مالیكی داوای رووبەڕووبوونەوەی هاوپەیمانێتی ئیسلامی بهرابهرایهتی
سعودیه دهكات
سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا، داوای رووبەڕووبوونەوەی هاوپەیمانی ئیسلامی-سەربازی دەكات كە 34 وڵاتی ئیسلامی لەخۆ دەگرێت.
سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا نووری مالیكی ئەمڕۆ دووشەممە داوای رووبەڕووبوونەوەی هاوپەیمانی ئیسلامی-سەربازی سەربازی كرد كە وڵاتی عەرەبی سعوودیە بەم دواییانە پێكی هێناوە و 34 وڵاتی ئیسلامیش لەخۆ دەگرێت و هەروەها بە هاوپەیمانی تایفی وەسفی كرد.
مالیكی لە وتەیەكدا كە لە مەراسیمی ساڵیادی رزگاركردنەوەی قەزاتی بەلەد لە باكووری عێراق پێشكەشی كرد، وتی: "هاوپەیمانی ئیسلامی سەربازی كە سعوودیە پێكی هێناوە، هاوپەیمانێتییەکی تایفی كیناوییە و نیازیشی شەڕانگێزییە، سەرباری ئەوەی هیچ نرخ و بەهایەكی نییە".
سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا زیاتر لەو بارەیەوە جەختی كردەوە و رایگەیاند، پێویستە بەڕووی هاوپەیمانێتی ئیسلامی-سەربازی و ئەوانەشی دەیانەوێت سەروەری عێراق پێشێل بكەن ببنەوە و بەهیچ جۆرێكیش مامەڵە لەگەڵ هیچ ئیرادەیەكدا ناكەن كە لە دەرەوە بسەپێندرێت و پێشوازی لە هەموو پەیوەندییەكیش دەكەن كە لەسەر بنەمای رێزگرتن دروست بێت جگە لە ئیسرائیل نەبێت كە بە شێرپەنجە ناوی برد.
لە نیوەی ئەم مانگەدا، بەرپرسانی سعوودیە پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی
سەربازی لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی كە خودی ئەو وڵاتە سەركردایەتی دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر راگەیاند و 34 وڵاتی ئەندام لە رێكخراوی
هاریكاری ئیسلامی لەو هاوپەیمانێتییە بەشدارن.
سەربازی لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی كە خودی ئەو وڵاتە سەركردایەتی دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر راگەیاند و 34 وڵاتی ئەندام لە رێكخراوی
هاریكاری ئیسلامی لەو هاوپەیمانێتییە بەشدارن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر