Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ فروردین ۱۱, یکشنبه

ئیتلاعات ڕێگەى لە لاوانى مەهاباد گرت بۆ چوونە سەر گڵکۆى پێشەوا


ئیتلاعات ڕێگەى لە لاوانى مەهاباد گرت بۆ چوونە سەر گڵکۆى پێشەوا
▫️ وەک نەریتی ساڵانە لە مهاباد خەڵکی ئەو شارە و شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵیادی شەهیدکرانی پێشەوا قازیدا و بۆ پەیماننوێکردنەوە لەگەڵ ئاواتەکانی پێشەوا، سەردانی گڵکۆی پێشەوایان کرد کەچی هێزە ئیتلاعاتییەکان ڕێگریبان لێکردن.
▫️ دوێنێ دەی خاکەلێوە ساڵرۆژی لە سیدارە دانی پێشەوا قازی محەمەد یەکەم سەرکۆماری کوردە. پێشەوا قازی دامەزرێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان و دامەزرێنەری کۆماری کوردستان لە ڕۆژی دەی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٢٦ هەتاوی بە بڕیارێکی سەربازی ڕژیمی حەمە ڕەزا شا هاوڕی دەگەڵ سەیفی قازی و سەدری قازی لە چوارچرای شاری مهاباد لە سێدارە دران.
▫️ سەرچاوەیەک لە مهاباد بە تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی ڕایگەیاند "کاتێک ویستم بۆ سەر گۆڕی پێشەوا لادەم و فاتیحایەک بخوێنم چەند ئیتلاعاتی لێم هاتنە پێش و پێیان گووتم بۆت نییە لێرە ڕاوەستی و نەڕۆی قۆڵبەستت دەکەین".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر