Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ اسفند ۲۳, یکشنبه

ڕۆژنیوز بەڵگەی پەیوەندی پارتی و چەتەکان دژی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو دەکاتەوە





.ڕۆژنیوز بەڵگەی پەیوەندی پارتی و چەتەکان دژی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو دەکاتەوە

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
 
بەپێی بەڵگەیەک کەلە شارۆچکەی تلرەفع سووریا بەدەستکەوتووە، پەیوەندی نێوان دەسەڵاتدارانی هەولێر و ئەنقەرە و چەتەکانی  ئەحرار ئەلشام زیاتر دەخاتەڕوو.
 
لەبەڵگەکەدا ئاشکرادەبێت کە ئەو چەتانەی هێرش دەکەنە سەر گەڕەکی شێخ مەقسودی کوردنشینی حەلەب لە کوێ و چۆن و بەپشتگیری کێ چوونەتە ناوچەکە و تیایدا داوا دەکرێت ڕێگە بە پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بدرێت بچنە حەلەب بۆ پشتگیری چەتەکان شەڕی کوردان بکەن.
 
ماوەی چەندین ڕۆژە گەڕەکی شێخ مەقسودی کوردانی حەلەب کەوەک وارگەی ئارامی ئاوارەی گەڕەکەکانی دیکە دەناسرا لەژێر هێرشی گروپە چەتەکاندایە، بەتایبەت دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سوریا هێرشەکان زیاتربوون.
 
لە ڕۆژی 16 شوباتی ئەمساڵەوە هێرشەکان زۆر بەتوندی بۆسەر ئەو گەڕەکە دەستی پێکردوە، چەندین کەسی مەدەنی شەهید و برینداربوون، شەرڤانانی یەپەگەش بەرخۆدان دەکەن و بەرامبەر هێرشەکان وەستاونەتەوە.
 
چەند ڕۆژ بەرلەئێستا ئاشکراببوو کە چەکدارانی سەربە ئەنجومەنی نیشتمانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا ناسراو بە (ئەنەکەسە) بەشێکن لەوان، ئەو هێرشانەیان ئەنجامداوە، فەرمانداری گشتی یەپەگە ڕۆژی 07.03.2016 لە بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندبوو کە گروپە چەکدارەکانی سەربە ئۆپۆزسیۆنی سوری و ئەنەکەسە پشتگیری چەتەکانی ئەلنوسرە دەکەن و لەناو هێرشەکاندا بۆسەر ناوچەکە جێگە دەگرن.
 
 
ئەنجومەنی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوری هاوکاری لە تورکیا و قەرەر و سعودیە وەردەگرن و ناوەندەکەیان لە ئستەمبوڵە، کاتێک یەپەگە هەرێمەکانی دەوروبەری عەزازی لە چەتەکان پاککردەوە، داوایان لە یەپەگە کرد بوو لەو هەرێمانە بکشێنەوە، بەرپرسی پارتی یەکێتی و پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا کەلە ئەنەکەسەدا جێگە دەگرن و لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە هاوکاری دەکرێن هەمان داخوازی کشانەوەیان لە یەپەگە کردبوو، ئەندامی بەڕێوبەری پارتی یەکێتی کورد لە سوریا فواد عەلیکۆ لەوکاتەدا لە تەلەفزیۆنەکانی پارتیەوە لە هەولێر دەرکەوت و وتبووی دەبێت یەپەگە هێزەکانی خۆی لە عەزاز بکشێنێتەوە، عەلیکۆ ڕۆژی 19.10.2015 لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی وتبووی (ئەحرار ئەلشام گروپێکی تیرۆریستی نین).
 
بەهەمان شێوە هەفتەی ڕابردوو عەبدولحەکیم بەشار سکرتێری پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی سووری کە بەکەسێکی نزیک لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ناسراوە ئێستا لە تورکیا دەژی، لە بەیننامەیەکەدا لە پەیچی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فێسبوک داوای لە کوردانی ڕۆژئاوا کردبوو کە جگە لە داعش و ڕژێمی سوری دژی هیچ لایەنێکی دیکەی وەک جەبهەی نوسرە و ئەحرار ئەلشام شەڕ نەکەن.
 
ئێستاش بەپێی ئەو بەڵگەیەکی دەست ئاژانسی هاوار کەوتووە، پەیوەندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا و عێراق لەگەڵ تورکیا دژبەشۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونتردەبێتەوە، نامەکە لە شارۆچکەی تلرەفع گیراوە کە فەرمانداری چەتەکانی ئەحرار ئەلشام بۆ فەرمانداری جەبهەی ئەلنوسرەیان ناردوە.
 
ناوەرۆکی نامەکە کە بەزمانی عەرەبی نوسراوە بەم شێوەیەیە:
 
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بۆبرایانی فەرمانداری جەبهەی ئەلنوسرە لە ویلایەتی حەلەب
 
مافیاکانی ئەسەد کە چەکدارانی پەکەکە هاوکاریان دەکەن، بەهێرشێکی هۆڤانە هەوڵ دەدەن شاری حەلەب و گوندەکانی دەوروبەری داگیربکەن و کرداری دژە مرۆیی بەرامبەر خەڵکەکەی ئەنجامبدەن.
پەنابەخودا ئێمە خۆڕاگری دەکەین و یەکڕیز دەوەستین بۆ بەرگریکردن لە خەڵک و گیانمان، کوشتنی ئێمە وەک ئەوان نیە و خوێنی ئێمە وەک ئەوان نیە.
 
بەهۆی ئەم دۆخەوە داوا لە برایانمان لە فەرمانداری جەبهەی ئەلنوسرە دەکەین مۆڵەت بدەن سەربازانی باکوری عێراق لەسنوری تورکیاوە دەربازی ناوچەی عەزازبن، ئەوانەی باسیان دەکەین ناسراون بە (پێشمەرگە) تکاتان لێدەکەین کارئاسانیان بۆ بکەن، لەبەرئەوەی ئەوان نەک بەناوی سوپایەکی کوردی بەڵکو بەناوی سوپای ئۆپۆزسیۆن دژ بە ڕژێمی سەفەوی دێن، لەشکری باکوری عێراق ئامادەن بەشداری ژوری ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ڕزگارکردنی تەواوی ئیمارەتی حەلەب بکەن تا لە (ڕژێمی ئەسەد و تیرۆریستانی پەکەکە) پاکی بکەنەوە و ئەوەی لەوان بخوازرێت جێبەجێی دەکەن، خۆیان و هەموو کادێرەکانیان دەخەنە خزمەت ژوری ئۆپەراسیۆنەکانەوە.
لەسەر ئەو بنەمایە زۆرهەن دەیانەوێت ئاژاوە بنێنەوە و بانگەشەی درۆ بڵاودەکەنەوە و دەخوازن لەنێوان خەڵک و ڕۆڵە موجاهدینەکاندا ئاژاوە دروست بکەن.
 
بزوتنەوەی ئیسلامی ئەحرار ئەلشام
24 ڕەبیعی یەکەم 1347 هیجری
http://www.rojnews.org/haber/1346/.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر