Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۰ بهمن ۳۰, شنبه

هێرشی ئیسراییل بۆسەر بنکە شاراوەکانی سوپای قودس

 


هێرشی ئیسراییل بۆسەر بنکە شاراوەکانی سوپای قودس

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزی ئاسمانیی ئیسراییل هێرشی بردە سەر ناوچەی خانوشەیخ هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاڤای دمشق. ئامانج لەم هێرشە پێکانی ناوەندێکی هاوبەش لەنێوان حیزبۆڵڵای لوبنان و هێزی قودسی سوپای پاسداران بوو.


▪️ڕۆژنامەی ئیسراییلی یەدیعوتی ئاحارونوت ڕایگەیاند: ئیسراییل چەند ڕۆژە پلەنی بۆ ئەم هێرشە داڕشتووە، هەتاکوو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پلەنی هێرشەکەی جێبەجێ کرد. 


 

▪️هێشتا سوپای پاسداران لەبارەی ئەم هێرشە ئاسمانییە کاردانەوەیەکی نەنواندووە، بەڵام میدیاکانی حکومەتی بەشار ئەسەد بێ ئەوە ئاماژە بە خەسارە گیانییەکانی ئەم هێرشە بدەن، هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەی خانوشەیخیان پشتڕاست کردەوە.  

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر