Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ مهر ۲۴, سه‌شنبه

دۆستایەتی دیموکراتەکان لەگەڵ پارتی و بارزانی دا لەسەر چی بنەمایەکە؟؟؟


دۆستایەتی دیموکراتەکان لەگەڵ پارتی و بارزانی دا لەسەر چی بنەمایەکە؟؟؟
لەم کتێبەدا کە نوسەرەکانی دیارن وەها باس لە قیادە موەقەتە "پارتی و ماڵی بارزانی" دەکات.

(( وەختێک شاری شنۆ کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئەوان (قیادە موەقەتە) خەڵکی بەشەرەف و قارەمانی شنۆیە خۆپیشاندانێکی ئارامیان سازکرد، بەڵام خۆفرۆشانی قیادە تەقەیان لەو خەڵکە بێ دیفاعە کرد شەش کەسیان لێکوشتن و یازدە کەسیان لێ بریندارکردن.
جگە لەو دوژمنایەتیە ڕاستەوخۆیە و سەرباری ئەوەی بۆ خۆیان هەمیشە شوێنە، ستراتیژییەکانیان بۆ دوژمن دەگرت، لە ناوچەی ورمێ دەستیان کرد بە دەڵای و گەڕان بەنێوو سەرۆک عەشیرەتەکانی ئەو ناوچەیە دا، لە ئەنجام دا بەشێکی زۆر لەو سەرۆک عەشیرەتانەیان هەڵفریواند و چەکی خیانەتیان دانەدەست و کردیانن بە جاش.
بەرامبەر بەو خۆش خزمەتییە کۆنەپەرستی ئێران ڕووی مەرحەمەتی تێکردن و مانگی١٠ میلیون تمەنی جاشانەی بۆ بڕینەوە کە پووڵی شەش مانگ واتە شەست میلیون تمەنی بەئاگادرای و لە پیش چاوی ئەفسەرێکی ئەندامی حیزبی ئێمە لە ژاندرەری کلی کیشوەر بەنەقدی تەسلیمی دەستی جەنابی ئیدریس بارزانی کوردپەروەر کرد
لەخەزەڵوەری ساڵی ١١٩٨ دا چەکدارەکانی قیادە موقت لەناوچەی مەریوان بەناوی ئەوەی کە دەیانەوێت بچنەوە ئەودیوو لەشکر و موهیماتێکی زۆر بەرەو دزڵی وەڕێ دەخەن، پێشمەرگەکانی حزبیش بەپێی سیاسەتی گشتی حیزب کە قەت نەیویستووە لەگەڵ کوردەکانی دەرەوەی ئێران سیاسەتی دوژمنانەی هەبێ پێشیان ناگرن. بەڵام بەکرێگیراوانی قیادە زۆر بەنامەردانە بنکەی پێشمەرگەکانی حیزب لە دزڵی بەردەسڕێژی موسەلسەل و ئاگرخومپارە دەدەن، لەئاکام دا زیاتر لە ١٩ پێشمەرگەی ئێمە شەهید و بریندار دەکەن و ڕێگای ئیستراتیژیکی دزڵی دەگرنەوە و دوودەستەکی تەسلیمی پاسدارانی دەکەن. بەوجۆرە بنەماڵەی بارزانی ئەوەندەی لەتوانایان دا هەبووە لەدەستیان هاتووە لە هەموو دەرفەتێک بۆ زەربە وەشاندن لە بزوتنەوەی بەرهەقی گەلی کورد کەڵکیان وەرگرتوە، بزوتنەوەی کوردی عێراقیان بەو ڕۆژە گەیاند کە دیمان و ئێستاش دەیانەوەێت بزوتنەوەی کوردی ئێرانیش تووشی وەها چارەنوسێک بکەن)).سه لاح خدر

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر