رۆژنامەى نیویۆرک تایمز: دەکرێ فیدرالیزمى رۆژئاڤا مۆدێلێک بێت بۆ کۆتایى هێنان بە حوکمڕانى مەرکەزى لە سوریا.
ستافى نووسینى نیویۆرک تایمز
ستافى نووسینى نیویۆرک تایمز
21 ئازارى 2016
وەرگێڕان و شرۆڤەى: رۆژهەڵاتى ناڤین
بۆردى بەڕێوەبەرایەتى نووسینى رۆژنامەى بەناوبانگى ئەمریکى نیویۆرک تایمز بڕیارى هەرێمى فیدرالى رۆژئاڤاى کوردستان بەرزدەنرخێنێت و بەدەستکەوتێکى گرنکى سیاسى دەدەنە قەڵەم.
لە وتارى هەفتانەیەدا نیویۆرک تایمز دەنووسێت کە سەربارى ئەوەى ئەو بڕیارە گرنگەى کوردانى رۆژئاڤا لەلایەن تورکیاو بەشێک لە کوردەکانیش دژایەتى توندى کراوە، بەڵام دەتوانێت مۆدێلێکى دیموکراتى بۆ سوریاش پێشکەش بکات.
رۆژنامەکە ناوى "کورد" لە پەیوەست بە دژایەتی کردنى ئەزمونى دیموکراتى و فیدرالى رۆژئا دەهێنێت، ئەوە رێک دواى ئەوەى دەڵێت "هەندێ لە کوردەکان" دژى بڕیاردانى فیدرالیزمى هەرێمى رۆژئاڤا وەستانەوە، یەکسەر ناوى تورکیاش دەهێنێت کە ئەویش بەتوندى دژى وەستاوەتەوە!
کەواتە رۆژنامەکە دەیەوێت بڵێت ئەو کوردانەى دژى ئەزموونى نەتەوەیى و دیموکراتى رۆژئاڤاى کوردستانن، لەگەڵ دەوڵەتى تورک یەک شتن و هیچ جیاوازییەکیان نیە.
ئەمەى خوارەوە دەقى وتارەکەیە:
یەک لە دەرەنجامە سیاسیە گرنگەکانى جەنگى سوریا دەکرێ ئەو بڕیارەى کوردەکانى سوریا بێت بۆ دامەزراندنى خۆبەڕێوەبەریەکى هەرێمى لە بەشى باکوورى وڵاتەکە. ئەو هەنگاونانە ریسکى بەدوادا دێت و لەلایەن تورکیاو تەنانەت هەندێک لە کوردەکانیش ئیدانە کراوە، بەڵام دەکرێ مۆدێلێک پێشکەش بکات بۆ حکومڕانى نامەرکەزیەت لە سوریایەکى فیدراڵى.
کوردەکان توانیان سود لەو جەنگى پێنج ساڵەى سوریا وەربگرن و ئەو سێ ناوچە لەیەکدابڕاوەى خۆیان بەیەکەوە گرێبدەنەوەو کۆنتڕۆڵى بکەن. هەفتەى رابردوو، پارتە کوردییەکان، لەوانە پارتى یەکێتى دیموکرات (PYD)، رایانگەیاند کە ئەوان خەریکى دانانى نەخشەیەکن بۆ یەکخستنەوەى ئەو ناوچە کوردیانەى لەژێر کۆنتڕۆڵى هێزە کوردیەکان دایە لە چوارچێوەى سیستمێکى فیدراڵى دا.
کوردەکان ئەو گروپە ئەتنیکیەن کە لەوانەیە ژمارەیان لە سوریا، عێراق، ئیران و تورکیا بگاتە 35 ملیۆن کەس و رۆژگارێکى زۆر دوورو درێژە پێداگیرى لەسەر ئەوە دەکەن کە ئەوان تاکە نەتەوەى گەورەى جیهانن کە تائێستا بەبێ دەوڵەت ماونەتەوە.
کوردەکانى سوریا لە پێگەیەکى بەهێزتر دان بۆ راگەیاندنى دۆزەکەیان لە چوارچێوەى خۆبەڕێوەبەریەکى سیاسى، چونکە ئەوان وەک هاوپەیمانێکى هەرە سەرەکى لە شەڕى دژ بە دەوڵەتى ئیسلامى دەرکەوتن. تورکیا توانى رێگرى لە کوردەکان بکات لە نێوانگیرییە ئاشتیەکەى ئەم هەفتەیەى نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەى سوریا. راگەیاندنى هەرێمى فیدرالى لەلایەن کوردەکانى سوریاش لەو کاتەدا پێدەچێ وەک بەیادهێنانەوەیەک بێت کە ئەوان فەرامۆش ناکرێن.
کوردەکانى سوریا دەڵێن ئەوان بەدواى جیابوونەوەدا ناگەڕێن، خواستى ئەوان تەنها ناوچەیەکى دیموکراتیکە کە تێیدا عەرەب و گروپە ئیتنیکیەکانى تریش بتوانن بەیەکەوە بژین. رەنگە ئەم ئایدیاکى بەهادار بێت تاوەکو وەک بەشێک لە رێگەچارەى سیاسى بە بنەما وەربگیردرێت بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ و کۆمەڵکوژى خەڵکى مەدەنى لە وڵاتەکە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر