Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ دی ۸, سه‌شنبه

"داوای سه‌عاتی سفر بۆ لێدانی مووسڵ ده‌كرێ"




"داوای سه‌عاتی سفر بۆ لێدانی مووسڵ ده‌كرێ"


مووسڵ-- نۆره‌ی مووسڵه‌، چونكه‌ وا ئه‌نبار رزگار ده‌كرێ و، ئیدی كاتییه‌تی كه‌ حكوومه‌تی عێراق سه‌عاتی سفر بۆ لێدانی رابگه‌یه‌نێ.
مووسڵ، دووه‌م شاری گه‌وره‌ی عێراق ئه‌و كاته‌ی كه‌وته‌ ده‌ستی داعشه‌وه‌ له‌وێوه‌ نه‌هامه‌تی بۆسه‌ر گه‌لی عێراق ده‌ستی پێكرد، چونكه‌ له‌ بۆشایی سوپای عێراقه‌وه‌ ئه‌و شاره‌ راده‌ستی داعش كرا و، له‌وێدا خه‌لافه‌تی تیرۆر باڵی به‌سه‌ر چه‌ندین شوێنی دیكه‌ی عێراقدا گرت.
لێره‌وه‌ له‌وێ، ده‌گوترێ ئیدی كاتی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵه‌، به‌ڵام هێشتا سه‌عاتی سفری بۆ لێدانی دیاری نه‌كراوه‌، هێشتا راهێنانی مه‌شقی سه‌ربازی به‌وانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێ مووسڵ رزگاربكه‌ن ته‌واو نه‌بووه‌، به‌ڵام (هاشم بریڤکانی) سەرۆکی لێژنەی ئاساییش و بەرگری مووسڵ بە وەکالەت بۆماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێ، "ئیمە خۆشحاڵین بە ئازادکردنەوەى ئەنبار و بە ئومێدەوه‌ین، کە پرۆسەی ئازادکردنەوەی مووسڵیش رابگەیه‌نرێ، چونکە حکوومەتی عێراق وای دانابوو کە پێش پارێزگای مووسڵ ده‌بێ پارێزگای ئه‌نبار ئازاد بكرێ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش داوامانه‌ له‌ حكوومه‌تی عێراق كه‌ سه‌عاتی سفر بۆ لێدانی داعش له‌ مووسڵدا دیاری بكرێ.
له‌ ئێستادا وره‌ی داعش له‌ مووسڵدا رووخاوه‌، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌هه‌موو لایه‌ك گورزی گورچكبڕی لێ داون و تا نزیك مووسڵ له‌چه‌ندین لاوه‌ داعشی گه‌مارۆ داوه‌.ئه‌مه‌ وا ده‌كات كارئاسانییه‌كی زۆر هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووی بیر له‌ ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ بكرێ.
هەر سەبارەت بە رزگارکرنەوەی مووسڵ (شاخەوان عه‌بدوڵڵا) بریاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ"ئازادکردنەوەی ئەنبار کاریگەریەکی گەورە و بەهێزی هەیە بە نیسبەت بەغدا، چونکە پارێزگای ئەنبار سنووری جوگرافی لەگەڵ بەغدایە هەموکات مەترسی لەسەر ئەو شارە هەبوە، بەڵام بە رزگارکردنەوەی ئەنبار هەریەک لە پارێزگای بەغداو کەربەلا بە تەواوی ئاساییشی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتیشی، له‌هه‌نگاوی دابێ هێزه‌ عێراقییه‌كان كار بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌كه‌ن، چونکە سنوورێكی دیكه‌ی ئه‌نبار له‌ پاڵ مووسڵه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر