Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ مهر ۱۷, سه‌شنبه

مانگرتنی گەشتی بازاڕەکان لە چەند شارێکی ئێران




مانگرتنی گەشتی  بازاڕەکان لە چەند شارێکی ئێران
به پێی هەندێک ڤیدیو و کۆمەڵێک وێنه که له تۆڕه کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبونەتەوه و هەروەها پشتڕاستکردنەوەی سەرچاوه خوجێیەکانی نێوخۆی ئێران له وتووێژ لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئەمڕۆ دووشەممه دوکان و بازاڕەکان له چەندین شاری ئێران بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی خۆیان به گرانی و نەبوونی کاسبی مانیانگرتووه و دوکان و بازاڕیان داخستوه.


له ناوچه کوردنیشەکانی ئێران و پارێزگای کوردستان لانی کەم له سێ شاری کرماشان، سنه و سەقز پێشوازیـیەکی زۆر لەم مانگرتنه کراوه. ئاژانسی هەواڵنێری مۆکریان نیوز ڕایگەیاندوه دوکاندارەکان له سەقز و سنه له پارێزگای کوردستان له ئەم مانگرتنەدا بەشداربوون.
جگه لەم سێ شاره، لە هەندێک شاری تری ئێران، لەوانە میاندواو، هیرمەند، بۆرازجان، گۆرگان، زەنجان، نیکشار، ئەراک، کنارەک ئێسفەهان، مەشهەد، تاران، تەورێز، چابەهار، سەراوان، شاەڕەزای ئێسفەهان و رەشت دوکاندارەکان بەشداری مانگرتنەکه بوون.
له شاری تاران لەگەڵ ئەوەی بازاڕی گەورەی تاران کراوە بوو و به گشتی دانەخرابوو، بەڵام بازاڕی تەڵا و دوکانەکان له هەندێک له شەقامە سەرەکیەکان و لەوانه له شەقامی کاریگەری باشوری به گشتی داخرابوون.
له یەک لەو ڤیدیویانە‌دا که له تۆڕه کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتەوه هەندێک پیاو دەبینرێن که به شەقامێکدا لە شاری کرماشاندا دەڕون و دوکاندارەکان هان دەدەن به داخستنی دوکانەکانیان. سەرچاوەیەک له کرماشان که نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت به دەنگی ئەمەریکای وت هەندێک لەو هاندەرانه شۆفێر و خاوەنی ئەو لۆریانەن که چەند حەوتوویە لەگەڵ خاوەن لۆریەکان له شوێنەکانی تری ئێراندا مانیان له کار کردن گرتبوو و داوای زیادکردنی کرێ بارەکانیان دەکەن و ئێستا داوا له خەڵکی تریش دەکەن به مانگرتن هاوپشتی لەوان بکەن.
ئێستا نزیک به 16 ڕوژه خاوەنەکانی لۆریە بارهەڵگرەکان بۆ دووهەم جار له ئەم ساڵدایە، مانیان گرتوه و دەست بەسەرکردنی به سەدان له مانگرتوانیش نەیتوانیوه ببنه هۆی کۆتایی هێنان به مانگرتنی ئەوان.
جێگای ئاماژەیه داوای گشتی بۆ مانگرتنی بازاڕەکان له رۆژی 8ی ئۆکتۆبەر، واته ئەمڕۆ 16ی مانگی 7ی هەتاوی له چەند ڕۆژ لەمەو پێشەوه له تۆڕه کۆمەڵایەتیەکاندا بانگەشەی بۆ دەکرا.
پسپۆران دەڵێن ئەم مانگرتنانه کاردانەوەیەکه لە بەرامبەر دژواری ژیان و خراپی ڕوو له هەڵکشانی ڕەوشی ئابووری کۆتایی پێ نایەت تا کاتێک گرفته ئابوریەکان له ئێران به شێوازێکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت. چەند مانگێکە گرانی بەرچاوی کاڵاکان لە بازاڕەکان گرفتی سازکردووه و به وتەی ئابوریناسان ئەمه بووەته ئەوەی خەڵک توانای کڕینیان نەبێت، ئەمەش به مانای بێ بازاڕی دوکاندارن دەبێت.
ئەم مانگرتنانه له کاتێکدا دێته ئاراوه که بازاڕی دراوی بیانی له ئێراندا دوای چەند ڕۆژ داکشان دیسانەوە هەڵکشایەوه و به پێچەوانەی قسەی بەرپرسانی ئێرانی دۆلار له بازاڕی تاران ئەمڕۆ گەشتەوه 14 هەزار تمەن.
پێشترێش بازاڕەکانی تاران به شێوازێکی بەرچاو و یەکگرتوو له 25ی مانگی شەشی ئەمساڵدا بۆ ناڕەزایەتی نیشان دان به ئاڵۆزی بازاڕی دراوی بیانی، گرانی و نەبوونی کار و کاسبی، دوکان و بازاڕیان داخست و خۆپیشاندانیان نیشان دا. ئەو ناڕەزایەتی نواندنه له لایەن دەسەڵاتەوه به توندی سەرکۆت کرا.
هەندێک له چاودێران لەو بڕوایەدان ناڕەزایەتی نیشاندانی بازاڕەکان و مانگرتنی گروپه جۆراجۆرەکان له ئێران دەبێت وەک درێژەی ناڕەزایەتیه بەربڵاوەکانی زستانی ساڵی پاری ئێران شرۆڤە بکرێت که ئەگەر چی به توندی سەرکوت کرا، بەڵام به ‌سەرکوت کۆتایی پێ ناهێنرێت.
https://www.dengiamerika.com/a/iran/4604602.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر