جاکۆب ناگل، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی #ئیسرائیل، بە تەلارسازێکی دوکتۆرینی ئاسایشی ڕژێم ناسراوە؛ ئەو کەسەی کە لە پێشنیارەکانی گروپە ژێردەستەکانی دەستی بە پێکهێنانی قەڵغانی بەرگری قوبە ئاسنییەکە کرد.
🧠 تەنها مانگێک یان دوو مانگ پێش هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەر، ناگل لە وتارێکدا ئامۆژگاری ناتانیاهۆی کردبوو کە لە سیاسەتی بەرگری و خۆگرتنەوە بگوازرێتەوە بۆ لێدانی پێشوەختە - سیاسەتێک کە دواتر دژی حزبوڵڵا و ئێران جێبەجێکرا.
🎙 سەبارەت بە شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئیسرائیل وتی؛
"ئەگەر ئیسرائیل بیویستایە، دەیتوانی ئایەتوڵڵا خامنەیی بکوژێت؛ بەڵام مەبەستی ئەوە نەبوو."
⚖️ ناگل لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی ئیسرائیل ڕوخاندنی حکومەتی ئێران نییە،
بەڵام بە بۆچوونی ئەو، تاکە ڕێگە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئێران هەوڵی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی نادات، گۆڕینی حکومەتێکە کە ئامانجێکی لەو شێوەیە بەدوادا نایەت.





هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر