Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ فروردین ۵, دوشنبه

دۆناڵد ترامپ بە فەرمى بەرزاییەکانى جۆلانى سەر بە ئیسرائیل ناساند.



 دۆناڵد ترامپ بە فەرمى بەرزاییەکانى جۆلانى سەر بە ئیسرائیل ناساند.

ئەوڕۆ دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل لە ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنووسیدا قسەیان کرد.


▪️ دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا گوتى:
▫️ ئێمە لە ڕێککەوتنى مەترسیدارى ئێران چووینە دەرەوە
▫️ ئێمە گەورەترین و توندترین گەمارۆمان لەسەر ئێران دانا
▫️ ئێران چیتر ئەو وڵاتە نییە کە وەک سەرەتاى هاتنەسەرکارى ئێمە هەبوو
▫️ ئێمە لەبەرامبەر دیکتاتۆرەکان دەوەستینەوە کە درووشمى مەرگ بەر ئێران و ئیسرائیل هەڵدەدەن
▫️ تەنانەت دەرفەتى بیرکردنەوش نادەینە ئەو وڵاتانە دژمانەوە دەوەستنەوە
▫️ لە ١٠٠ ساڵى ڕابردوو مرۆڤایەتى شاهیدى پەیامى دژەیەهودى بووە
▫️ لە دونیایەک کە وڵاتێک بۆ یەهودییەکان نەبوو، ئێستا وڵاتێکى بەهێز دەبینین
▫️ ئەوڕۆ ئیسرائیل ئەو توانایەى خۆى نیشان دەدات و وڵاتێکى بەهێزە
▫️ هیچ نمونەیەکى باشتر لەوەى کە ئیسرائیل نیشانى داوە لەو سەحرا و تۆزە، نابینیتەوە
▫️ ئیسرائیل دۆست و هاوپەیمانێکى گەورە و باشى ئەمریکا بووە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر