#٤_مندالی_کورد
حەقیقەت، ئەوینە و ئەوینیش ژیان ئازادە!
حقیقت، عشق است و عشق نیز زندگی آزاد است!
پژاک بۆ ئێران ئینتەرناشناڵ " هەواڵە ڕاستەکە لەهەمان شوێنی هەواڵە ساختەکەتان بڵاو بکەنەوە "
ئیرادە

نامەیەک لە ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)ەوە بۆ سەرنوسەر و بەڕێوبەرایەتیی کەناڵی "ئێران ئینتەرناشناڵ" ..

ڕاپۆرتە هەواڵیی کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ (کە لە ڕێکەوتی ٢ی تەممووزی ٢٠٢٦ لەگەڵ پەیامنێرەکەیان "ترووسکە سادقی" بڵاوکراوەتەوە) بەپشتبەستن بە سەرچاوەیەکی نەناسراو لە "حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئێران"، سەبارەت بە ئەو " پێنج کەسە"ی لەم ڕۆژانەی دواییدا لە سەردەشت گیانیان بەختکردووە، ئەندامی پژاک بوون نەک حدکا، ئەو هەواڵە سەرلەبەری ساختەیە و دوورە لە ڕاستی .

پژاک و یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (YRK) بە فەرمی ئەو بانگەشەیە ڕەتدەکەنەوە و ڕایدەگەیەنن کە هیچ کام لە هێزەکانی ئەوان لە سەردەشت گیانیان لەدەست نەداوە.

لە دروستکردن و ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە ، هیچ پەیوەندییەک بە وتەبێژان یان نوێنەرانی فەرمی ئەوانەوە نەکراوە بۆ ڕاستکردنەوەی هەواڵەکە، و پشتبەستن بە لێدوانی حیزبێکی تر لەسەر پژاک دوورە لە پیشەییبوون .

پێویستە کەناڵی " ئێران ئینتەرناشناڵ " بەپێی یاسای کاری ڕاگەیاندن، لە هەمان بووڵتەنی هەواڵیدا یان لە دەرفەتێکی هاوشێوەدا، ڕوونکردنەوە و ڕەتکردنەوەی فەرمی پژاک بڵاو بکاتەوە و هەواڵە چەواشەکەرەکە ڕاست بکاتەوە.

پژاک خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لە بڵاوکردنەوەی هەر پێشهات و زانیارییەک تایبەت بە ئەندامانی خۆی و داوا دەکات لەمەودوا بۆ هەر هەواڵێک تەنیا پشت بە بەیاننامە فەرمییەکانی ئەوان ببەسترێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر