‌ی لێدوانێکی نووسراو جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانی له‌هه‌موو دونیان ئێسلام به‌گشتی و به تایبه‌ت گه‌لی کورد پیرۆز ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێت له رۆژى جه‌ژندا برا و خوشکانى خۆیان له رۆژئاواى کوردستان له یاد نه‌که‌ن و له پێناو خاوه‌ندارێتى له گه‌له‌که‌مان له رۆژئاواى کوردستان خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن .
له‌لێدوانه‌که‌ی PJAKدا راگه‌یه‌ندراوه: "سه‌ره‌تا جه‌ژنى پیرۆزى ره‌مه‌زان له هه‌موو دونیاى ئیسلام به گشتى و گه‌لى کورد به تایبه‌تی پیرۆز ده‌که‌ین. به درێژایى مێژووى ( 1400 ) ساڵى رابردوو هه‌وڵدراوه که ئایینى ئیسلام له په‌یامی راسته‌قینه‌ى خۆى که هه‌مان ئاشتیه دوور بکرێته‌وه و وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک له پێناو ده‌سه‌ڵاتداری به‌کار بهێندرێت. بێگومان ئێمه ئیسلام وه‌ک په‌یامى ئاشتى وبرایه‌تى به پیرۆز ده‌زانین و له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌و لایه‌نانه‌ى که ده‌یانهه‌وێت ئیسلام وه‌ک که‌ره‌سه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى به‌کار بێنن به لادان له راستینهى ئیسلام و گه‌وره‌ترین مه‌ترسى بۆ ژیانى به‌خته‌وه‌رانه و ئاشتیانه‌ی گه‌لان ده‌نرخێنین ".
هه‌روه‌ها PJAK له‌به‌شێکی تری لێدوانه‌که‌یدا رایگه‌یاندووه: "له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌شدا گرینگه که ئێمه وه‌ک گه‌لى کورد له‌سه‌ر په‌یامى ئاشتى خوازانه‌ى ئیسلام پێداگرى بکه‌ین و له دژى هیڵه ده‌سه‌ڵاتخوازه ئیسلامیه‌کان و ساختهکارانهى ئه‌لقاعیده که هه‌نووکه له رۆژئاواى کوردستان سه‌نگه‌ریان له دژى گه‌لى کورد به‌ستووه، خاوه‌ن هه‌ڵوێست بین. بێگومان ئه‌مه‌ش به به‌ڕێوه‌بردنى تێکۆشان و فیداکارى به روحى نه‌ته‌وه‌یی ـ دیموکراتیکه‌وه مسۆگه‌ر ده‌بێت .
PJAK له‌به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌یدا بانگه‌وازی له‌گه‌لی هه‌رچواربه‌شی کوردستان ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێت: "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بانگ له هه‌موو گه‌لى کورد له هه‌ر چوار به‌شى کوردستان ده‌که‌ین که له رۆژى جه‌ژندا برا و خوشکانى خۆیان له رۆژئاواى کوردستان له یاد نه‌که‌ن و له پێناو خاوه‌ندارێتى له گه‌له‌که‌مان له رۆژئاواى کوردستان خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن. لێره‌دا ئه‌رکى گران ده‌که‌وێته سه‌ر شانى گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان که پێویسته له هه‌موو بواره‌کانی مادی- مه‌عنه‌وى و سیاسى پشتگیریه‌کانیان له رۆژئاوا به‌رز بکه‌نه‌وه ".
PJAK له‌لێدوانه‌که‌یدا به تایبه‌ت بانگه‌وازی بۆ گه‌لی کورد له‌باشووری کوردستان کردووه‌و رایگه‌یاندووه : " له هه‌مانکاتدا به‌تایبه‌تى بانگ له خه‌لکى کورد له باشوورى کوردستان ده‌که‌ین که بتوانن ببنه پاڵپشتى شۆڕشی رۆژئاوا و به شه‌رمه‌زارکردنى داخستنى سنووره‌کان له‌سه‌ر رۆژئاواى کوردستان ئه‌رکى نیشتیمانی و ئایینى خۆیان پێک‌بێنن ".
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر