گوندەكانی دۆڵی باڵەیان داوای بەهاناوەچوون دەكەن
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستى لافاو، لە باڵەكایەتی و دۆڵی باڵەیان، چەندین گوند لەژێر مەترسیدان، لە ئێستاشدا گوندی ماونان، كە نزیكەی ٣٠ی ماڵ دەبن پەیوەندیان بە دەرەوە پچڕاوە و داواکاى هاوکارى دەکەن.
بەهۆى ڕێژەیەکى زۆر لە باران بارین، لە دەڤەرى باڵەکایەتى و گوندەکانى بنارى قەندیل، لافاوێکى زۆر دروستبووە، ئەوش مەترسى لەسەر ژیانى هاوڵاتییان دروستکردووە.
تێكۆشەر حسێن، چالاكوانی مەدەنی لە دۆڵێ باڵەیان، بە ڕۆژنیوز وت: لە گوندی ماونان، ـ ی دۆڵی باڵەیانی سەر بە شارەدێێ قەسرێ، مزگەوت ونەخۆشخانە و دوكان و ستونى کارەبا لافاو بردوویەتى.
اوبراو وتیشى، کە ئەمڕۆ پردی بەیەك بەستنەوەى ئەو گوندە بە شارەدێى قەسرێ ئاوبردوویەتى لە ئێستادا بەهەموو شێوەیەك پەیوەندیان بەدەرەو پچڕاوە، هاوڵاتیانى گوندەکە داواى بەهاناوەچوونیان دەکەن و دەڵێن، کە بەردەوام ئاستى ئاوەکە بەرزتر دەبێتەوە و ئەوەش دڵەڕاوکێى لەنێو دڵى هاوڵاتیاندا دروستکردووە.
جێگەى باسە هەر بەهۆى لافاوەوە پردى گوندی سەرنێڵ- ی دۆڵی باڵەیان، لافاو بردویەتی، سێ هاوڵاتیش گیریان خواردووە، بەناوەکانی' ئاسیا ئیبراهیم، سیڤان جەلال، دەریا خالید'.
د.ع
روژ نیوز
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر