تەقینەوەیەکی گەورە لە شاری قوم لە ئێران
تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری قوم ڕوویدا، کە بە بەرزبوونەوەی تۆپێکی ئاگرین بۆ ئاسمان و دوکەڵی ئەستوور تۆمارکرا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە "وێستگەیەکی ژمارەکان" پەیامی کۆدکراو بە زمانی فارسی لە ڕێگەی ڕادیۆی شەپۆلی کورتەوە دەگوازێتەوە- ئەو پەیامانەی کە هەندێک لە شارەزایانی هەواڵگری پێیان وایە ڕەنگە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ناوخۆی ئێران کەڵک وەربگیرێت
.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم پەخشانە چەند کاتژمێرێک دوای هێرشەکانی ٩ی مارس بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دەستی پێکردووە، کە لە وێستگەیەکەوە لە شوێنێک لە ئورووپای ڕۆژئاوا گواستراوەتەوە. لەم پەیامانەدا دەنگێکی فارسی زمان دەڵێت “ئاگادار” و پاشان زنجیرەیەک ژمارە دەخوێنێتەوە.
هەندێک لە بەرپرسانی پێشووی هەواڵگری ئەمریکا وتوویانە کە ئەم جۆرە وێستگانە بە شێوەیەکی گشتی بۆ ناردنی ڕێنمایی بۆ بریکارەکانی مەیدانی یان بۆ دیاریکردنی خاڵەکانی کۆبوونەوە و فەرمانی ئۆپەراسیۆن بەکاردەهێنرێن و زۆرجار وەک شێوازێکی پەیوەندیی پاشەکەوت لە دۆخی نائاساییدا بەکاردەهێنرێن.
شارەزایان دەڵێن پەخشەکان لە ڕۆژانی دواتردا بۆ ماوەیەکی کاتی بەهۆی بیپ و دەنگی ئەلیکترۆنیەوە پەکخرا- کارێک کە ڕەنگە هەوڵێک بووبێت بۆ گیرکردنی سیگناڵەکە و پچڕاندنی ئەم پەیوەندییانە.





هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر