لە یەکێک لە بارەگاکانی کۆمەڵە شەڕ و پێکدادان روویدا(نوێ کرایەوە)
بەیان - ناوەندی هەواڵ: ئەمڕۆ شەڕوپێکدادانی تووند لەنێوان هێزەکانی پارتی ویفاقی کوردی سووریا و کۆمەڵەی شۆڕشگیڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران روویدا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە ماڵپەڕی بەیان، یەکێک لە بەرپرسانی ویفاقی سوریە پشت راستی هەواڵی تێکهەڵچوونیان لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی کردەوە و وتی:" هیچ ته‌ق و تۆقێک رووی نه‌داوه، به‌س شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵێ و پێا هه‌ڵپرژانی گه‌نجه‌کانی هه‌ردوولا ڕویداوه و ئێستا وه‌زع به ته‌داخولی هێزه‌کانی ئه‌منی و پۆلیسی ناوچه‌که ئارام بۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌و تێکه‌ڵییه هه‌ر گرفته و بۆیه بڕوامان وایه دره‌نگ یا زوو کیشه‌ی ده‌بێ و پێویسته جێگا‌و ڕێگاجیا بێته‌وه".
بەرپرسەکەی ویفاق هۆکاری شەڕ و پێکدادانەکە بۆ دانانی بازگەیەک لە بەردەم ماڵ و شوێنی ژیانی ئەندامانی ویفاق دەگەڕێنێتەوە و وای باس دەکات و دەڵێ: " ئێمە ماوەیەکی زۆرە لەم بارەگایەداین و کۆمەڵە تازە هاتوون و وەک میوانێک لای ئێمەن بەڵام ئێمە زۆرمان موراعات کردوون، بازگەیەکیان لە بەردەم ماڵەکانی ئێمە داناوە، ئێمە ئەوە قەبووڵ ناکەین و چەندین جار داوامان لێکردووین کە ئەو بازگەیە کۆبکەنەوە بەڵام بە داخەوە و‌ڵامیان نەداینەوە. ئەو بازگەیەی کۆمەڵە بەرامبەر بە ماڵەکانی ئێمەیە و بەردەوام ماڵ و شوێنی ئەندامانمان لە ژێر چاوی ئەواندایە و بە داخەوە ئەمڕۆ لە سەر کۆمەڵێک رەوشتی ناحەز لە لایان ئەندامانی کۆمەڵە وە بەرامبەر بە ئێمە و بە داخەوە دواتر شەڕ و لێکدان لە نێوانماندا روویدا". "هەروەها ماوەیەک پێش ئێستا ئاڵای کۆمەڵەیان لە سەر بارەگا هەڵداوە و ئێمە ئاڵای حیزبەکەمان بردۆتە سەربانی بارەگا کە هەڵیبدەین و لە لایان پێشمەرگەکانی کۆمەڵە رێگریمان لێکراوە و بەڵام دیسان ئێمە تەحەمولمان کردووەن".
بەرپرسەکەی ویفاق ئاشکرای کرد کە "حکوومەتی هەرێم و بەرپرسانی ناوچەکە بەڵێنی ئەوەیان پێداوین کە لەم حەوتووەدا کێشەکەمان بۆ چارەسەر بکەن و لایەکمان راگوازن بۆ شوێنی‌تر".
لە کاتێکدا ماڵپەڕی بەیان هەواڵی تێکهەڵچوون لە نێوان کۆمەڵە و پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردی سوریەی بە ئاماژە بە سەرچاوە لە ماڵپەڕێکیتر وەرگرت و بڵاوی کردەوە لە لایان ئەندامانی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە رێگەی ئیمایل و بۆچوون و فەیسبۆکەوە بە توندترین شێوە دراوەتە بەر هێرش و بە نووسینی وشەی ناشایست بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی بەیان یان داوەتە بەر و هەرەشەی جۆراوجۆریان ئاراستە دەکرێت. جێگەی باسە لە بۆچوون و ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر ماڵپەڕی بەیان " بەیان" بە گێرەشێوێن و سەر بە لایەنێکی سیاسی و دەست و پەیوەندی بە خەڵکانێکی نەیاری کۆمەڵە ناو دەبەن.
ماڵپەڕی بەیان سەرجەم ئەو نووسین و هێرشانەی کراوەتە سەری بە ناو و وێنەی ئەندامانی کۆمەڵەی لا پارێزراوە و لە کاتی پێویستدا لە راپۆرتێک‌دا بڵاو دەکرێتەوە.
دەقی هەواڵی ماڵپەڕی رووداو لە خوارەوە بخوێنەوە:
ماوەی 7 ساڵە ژمارەیەکی زۆری ئۆپۆزسیۆنی کوردی سووریا بەتایبەتی ئەندام و لایەنگرانی پارتی ویفاقی کوردی سووریا لە ناوچەی (باینجان)ی بەسەر بە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێن. بەم دوایانە ژمارەیەکی زۆر لە کوردی رۆژئاوای کوردستان (سووریا) بەهۆی تووندوتیژییەکان هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بەشێکیان روویان لەو ناوچەیەکردووە، کە زۆربەیان ئەندام و لایەنگرانی پارتی ویفاقی کوردی سووریا‌ن.
فەوزی شنگال، سەرۆکی پارتی ویفاقی کوردی لە سووریا لە لێدوانێکدا راگەیاند"کاژێر 9:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئێمە و برادەرانی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە (باینجان) روویداوە".
ئەو روونیکردەوە "نزیکەی 7 ساڵە ئێمە لەو ناوچە نیشتەجێن، کەچی ماوەی 7 مانگە، برادەرانی کۆمەڵە کە لەلایەن عەبدوڵڵا موهتەدی سەرۆکایەتی دەکرێن هاتوونەتە ناوچەکەمان و مۆڵگەیان داکوتاوە، رۆژ لە دوای رۆژ کێشەمان بۆ دروستدەکەن و بازگەیان لە نێو ژن و ماڵمان داناوە و لێپرسینەوە لەگەڵ کەسوکار و ئەندام و لایەنگرانی ئێمە دەکەن، کە ئەوەش ئێمەی نیگەران کردووە".
بە وتەی فەزی شەنگال چەندین جار، ئەوانیان ئاگەدار کردووەتەوە کە واز لەو کارەبهێنن و لەناوچەکەیان دووربکەنەوە، بەڵام ئەوان گوێیان بەقسەکانیان نەداوە، بۆیە لە ئەنجامدا ئەمڕۆ شەڕو پێکدان لە نێوان هێزە چەکداراکانی ئێمە و ئەواندا روویداوە و ماوەی زیاتر لەکاژێرێک بەردەوام بوو، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و برینداری لێنەکەوتووەتەوە.
گوتیشی "هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و رەوشەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە و هێزەکانی هەردوولامان پاشەکەشیان کردووە". نێوبراو سەرسووڕمانی خۆی لەوە دەربڕی کە بۆچی برادەرانی کۆمەڵە و لەو ئان و ساتەدا ئەو هەڵوێستەیان هەیە و لەکاتێکدا ئەوان سەرقاڵی بەرخودان و شۆڕشن بۆ رووخانی رژێمی ئەسەد.
فەوزی شەنگال، سەرۆکی پارتی ویفاقی کوردی لە سووریا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەو کێشەیە دابنێن. ئاماژەی بەوەکرد "لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیارە بە میانگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێمە و ئەوان کۆببينەوە و ئەو مەسەلەیە چارەسەر بکەین".
سەرچاوە: رووداو
-----------------------
رامبۆد لوتفپووری: حیزب له نێو خۆیدا خه‌ریکه ده‌کوڵێ
ماوەیەک لەمەوبەر لە توێی راگەیەندراوێکدا گروپێک بە ناوی "گروپی هەڵوێست" بوونی خۆیان لە ناو ریزی حیزبی دیموکراتی کوردستان راگەیاند.
لە دیمانەیەکی تایبەت بە بەیان رامبودی لوتفپوری ئه‌ندامی پێشووی کومیته ناوه‌ندی و یه‌کێک له سیما ناسراوه‌کانی گرووپی هه‌ڵوێست لە ناو حیزبی دیموکراتی کوردستان، تیشک دەخاتە سەر هۆکارەکانی دروست بوونی گروپی هەڵوێست، دروشم و کاری گروپی هەڵوێست، باس لە قەیرانی ناو ریزەکانی حدک و کۆمەلێک پرسی ناخۆیی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکات.
بۆ خوێندنەوەی دەقی دیمانەکە ئێرە کرتە بکە
--------------------------
موهته‌دی لە وڵامی پرسیاری که گوایه ، رەخنەی ئەوەتان لێده‌گرن کە ئێوە لەگەڵ کەسێكدا کۆبوونەتەوە کە باوکی دەیان سەرکردە و تێکۆشەری کوردی لە ئێران لە ناو براووە؟ دا دەڵێ: " یەکەم، ئێمە لەگەڵ باوکی‌دا دانەنیشتووین و لەگەڵ کوڕەکەی دانیشتووین و گفتگۆمان کردووە. "
وه‌ک پاساو هینانهویهک و شه‌رعیه‌ت دان به دانیشتنه که‌ی موهته‌دی ده‌لێت: "ئەی پێم ناڵێیت بۆچی کوردی عیراق لەگەڵ سەدام حسەیندا دادەنیشتن و گفتگۆیان دەکرد". و ناوبراو ئەو شێوە دانیشتنانە بە مافی خۆیان دەزانێت و دەڵێ: " ئێمە مافی خۆمانە لەگەڵ هەموو ئۆپۆزسیۆنێکی ئێرانی‌دا دابنیشین".
من به شێویه‌کی گشتی دژی وه‌ها دانیشتنێکم له‌گه‌ڵ که‌سێک که ده‌یه‌وێت کۆشک و ته‌لاری پاشایه‌تیه‌کی رووخا‌و سه‌ر له نوێ بنیات بنێته‌وه. کوڕی شاه خۆی به میراتگری باوکی ده‌زانیت.هه‌ر بۆیه خوازیاری ئه‌وه‌یه که به " ئالا حه‌زره‌ت" بانگ بکرێت. میراتی باوکی ته‌نها پێکنه‌هاتوه له سه‌روه‌ت و خۆشی. باوکی و باوه‌گه‌وره‌ی به دژی خه‌لکی ئیران و به تایبه‌ت خه‌لکی کوردستان ده‌ستیان سووره به خوێن و به رۆشتنیشیان له ئیران نه‌ک ته‌نها به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه هیچ بهرپرسیاریهتیهیکان نیشان نه‌دا، به‌لکو به‌شێکی زۆر له سه‌روه‌ت و سامانی خه‌لکی هه‌ژار و فه‌قیری خه‌لکی ئیرانیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان هینایه ده‌ره‌وه‌ی ولات و ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ولاتیش بوو ده‌ستی به سه‌ر دا گیردرا.
بۆیه ئه‌و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی باوکی ده‌وێت و ده‌چێته جیگه‌ی باوکی، ده‌بیت له ئاست تاوانه‌کانی باوکی و باوه‌گه‌وره‌ی به‌رپرسیار بێت.
بۆیه وه‌ها پاساوێک گوایه ئه‌وان له‌گه‌ڵ باوکی دانه‌نیشتوون به‌لکو له‌گه‌ڵ کوره‌که‌ی، زۆر پاساوێکی بێ بنه‌ما و بێ جییه. هه‌روه‌ها پێم وایه دانێشتنی کوردی ئیراق "مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی" له‌گه‌ڵ سه‌ددام و دانێشتنی ئه‌وان له‌گه‌ڵ کوری شاه، دوو شتی گه‌لێک لێک جیاوازن.
جیاوازی ئه‌وان له‌وه‌دایه که سه‌ددام له ده‌سه‌لات دا بوو و ده‌یتوانی وه‌ها نشستێ کۆتایی بێنیت به شه‌رێکی مالوێران که‌ر که به‌سه‌ر کوردی کوردستانی ئیراق دا سه‌پێندرابوو و له به‌رژه‌وه‌نی خه‌لکی کوردستانی ئیراق دا نه‌بوو.
کوری شاه ئه‌مرۆ نه هێزه و نه هیزیشی هه‌یه، و نه ده‌سه‌لات دار هه‌تا بتوانێت کۆمه‌کێک بکات به که‌م کردنه‌وه یان نه‌هێشتنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی میللی له کوردستان و باقی ناوچه‌کانی تری ئیران که به ده‌ست سته‌میی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌ناڵینن.
من هاو رام له‌گه‌ل موهته‌دی که گوایه ئه‌وه مافی ئه‌وانه دانێشتن ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی ئیرانی. دیاره وه‌ک دوو حزبی کۆمه‌لگای کوردی بۆیان هه‌یه. به‌لام ئه‌وه‌ی که بۆ ئیمه ناروونه ئه‌وه‌یه که ئه‌وان له وه‌ها کۆبوونه‌وه‌یه‌ک دا وه‌ک ' حزب" له‌گه‌ل کوری شاه دانێشتوون یان وه‌ک " نوێنه‌ر و وته‌بێژی " خه‌لکی کوردستان؟ ئه‌گه‌ر وه‌ک نوێنه‌ری خه‌لکی کوردستان، ئه‌وا به ش به حالی خۆم ده‌لێم زۆر ئیشتیبایان کرد و مافی ئه‌وه‌یان نیه وه‌ها کاریکی دزێو و ناشیرین ئه‌نجام بده‌ن به نوێنه‌رایه‌تی خه‌لکی کورد.
حه‌تمه‌ن وه‌ها نشستێک به ده‌نگ و ره‌نگ تۆمار کراوه و له لای بنه‌ماڵه‌ی شاه ئارشیو کراوه و بۆ ئیمه ئه‌مرۆ وه‌لامی ئه‌و پرسیاره ناروون ده‌بێ، به‌لام هیوادارم که رۆژیک بێت و ئیمه ئه‌و نیشتنه به ده‌نگ و ره‌نگ ببینین. دیاره من پێم وایه شتێکی باشی تێدا نیه بۆیه ئه‌وان واتا هیجری و موهته‌دی بلاوی ناکه‌نه‌وه یان له درکاندنی ناوه‌رۆکی دانێشتنهکهیان خۆیان ده‌پاریزن.
شتێکی تر که بۆ من پرسیاره و له‌وانه‌یه بۆ ئیوه‌ی خوێنه‌ریش پرسیار بێت ئه‌وه‌یه که هیجری و موهته‌دی چۆن له خزمه‌ت کوڕی شاه دا هه‌لسوکه‌وتیان کردوه؟ تۆ بلیی ئا به شیوه‌یه بووبێت: ده‌ست جوت کراو وه‌ک چۆن ره‌عیه‌ت له به‌رامبه‌ر ئاغا دا داده‌نیشێت و زوو زوو ده‌لیت " به‌ڵێ گه‌وره‌م"؟ دیاره ئه‌وان له‌وانه‌یه نه‌یان وتبێت به‌لی گه‌وره‌م، به‌لام " عه‌لا حه‌زره‌ت " بێگوومان وتراوه. بیهێننه به‌رچاوی خۆتان ئه‌وان واتا موهته‌دی و هیجری له شوێنی مه‌به‌ست دا چاوه‌رێی بوو بن و به هاتنی کوری شاه ههستنابنه سه‌ر پیی و پێکه‌وه وتبێتیان "سلام اعلا حضرت".
خومه‌ینی رێبه‌ری ده‌وله‌تی دژه ئینسانی ئیسلامی ئیران له وه‌لامی پرسیارێک دا که گوایه ناخۆشترین و خه‌جاله‌ت ئاوهرترین له‌حزه‌ی ژیانت چیه، ده‌لیت کاتێک شاه ی ئیرانم سه‌رشۆر له ئاست ره‌ئیس جمهوری ئامریکا دا بینی.
دیاره من وه‌ک کوردێک خه‌جاله‌تی ده‌کێشم که ئه‌وان له ئاست که‌سیکی فاسد و کۆنه‌په‌ره‌ست دا سەر دانوێنن و دابنیشن و به نوێنه‌رایه‌تی منی کورد قسه بکه‌ن. بۆیه ئه‌گه‌ر که‌سی ئاوا نوێنه‌ر بێت، حه‌تمه‌ن ئه‌وانه‌ی ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن، له‌وان زیاتر سەر دادەنوێنن؟ بیگومان کوری شاه له موهته‌دی و هیجریه‌وه ده‌روانێته سه‌رجه‌م کۆمه‌لگای کوردی. بۆیه من پێم وایه تاکی کورد ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌م دووانه و کرداره ناشیرینه‌کانیان بێ ده‌نگ و بی هه‌لوێست نه‌بن و له‌وه زیادتر گۆشه‌گیریان بکه‌ن.
له روانگه‌یه‌کی تره‌وه من خۆشحالم که ئه‌و دوانه واتا موهته‌دی وهیجری به ده‌ست جووت کراو له ئاست کوری شاه دا ببینم. چوونکه ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی روتێکی فکری ده‌که‌ن جیاواز له‌وه‌ی من و من به خۆشحالی و شانازیه‌وه ده‌لیم رێبه‌ره‌کانی من سەر دانانوێنن له ئاست کوری شاه و هیج هێز و ده‌سه‌لاتێک.
--------------------------
سه‌باره‌ت به دانێشتنی موهته‌دی و هیجری له‌گه‌ڵ کوڕی شاه
عرفان تارین
خه‌به‌ری دانیشتنی هه‌ردوو رێبه‌ری زه‌حمه‌تکێشان و حزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بۆ ماوه‌یک وه‌ک شایه‌عه له‌سه‌ر بڵاوکراوه ئینتهرنێتیهکاندا ده‌نگی دابوویه‌وه. سه‌رئه‌نجام له گفتووگۆیه‌ک دا له‌گه‌ڵ ژماره 193 گۆڤاری لڤین عه‌بدلله مووهته‌دی رێبه‌ری سازمانی زه‌حمه‌تکێشان ئه‌وه‌ی پشت راست کرده‌وه که له‌گه‌ڵ مسته‌فا هیجری رێبه‌ری حزبی دێموکرات چاویان به کورێ ئاخرین پاشای ئیران که‌وتوه.

سرچاوە
بۆ روژهەلات
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر