Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۴ اسفند ۱۰, یکشنبه

حزبە کوردییەکانی ئێران رایدەگەیەنن، کورد لەم قۆناغەدا بە هاوبەشی بڕیاری سیاسی یاخود سەربازی دەدات و سەرقاڵی ئامادەکاری زیاترن بۆ نواندنی هەڵوێستێک کە وەڵامدەرەوەی قۆناغەکە بێت.

 

حزبە کوردییەکانی ئێران رایدەگەیەنن، کورد لەم قۆناغەدا بە هاوبەشی بڕیاری سیاسی یاخود سەربازی دەدات و سەرقاڵی ئامادەکاری زیاترن بۆ نواندنی هەڵوێستێک کە وەڵامدەرەوەی قۆناغەکە بێت.



محەمەد قادری، کادیری باڵای حزبی دیموکراتی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "هاوپەیمانی سیاسی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات بەبڕیاری سیاسی ژیرانەی گرێدراو بە چارەنوسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان ئامادەکاری بۆ ئەم قۆناغە نوێیە دەکەن.

وتیشی "هاوپەیمانی سیاسی هەموو هەنگاوێک کە رەهەندی مەیدانی هەبێت بە دەستەجەمعی دەدات، لەبری ئەوەی هەر حزبە و بەجیا بڕیار بدات."

روونیکردەوە، بەشێکی زۆری هێزەکانی سەر بەو حزبانەی بەشێکن لە "هاوپەیمانی سیاسی ڕۆژهەڵات، لەکاتی پێویستدا بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن، لەکاتێکدا پێشمەرگە و کادیرانی دەرەوەی رۆژهەڵات بەتایبەت ئەوانەی لە هەرێمی کوردستانن رەچاوی دۆخی هەرێم دەکەن".
محەمەد قادری گوتیشی " ئێران بەرپرسیارە لەو دۆخەی دروستبووە، بۆیە شانبەشانی خەڵکی خۆمان رووبەڕووی ئەو رژێمە دەبینەوە."

ئەمڕۆ شەممە، ئەمەریکا و ئیسرائیل هێرشیان بۆ سەر رژێمی ئێران دەستپێکرد، رژێمیش هێرشی بۆ سەر چەند وڵاتێکی عەرەبی و شاری هەولێر ئەنجامدا بەڵام بەشێکی زۆر لە هێرشەکانی تێکشکێنران.

نەوید میهراوەر، سەرکردەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی حزبە کوردییەکان پێکەوە رووبەڕووی داگیرکەرانی ئێران ببینەوە، بەتایبەت شەڕ دەستیپێکردووە و داهاتووی رژێمی ئێرانیش رووخانە".

دەشڵێت "دەبێت دەسەڵاتی داهاتووی ئێران دەسەڵاتێکی دیموکراسی بێت و فاشیستەکان بێ رۆڵ بن تێییدا، بۆئەوەی پێکەوە خواستەکانی کورد بهێنینە دی.

پێشتر بنکە و بارەگای حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی چەندین هێرشی رژێمی ئێران بوونەتەوە، بۆیە لەئێستادا ئەو حزبانە ئامادەکارییان کردووە بۆ هەر رووداو و پێشهاتێک.

فەهیم گوڵان، ئەندامی مەجلیسی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری پژاک، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "ئێران بەهەموو جۆرێک خەڵک دەچەوسێنێتەوە، بۆیە خەڵکیش ناچارە رووبەڕووی ببێتەوە، بەتایبەت هەموو دونیا لەژێر هەڕەشەی رژێمی ئێراندایە."

دەشڵێت "لایەنە کوردییەکان تەنها لەرێگەی یەکڕیزییەوە دەتوانن وەڵامدەرەوەی خواستەکانی کورد بن.

ئەو وتیشی "هێزمان لەنێو قوڵایی ئێراندا هەیە و لەسەر سنوورەکانیش هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان، چونکە لە رۆژانی داهاتوودا دۆخەکە زیاتر روون دەبێتەوە."

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر