Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ فروردین ۱۱, یکشنبه

ناڕەزایەتی سەرۆکی یەکیەتی وڵاتانی عەرەبی بە دەستێوەردانەکانی تورکیە و ئێران لە کاروباری ئەو وڵاتانە


ناڕەزایەتی سەرۆکی یەکیەتی وڵاتانی عەرەبی بە دەستێوەردانەکانی تورکیە و ئێران لە کاروباری ئەو وڵاتانە
▫️ بە پێی ڕاپۆڕتی کاناڵی ئەلعەرەبییە ئەحمەد ئەبولغەیز سەرۆکی گشتی کۆمکاری عەرەبی لە دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەی ئەو یەکیەتییە گووتی: دەستێوەردانەکانی ئێران و تورکیە بووەتە هۆی درێژەکێشان و بەربڵاوتربوونی قەیرانی وڵاتانی عەرەبی.
▫️ ئەو قسانەی سەرۆکی یەکیەتی وڵاتانی عەرەب لە کاتێکدایە کە ئەو یەکیەتییە لە ساڵەکانی ڕابردوودا تەنیا باسی لە ئێران دەکرد و نیگەرانییەکان زیاتر ئاراستەی ئەو وڵاتە دەکران، بەڵام ئەو جارە ناوی تورکیەش هاتووەتە بەر باس.
▫️ بە پێی ئەو ڕاپۆڕتانەی بڵاو بۆتەوە ئەمیری قەتەر بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە قسەکانی سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی دژی تورکیە دانیشتنەکەی بە جێ هێشتووە و گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر