Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ شهریور ۱۴, پنجشنبه

بەردەوامی دەستبەسەری حوسێن کەمانگەر و باسام مورادی


بەردەوامی دەستبەسەری حوسێن کەمانگەر و باسام مورادی 

🔹تۆڕی مافی مرۆڤ رایگەیاند:چەند چالاکی مەدەنی بە هۆی ئەوەی توانای دابین کردنی بارمتەیان نیە، لە زیندانەکانی رژیمی داگیرکەری ئێراندا ماونەتەوە.

🔹بەپێی زانیاریەکانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان زیندانی سیاسی کورد خالد زەمانی بە دانانی ٦٠٠ میلیۆن تمەن لە زیندانی رژیم لە شاری کامێران ئازاد کراوە، ئەو چالاکە سیاسیە لە سەرەتای مانگی گوڵانی رابردوو لەلایەن رژیمی داگیرکەری ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

🔹لەلایەکی تر باسام مورادی هاووڵاتی تری کامێرانی کە لە ٩ی گوڵانەوە لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم دەستبەسەرە بە هۆی ئەوەی نەیتوانیوە بارمتەی ٨٠٠ میلیۆن تمەنی دابین بکات لە زینداندا ماوەتەوە.  

🔹هەروەها حوسێن کەمانگەر چالاکی مەدەنی کورد کە لەلایەن هیزە ئەمنیەکانی رژیمەوە لە زستانی رابردوو دەستبەسەر کرابوو و دوای ٦ مانگ لە زیندانی ئیتلاعاتی رژیمەوە گوازرابوویەوە زیندانی کامێران هەتا ئێستا چارەنووسی روون نەبوتەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر