سه‌باره‌ت به روداوه‌که‌ی شیرناخ (هاری ڤان بۆمڵ) نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا ده‌کات
(سبه‌ی):
سه‌باره‌ت به کوشتاره‌که‌ی شیرناخ له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانی تورکیاوه ئه‌مڕۆ، (هاری ڤان بۆمڵ) ئه‌ندام په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندی، نامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی (رۆسنتهال) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا کرد.
ده‌قی نامه‌که:
تورکیا بۆردومانی هاوڵاتیان ده‌کات
به‌لای که‌مه‌وه به بۆردومانی فرۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا30 سی هاوڵاتی کورد له نزیک سنوری عێراق کوژران. سه‌رکرده‌ی پارتی ده‌سه‌ڵات له حکومه‌ت (پارتی داد و گه‌شه‌پێدان) ئه‌م کوشتاره به "هه‌ڵه و سودفه ناوده‌بات، گه‌نجه قاچاخچیه‌کان وه‌ک چه‌کداره‌کانی پارتی کرێکاران ده‌رکه‌وتون". ئه‌م کوشتاره شێوازێکی نوێیه له شه‌ڕ، چونکه به‌پێی زانیاریه‌کانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانه‌وه بوه، ئه‌مه‌ش جێی قبوڵکردن و بڕوا نییه.
له‌م باره‌وه ئه‌م پرسیارانه ده‌که‌م:
1- ئاگاداری ئه‌و هه‌واڵه هه‌ی "تورکیا به سودفه 30 هاوڵاتی ده‌کوژێت"؟
2- تورکیا بۆ کوشتنی ئه‌م هاوڵاتیانه چ رونکردنه‌وه‌یه‌کی ره‌سمی هه‌یه؟
3- ئایا ناڕه‌زایت ده‌ڕبریوه دژ به‌م کاره قێزه‌ونه دژ به هاوڵاتیانی سڤیل؟ ئه‌گه‌ر نه‌تکردوه، ئاماده‌ی بیکه‌ی؟
4- ئایا ئاماده‌ی فشار بخه‌یته سه‌ر تورکیا بۆ کۆتایی هێنان به توندوتیژی و شه‌ڕانگێزی له‌سه‌ر سنوری، عێراق-تورکیا؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامت به نه‌خێره، بۆ نا؟
5- ئایا یه‌کێتی ئه‌وروپا ناڕه‌زایی دژ به‌م کاره ده‌ربڕیوه؟ ئه‌گه‌ر نه‌کراوه، ئاماده‌ی له‌م باره‌وه فشار بکه‌ی؟
6- ئایا راسته ئه‌م هێرشه له‌سه‌ر زانیاری فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانه‌وه ئه‌نجام دراوه؟ ئه‌گه‌ر وایه، له‌سه‌ر ئه‌م جۆره زانیاریه هه‌ڵانه‌یه له‌شکرکێشی تورکیا له ناوچه‌ی سنوری عێراق- تورکیا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌م روداوانه له‌سه‌ر سنوری عێراق - تورکیا دوباره بۆته‌وه؟.
7- به چ شێوه‌یه‌ک حکومه‌تی تورکیا قه‌ره
.//////////////////////////////////////
هاوار و گریەوزاریی بە زمانی کوردیی دوورمان ناگەیەنێت
بە دەیان هەزار جەوان لە کچ و کوڕی کورد لە وڵاتگەلی جیاواز لە ئوروپا دەژین. بەو مانایەی کە زمانی وەکو ئینگلیزیی، فەڕەنسیی، ئەڵمانیی، دەتچ و فلامیی، ئیسپانیی، فینلەندیی، سوێدیی و نوروێژیی و هی دیکە دەزانن.
هەوڵ بدەن نامەیەک با چوار دێڕیش بێت بنووسن، بەڵام بە شێوەیەکی جوان دابڕێژن و بینێرن بۆ بنکە گرینگەکانی جیهان وەکو UN ،NATO ،EU و شوێنی دیکەی گرینگ بۆ نموونە پارلەمانەکان و پارتە سیاسییەکانی وڵاتان.
لەو نامانەدا ناو و ناونیشانی خۆتان بنووسن و نیگەرانیی خۆتان وەکو کورد بخەنە ڕوو. باسی بکەن کە چۆن لە مێژووی مۆدێرندا کورد قەلاچو کراوە و دەکرێت. هەڵەبجە و ئەنفال و قاڕنە و قەڵاتان و سوتاندنی بە هەزاران گوندی کوردستان و راگوێزانی خەڵک و برسیکردن و بێکارکردنی کورد وەبیربهێننەوە.
هەروەها ئاماژە بەوە بکەن کە زەمانێک پروپاگەندە دەکرا کە کیانێک بۆ کورد دەبێتە مایەی پشێوی و کێشەی زیاتر، بەڵام ئێستا هەرێمی کوردستان بووە بە مایەی سەقامگیریی بۆ ئێراق و بۆ ئایین و ئایینزا جیاوازەکانی ئێراق و بۆ پێشکەوتنی دیموکراسیی و گۆڕەپانی دیالۆگ.
گریگە نامەکانتان تووڕەیی و زەبرگیریی پێوە دیار نەبێت، بەڵکو ڕوون و کۆنکریت بێت و داوای جارەسەر بە ڕێگای ئاشتیی و سیاسیی بۆ دۆزی کورد بکرێت.
فەرامۆشی مەکەن کە بزووتنەوەی ئازادیخوازی خەڵکی کوردستان ئاشتیخواز و دیموکراسیخواز و بەرابەرخوازە.
دڵنیا بن ئێوە دەتوانن!
-----------------------------------------
----------------------------------------
کۆمیدی حیزبە سیاسیەکانقسهكردن له سه‌ر یه‌كگرتنی حیزبه كوردییه‌كان كه ئه‌م رۆژانه بووه به باو، نه‌ك هه‌ر قسهكردنیكی زیاده‌یه به‌ڵكو كۆمیدیشه،گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م هیزانه له داهاتوودا ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كان قبول بكهنو هه‌ر كه‌س رازی بیت به ئه‌و ده‌نگانه‌ی پیی ده‌درێت.
کۆمیدی حیزبە سیاسیەکانقسهكردن له سه‌ر یه‌كگرتنی حیزبه كوردییه‌كان كه ئه‌م رۆژانه بووه به باو، نه‌ك هه‌ر قسهكردنیكی زیاده‌یه به‌ڵكو كۆمیدیشه،گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م هیزانه له داهاتوودا ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كان قبول بكهنو هه‌ر كه‌س رازی بیت به ئه‌و ده‌نگانه‌ی پیی ده‌درێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر