ڕاپۆرتی پشتڕاستکراوە:
سەرۆک ترامپ ڕاستی کرد سەبارەت بە پەیوەندی ڕژێمی ئێران لەگەڵ ئەمریکا
.
📌مەسعوود پێشەشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ وتووێژەکانی ئاشتی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا لە پەیوەندیدایە. لە بنەڕەتدا تورکە، خەڵکی شاری تەبرێزی ئێرانە و خۆی بە چاکسازیخواز وەسف دەکات. پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ تورکیا و ئازەربایجان هەیە.
📌تێبینی یەکەم: ئیسرائیل پێشنیارەکەی تورکیای ڕەتکردەوە؛ هەر بۆیە پاکستان هەڵبژێردرا.
📌تێبینی دووەم: مەسعوود پێشەشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بەبێ سوپای پاسداران و موجتەبا خامنەیی، دەسەڵاتی چارەسەرکردنی کێشەکەی نییە
ڕاپۆرتێکی پشتڕاستنەکراوە | ئەو گێڕانەوەیانەی کە ناتوانیت بە سادەیی چاوپۆشییان لێ بکەیت
سەرچاوە میدیا عەرەبییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە محەمەد باغر غالیباف لە تارانەوە بۆ ئیسلام ئاباد بە فڕۆکەیەکی جۆری IRJ85ی سەر بە هێزی ئاسمانی گواستراوەتەوە.
لە ئیدیعایەکی بەرچاوتردا دەوترێت کە ئەم گەشتە بە هەماهەنگی و ڕەزامەندی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕوویداوە- بابەتێک کە ئەگەر ڕاست بێت، پرسیاری جددی سەبارەت بە پاشخانی ئەم گەشتە دەوروژێنێت.
هەروەها هەندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لەم سەفەرەدا گفتوگۆ لە نێوان غالباف و بەرپرسانی ئەمریکی سەبارەت بە گەرووی هورمز هەبووە.
بەڵام تا ئێستا هیچ کام لەو ئیدیعایانە بە فەرمی پشتڕاست نەکراونەتەوە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ئەمریکا لەگەڵ "کەسانی شیاو" لە ئێران قسە دەکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکان و وتی: ئێرانییەکان "زۆر" دەیانەوێت ڕێککەوتنێک بکەن.
🔸دۆناڵد ترەمپ لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ بە ڕۆژنامەنووسانی وت: "لە ڕاستیدا ئێمە قسە لەگەڵ کەسانی گونجاو دەکەین، ئەوانیش بەڕاستی، بەڕاستی دەیانەوێت گرێبەستێک بکەن، تۆ نازانیت چەندە دەیانەوێت گرێبەستێک بکەن."
🔸سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێران "دیارییەکی زۆر گەورەی" لە کەرتی نەوت و گازدا بە ئەمریکا داوە. "دیارییەکی زۆر گەورە بوو، بەهایەکی زۆری هەبوو."
🔸“ئەمڕۆ دیارییەکیان پێداین. ئەمڕۆ گەیشتە دەستمان. دیارییەکی زۆر گەورە، بەهایەکی یەکجار زۆری هەبوو. نامەوێت بڵێم چی بوو، بەڵام پاداشتێکی زۆر گرنگ بوو. ئەوە نیشانی دام کە ئێمە مامەڵە لەگەڵ کەسانی گونجاودا دەکەین.”
🔸ترەمپ، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکان بخاتەڕوو، وتی ئەو دیارییە پەیوەندی بە گەرووی هورمزەوە هەیە.
ترەمپ: بەرپرسانی ئێران پەیوەندییان پێوەکردووین، گۆڕانی ڕژێم لە ئێران ڕوودەدات
دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە کرد کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی پەیوەندییان بە حکومەتی ئەمریکاوە کردووە و دەیانەوێت ڕێککەوتنێک بکەن و “جۆرێک لە گۆڕینی ڕژێم” “زۆر بە جددی” لە ئێران ڕوودەدات.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ئەم لێدوانەی دا و وتی: ئەم گۆڕانکارییەی ڕژێم بە سرووشتی ڕوودەدات، بەڵام ئێمە لەگەڵ کەسانێک لە ناو سیستەمی ئێراندا مامەڵە دەکەین کە زۆر لۆژیکی و سەقامگیرن
ناوبراو بەبێ ئاشکراکردنی ناسنامەی بەرپرسانی بەشداربووی کۆماری ئیسلامی لە وتووێژەکاندا وتی کە ئەو کەسانە “تەواو جیاوازن” لەگەڵ تیمی دانوستانکاری پێشوو لەگەڵ ئەمریکا.
بە گوتەی ترەمپ، دانوستانەکانی نێوان شاندێکی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی و ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر ڕۆژی یەکشەممە ٢ی نیسان بەڕێوەچوو و لە سەر پرسە "گرنگەکان" ڕێککەوتن کران و گفتوگۆی "زۆر چڕ و جددی" وروژێنران.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی کە هیچ ڕاپۆرت و زانیارییەکی نوێم لەبارەی موجتەبا خامنەیی پێ نەگەیشتووە.
ڕۆژنامەی (ئۆرشەلیم پۆست) بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی سەرکردایەتی ئەم دانوستانانە لەگەڵ ئەمریکا دەکات.
.واو8
لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان، بە ئاماژەدان بە ئۆپراسیۆنی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە زۆرێک لە ڕێبەرانی ڕێژیم لەم هێرشانەدا کوژراون و وتی: لە ئێستادا گۆڕانی ڕژێم ڕوویداوە؛ هەموو سەرکردەکانیان کوژراون... هێشتا هەندێک سەرکردەیان هەیە، بەڵام سەرەکییەکانمان لەناوبردووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە ئەمریکا بەدوای بەدیلدا بگەڕێت لە پێکهاتەی دەسەڵاتی ئێستادا و دەڵێت: ڕەنگە بتوانین بژاردەیەکی گونجاو لەنێو ئەو خەڵکەدا بدۆزینەوە کە ئێستا لە دەسەڵاتدان.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا دانی بە موجتەبا خامنەیی نەدا کە دوای کوژرانی عەلی خامنەیی لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ناسێندرا و ڕوونی کردەوە: "من ئەو بە سەرکردە نازانم".
ترەمپ هەروەها ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ کەسێک لە ئێران کە بە وتەی خۆی "ڕێزێکی زۆری لێ دەگیرێت و بە سەرکردەیەکی ڕاستەقینە دادەنرێت".
بەڵام ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کەسە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی نییە و دەشڵێت: “ئەو [ئەو کەسەی ئێمە لە پێوەندی لەگەڵداین] ڕێبەری مەزن نییە؛ هیچ هەواڵێکی ئەو ڕێبەرە نییە و تەنانەت نازانین کە ئایا لە ژیاندایە یان نا.”
هەروەها ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ ڕێککەوتن ڕاگەیاند و وتی: ئێمە لە ئێستادا ئامادەین بۆ ڕێککەوتن.
🔺تەواوی دەقەکە لە ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا بخوێنەرەوە.





هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر