KJB پره‌نسیپه‌کانی خۆی بۆ کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی راگه‌یاندن
له درێژه کاروباره‌کانی دووه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی کورد دا، کۆما ژنانی بڵند KJB دوای پێشکه‌شکردنی پره‌نسیپه‌کانی خۆی بۆ کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی کورد له راگه‌یاندنه‌کاندا بڵاو کرده‌وه.
راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی KJB به‌درێژیی ئاماژه به بناخه و پره‌نسیپ و پێویستییه‌کانی جێبه‌جێ کردنی پره‌نسیپه‌کان ده‌کات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌شی یه‌که‌می راگه‌یه‌نراوه‌که‌یه:-
هاوپه‌یمانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیانه‌ى ژنى کورد
پێشه‌کی
جوگرافیاى کوردستان دا وه‌ها جوگرافیایه‌که که به‌ده‌ست و زهنیه‌تى ژن بۆ یه‌که‌مین جار شۆرشى مرۆڤایه‌تى به‌رپا بوو . کۆنترین جوگرافیایه که جارى یه‌که‌مین تۆوى به کۆمهلگهبوونى مرۆڤى وه‌شاند ، مه‌زن کرد و پێشخست و وه‌ک کلتورێکى مادى و مه‌عنه‌وى به هه‌ر چوارلاى جیهان دا بڵاو بۆته‌وه . بۆ ئه‌وه‌ش هه‌زاران ساڵه کۆمه‌ڵگه‌ى کوردى له‌م جوگرافیایه‌دا ده‌ژى پێشه‌نگى په‌ره‌سه‌ندنى کۆمه‌لایه‌تى و خولقاندنى به‌ها کۆمه‌لایه‌تیه‌کانى کردووه. له‌م جۆگرافیایهیهى به ناوى که‌وانى زێرین ناسراوه ئه‌م گه‌له به‌هاى مادى و مه‌عنه‌وى بۆ مرۆڤایه‌تى خوڵقاندووه به‌لام مه‌خابن ئه‌مرۆ له هه‌رێمه‌که و جیهان نه‌فره‌تى لێکراوه ، له لایه‌ن هیزى ده‌وله‌ت و ده‌سته‌ڵاتدارانه‌وه به‌کارهێنراوه و کراوه‌ته خزمه‌تکار ، ئه‌م گه‌له دێڕینهى مێژوو کاتێ سیسته‌مى ده‌وله‌ت نه‌ته‌وه له هه‌ریمه‌که‌دا ئاواکرا ولاته‌که‌ى که ڕیشه‌ى مرۆڤایهیهتیه پارچه‌کرا. ده‌ستیان به سه‌ر هه‌موو به‌ها سه‌ره‌کیه‌کانى دا گرت . ئازادیان زه‌وت کرد . گه‌لى کورد له ژێر سه‌خترین سیاسه‌تى له‌ناوبردن دا و له هه‌موو ڕووییه‌وه مافه‌کانى زه‌وت کرا و مه‌حکومى کۆیلایه‌تى داگیرکارى کرا. هه‌ر کاتێکیش ویستبێتى له‌دژى ئه‌و چاره‌نوسه سه‌رهه‌ڵدا ڕووبه‌رووى کۆمه‌ڵکوژى گه‌وره ، ئه‌شکه‌نجه ، سێداره ، کۆچبه‌رى و گوشارى سیسته‌ماتێک و سیاسه‌تى کۆمه‌ڵکوژى که‌لتورى بۆوه .
کوردستان سالى 1639 دا به په‌یماننامه‌ى قه‌سرى شیرین له نێوان ده‌وله‌تى سه‌فه‌وى ئیران و ئیمپراتۆرى عوسماوى کرایه دوو پارچه، ساڵى 1923 دا به په‌یماننامه‌ى لۆزان که له نێوان ده‌وله‌تى تورکیا و ده‌وله‌تانى هاوپه‌یمان دا مۆر کرا ، کوردستان کرایه چوار پارچه. ئه‌و وڵاتانى هاوپه‌یمان که ئینگلته‌را و فه‌ره‌نسا سه‌رکێشیان ده‌کرد کوردستانیان بۆ به‌رژوه‌ندیه‌کانى خۆیان کرده قوربانى . سه‌دان ساڵه به سیاسه‌تى پارچه بکه و به‌ڕێوه‌به کوردیان له به‌رامبه‌ر کورد ، تورکیان له به‌رامبه‌ر کورد ، عه‌ره‌بیان له به‌رامبه‌ر کورد ، فهرسیان له به‌رامبه‌ر کورد کرده دوژمن . گه‌لان به تایبه‌تى گه‌لى کوردیان وه‌ک کارتێک له دژى یه‌کتر به‌کارهێنا . له کوردستان به فراوانى په‌ره‌یان به سیسته‌مى جاشایه‌تى درا و کوردیان کرد به گژى کورد دا . له کوردستان به به‌هێزکردنى هه‌لوێستى خیانه‌ت و نۆکه‌رى ئه‌و هه‌لوێسته‌یان بۆ به‌رژه‌ندى دهستهلاتدارى خۆیان به‌کارهێنا و هه‌م رێ‌یان له یه‌کێتى گه‌لى کورد گرت ، له هه‌ر به‌ره‌یه‌ک له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا کوردیان له شه‌ڕدا به‌کارهێنا . له نێوان به‌شه‌کانى کوردستان دا ، پارچه‌یه‌کى جیا و له نێو هه‌ر پارچه‌یه‌ک جیاکارى زاراوه ، مه‌زهه‌ب ، ته‌ریقه‌تیان ئاواکردووه ، مرۆڤ ده‌کرێ بلێ کوردستانیان به‌و ره‌نگه کردۆته 40 پارچه . له رۆژى ئه‌مرۆ دا ئه‌و دۆخه له پرسى کورد دا گوزاره‌ى خۆى ده‌بێنێ . هێزى ههژهمۆنى سه‌رمایه‌دارى ئه‌و پرسه‌یان دروست کردووه و له ڕۆژى ئه‌مرۆدا هه‌مان هێز بۆ ئه‌وه‌ى پرسه‌که به شێوه‌یه‌کى دیموکراتیانه چاره‌سه‌رنه‌کرێ چیان له ده‌ست بێ ده‌یکه‌ن.
وڵاتى کوردستان له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه داگیرکراوه به شێوه‌یه‌کیان لێکردووه له نێو گۆڕستان دا کردۆیانه گۆڕستان . له کوردستان هیچ سه‌رده‌مێک کۆمه‌ڵکوژى ، ئه‌شکه‌نجه ، ده‌ستدرێژى ، هه‌ژارى ، گریان و شین که‌م نه‌بۆوه . ژنى کورد که ولاته‌که‌ى داگیر کراوه له هه‌موو راپه‌رینه‌کان دا له ڕیزى پێشه‌وه‌دا به‌شدارى کردووه ، فیداکاریه‌کى مه‌زنى کردووه و نمونه‌ى قاره‌مانێتى و جه‌ساره‌تى نیشانداوه له‌به‌رامبه‌ر داگیرکارى به قاره‌مانێتى شه‌ڕى کردووه به‌رخودانى مه‌زنى په‌ره‌پێداوه و بۆ ئه‌وه‌ى ڕاده‌ست نه‌بێ خۆى له لوتکه‌کانه‌وه فڕێداوه ، خۆى هه‌ڵداته‌وه ئاوى چه‌مه‌کانه‌وه و خۆى سوتاندووه . له کوردستان هه‌ر کۆمه‌ڵکوژى و داگیرکاریه‌ک بۆته هۆکارى دانى قوربانى زۆر قورس له لایه‌ن ژنانه‌وه . کوژراوه ، لێیدراوه ، ده‌ستدرێژى کراوه‌ته ، سکیان هه‌ڵدڕیوه ، کڕراوه و فرۆشراوه. سیاسه‌تى نکوڵى و قڕکردن له‌سه‌ر ناسنامه‌ى کوردبونى بۆته هۆى ئه‌وه‌ى ژن ڕووبه‌ڕووى توند و تیژیهکى قورس بێته‌وه. له لایه‌ک سیاسه‌تى نکولى و قڕکردنى ده‌وله‌تانى داگیرکه‌رى کوردستان له‌سه‌ر گه‌ل به‌ڕێوه برا و ، له لایه‌کى تر ئه‌و گوشاره‌ى که‌لتورى دهربهگایهتى و ڕهگهزگهرایى کۆمه‌لایه‌تى له سه‌ر ژن پهێڕهوکرا ده‌رفه‌تى هه‌ناسه‌ى بۆ نه‌هێشته‌وه ، کۆیلایهتیهکى قوڵترکرده‌وه و ، ئێشهکهى مه‌زنتر کرد . ئه‌و توند و تیژیهى سه‌ر ژنان ڕۆژانه له نێو خێزان و کۆمه‌ڵگه‌دا له‌سه‌ر ژن په‌یڕه‌و ده‌کرێ له ژێر ناو و شێوه‌ى وه‌ک ماره‌یى ، خه‌ته‌نه‌کردن ، به‌رده‌باران ، کوشتن له ژێر ناوى ناموسپهرستى ، هاوسه‌رگیرى زۆره‌ملێى ، توند و تیژى ڕه‌گه‌زى ، تهحروش و ده‌ستدرێژى په‌ره‌ى سه‌ندووه و به‌رده‌وامه . ژنانى کورد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و چاره‌نوسه بگۆڕن له سه‌ده‌ى 20 دا له لێگهڕینێکى به‌هێزدا بوون و هه‌ر ده‌رفه‌تێکى بۆ ڕه‌خسابێ سه‌ریان هه‌ڵداوه به‌تایبه‌تى له دواچارهکى سه‌ده‌ى 20 دا ژنانى کورد هه‌م بۆ تێکۆشانى ڕزگارى نه‌ته‌وه‌یى زۆر چالاکانه به‌شداریان کرد و هه‌م له کوردستان و هه‌م له ئاستى گه‌ردوونى بۆ تێکۆشانى ئازادى ژن کاروخه‌باتیان به‌ڕێوه‌بردووه. له‌یلا قاسم ، زه‌ینه‌ب کناجى ، شیرین عه‌له‌م هولى ته‌نیا چه‌ند نمونه‌یه‌کى قاره‌مانێتى و جه‌نگاوه‌رى ژنى کوردن.
کوردستان دوو سه‌د ساڵى دوایی له ژێر ده‌سته‌ڵات و کۆنترۆڵى هێزى ههژهمۆنى سه‌رمایه‌دارى دایه . ئه‌و هێزى ههژهمۆنیهى قۆناغى رابردوو که سهرکێشهکهى ئینگلته‌را و فه‌ره‌نسا بوون کوردستانیان له هه‌رێمه‌که به‌سه‌ر چوار وڵاتى گه‌وره‌ش دا دابه‌ش کردبێ به‌لام له ڕۆژى ئه‌مرۆ دا ئه‌و به‌ره‌یه‌ی سهرکێشیهکهى ئه‌مه‌ریکا ده‌یکات له کوردستان رۆڵى سه‌ره‌کى له سه‌ر ته‌واوى ئه‌و سیاسه‌تانه هه‌یه که له هه‌رێمه‌که به‌رێوه‌ده‌برێ. له کوردستان هه‌موو سیاسه‌ته‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى کۆنسێپتێکى هاوبه‌شى نێونه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى به‌رێوه‌برا.
ده‌سته‌ڵاتى ههژهمۆنى سه‌رمایه‌دارى نه‌ک ته‌نیا به حوکم کردنى کوردستان سنوره‌کانى ئاواکرد و ، ته‌نیا به پارچه کردنى کورسدتانهوه نه‌وه‌ستا به‌ڵکو ویستویه‌تى به که‌لتورى مودێرنیته په‌ره به توانه‌وه بدا و باڵاده‌ستى که‌لتورى پێک بێنێ.
ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌رى هه‌رێمه‌که که ده‌وله‌تانى سیخوڕ‌ى ههژهمۆنى سه‌رمایه‌دارین به هه‌مان که‌لتورى مۆدێرنیست ده‌یانه‌وێ له کوردستان حوکم بکه‌ن ، له کوردستان ئه‌و کۆکوژیه سور و سپییه‌ى به‌ڕێوه‌یان بردووه به‌کاریگه‌رترین چه‌کى ههژهمۆنى سه‌رمایه‌دار وه‌ستایانه به‌کارهێناوه.
ئه‌و کۆمهلکوژیانهى ژنانى کوردى گه‌مارۆ داوه هه‌م ژنى ڕووبه‌ڕوى له‌ناوچوون کردۆته‌وه ، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و قه‌ڵاچۆکردنه ڕاوه‌ستێنێ و بوونى خۆى بپارێزێ ژنان تێکۆشانێکى مه‌زنیان به‌ڕێوه‌بردووه ، ژنانى کورد له‌سه‌ر بنه‌ماى بۆچون و دیدى کوردستانێکى ئازاد به ژنێکى ئازاد و جیهانێکى ئازاد به ژنێکى ئازاده‌وه پێک دێ ، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌رده‌وامى به به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى تێکۆشانى ئازادى ژنان ده‌دات . کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى پارچه‌کراو و ژنێکى ئازادیهکهى لێ زه‌وت کراوه به هۆى ده‌سته‌ڵاتدارى ههژهمۆنى سه‌رمایه‌دارى و ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌رى بوکهڵهکهى له هه‌رێمه‌که ، مه‌گه‌ر به سه‌قامگیر کردنى ئاشتى ناوخۆیى و په‌ره‌دان به‌یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى له‌سه‌ر بنه‌ماى دیموکراتى بکرێ درێژه به بوونى ئازادانه‌ى خۆى بدات. بۆ ئه‌وه‌شه یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیانه‌ى ژنانى کورد پێویستییه‌کى ده‌ست لێبه‌رنه‌دراوه ، گه‌ر ژنانى کورد بتوانن په‌ره به یه‌کێتیه‌کى ئازاد و دیموکراتیانه‌یان بده‌ن ، ئه‌و کاته ده‌کرێ پێشه‌نگى بۆ هیواى مه‌زنى سه‌دان ساڵه بکات ، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌ییه پێک بێ ، ده‌بێ ڕۆڵى مێژوویى خۆى ئابڕومه‌ندانه به شێوه‌یه‌ک که شایان به پێگه مێژووییهکهیهتى ، بگێڕێ.
ئامانجى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتى ژنانى کورد له کوردستان دا :
یه‌کێتى ژنانى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتى : له ئامانجى دایه که ئه‌و به‌ها کۆمهلایهتیانهى که ژنانى خولقاندویانه بپارێزێ و هه‌میشه‌یى بکات. یه‌کێتى ، کۆمه‌ڵگه‌بوون ، ئازادبوون و دیموکراتیبونى ژنان پێک بێنێ له‌سه‌ر بنه‌ماى بژارى سیسته‌مى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى ئازاد و دیموکراتى ، ئه‌کۆلۆژی، ئازادى ڕهگهزگهرایى پێک بێنێ. ئه‌و یه‌کێتیه ، نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌ماى سنورى ده‌وله‌ت نه‌ته‌وه و ، چه‌مکى هاوڵاتبونێتى ، به‌لکو بنه‌ماکه‌ى ژنى ئازاد و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى دیموکراتیه . کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتى له به‌رامبه‌ر سیسته‌مى ڕهگهزگهرایى و کۆمه‌ڵگه‌ى دهولهتپارێز پرهنیسپى خۆى له‌سه‌ر بنه‌ماى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى سیاسه‌تى و ئه‌خلاقى ئاوا کردنى ژیانى ئازاده . کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتى ئه‌گه‌ر ئاوا نه‌کرێ ئازاد بونى ژنیش مه‌حاله و گه‌ر ژن ئازاد نه‌کرێ مه‌حاله کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى دیموکراتى ئاوا بکرێ . کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى دیموکراتى ئامانجێتى نه‌ک ته‌نیا ژن به‌ڵکو ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ى له ژێر ده‌سته‌ڵاتى سیسته‌مى ده‌وله‌ت دایه ئازاد بکات و ، ببێته هێز و ئیراده و ده‌رباره‌ى خۆى دا ببێته خاوه‌ن مافى بڕیاردان. کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتى په‌ره به سیسته‌مێکى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌دات له سه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگ کردنى ئازادى تاک و کۆمه‌ڵگه‌یه و یه‌کێتى جیاوازیه‌کان و چه‌مکى یه‌کسانى به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات.
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى دیموکراتى دا هه‌ر به‌شێکى کۆمه‌لایه‌تى بێ ئه‌وه‌ى مه‌حکومى که‌لتورێکى تاک جۆر و هاوڵاتیتیهکهى ببێ له‌سه‌ر بنه‌ماى که‌لتورى جوهه‌ر و ناسنامه‌ى خۆى به جیاوازیه‌کانیه‌وه ده‌کرێ بژی. ئه‌و مۆدێله مۆدێلى به‌فراوانترین پێکه‌وه ژیانى جیاوازیانه. له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا مه‌ترسى ههژهمۆنى نیه . کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتى ، مۆدێلى کۆمهلگهیهکه پێکهاته‌ى ئه‌خلاقى و سیاسى کۆمه‌ڵگه ئازادانه پێک دێنێ و به‌شێوه‌یه‌کى ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر بنه‌ماى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى یه‌کسان و ئازاد پێک دێ.
یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیانه‌ى ژنان خاوه‌ن چۆنێتى و دهلهمهندیهکى وایه که پارچه بوونى کۆمه‌ڵگه‌ى کورد له لایه‌ن ده‌وله‌تانى داگیرکه‌ر و ههژهمۆنى سه‌رمایه‌دارى تێپه‌رێنێ له نێو کوردان دا جیاوازى پارچه ، زاراوه ، مه‌زهه‌ب له ئارادا نه‌هێلێ و گه‌مه‌ى ده‌سته‌لات و ده‌وله‌تان پوچه‌ڵ بکاته‌وه . ئامانجى سه‌ره‌کى و یه‌که‌مینى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتى ژنان ، پێکهێنانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى نێوان کوردانه. له نێو کوردان دا له‌هه‌موو ڕوویه‌کى مادى و مه‌عنه‌وى سنور نه‌هێلێ و له ئاوا کردنى کوردستانێکى ئازاد و دیموکراتى دا سه‌ره‌کیترین هێزى دینامیکى کۆمه‌ڵگه و پێشهنگیتی.
یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتى ژنان ئامانجێتى له به‌رامبه‌ر ئه‌و حقوقى ڕهگهزگهراییهى داگیرکه‌ران و سیسته‌مى دهستهلاتدارى پیاو په‌ره‌ى پێداوه سه‌ر له نوێ سیاسه‌ت و ئه‌خلاقێکى کۆمه‌لایه‌تى ببوژێنیته‌وه و له‌و پێناوه‌ش دا ئه‌و ژنه‌ی بنه‌ماى ئه‌خلاقى کۆمه‌ڵایه‌تیه و له نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ى که حقوقى ڕهزگهراییى قه‌تیس کراوه ده‌رخرێ و ، ئامانجێتى ڕۆلى پێشه‌نگى سه‌رله‌نوێ ئاوا کردنى ژیانى ئازاد ببینێ و ، ئه‌و رۆله‌ى هه‌میشه‌یى بکات . ڕێساى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتى ژنان ده‌ست نیشانى ده‌کات که له چ هه‌لومه‌رجێک دا ژن و کۆمه‌ڵگه به‌رگرى لهخۆکرن بخاتهگهێ یان له کامه هه‌لومه‌رج دا ، هه‌لوێست ، ڕوداو و چه‌مک دۆخێکى تاوان هه‌بێ. هاوپه‌یمانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتى ژن هاوپه‌یمانى ژنانى کورد له نێو خۆیان و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانى ژنه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه ، ئه‌و هاوپه‌یمانى یه‌کێتیه ئامانجێتى هه‌بوونى ژنى ئازاد و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى دیموکراتى مسۆگه‌ر بکات.
به‌شى یه‌که‌م :
پره‌نیسپه سه‌ره‌کیه‌کانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیانه‌ى ژن:
1. پرهنیسپى ئازادى : به‌هێنده‌ى ئه‌وه‌ى که ئازادى ئامانجێکى گه‌ردوونیه به هێنده‌ى ئه‌وه‌ش ئامانجى سه‌ره‌کى تاک و کۆمه‌ڵگه‌شه . مرۆڤ ده‌کرێ ئازادى وه‌ک بژارێکى ، په‌ره‌سه‌ندن ، فرهڕهنگى و جیاوازى له گه‌ردوون هه‌لسه‌نگێنێ . له ڕووى ئه‌خلاقى و ئازادى کۆمه‌ڵگه دۆخێکى فره بژارى ، فرهڕهنگى و جیاوازى دینێته ئاراوه ، ئازادى له‌و سۆنگه‌یه‌وه گوزاره له توانستى بڕیاردانى هه‌ر بونێک له گه‌ردوون دا. ئازاد بوون ئه‌نجامێکى سروشتى بوونى هه‌ر گیانله‌به‌ر و بونه‌وه‌رێکه . له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئازادى مافى هه‌رکه‌سێکه له دایک بوونیه‌وه. مافى ئازادى بۆ هه‌موو که‌سێک ، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ بژى و درێژه‌ى به بونى خۆى بدات و خاوه‌نى هه‌لومه‌رجى به‌رگرى له خۆکردن بێ . له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئازادى جیاوازى من و ئه‌وانى تر تێده‌په‌رێنێ و، ڕاستیه‌که که ده‌کرێ له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌سێک به‌ش بکرێ . کاتێ مافى ئازادى سنوردار ده‌کرێ مافى به‌رگریش ده‌بێته مایه‌ى باس . په‌یوه‌ست به‌وه‌وه ڕهگهزگهرایى ، چینایهتگهرایى ، نه‌ته‌وه‌گه‌رایى ، ئاینگهرایى ، زانستگهرایى شێوه‌ى زهنیهتێکن که ئازادى کۆمه‌لایه‌تى له‌ناو ده‌به‌ن. ئازادى کۆمه‌ڵگه به ئازادى ژن دا تێپه‌ێ ده‌بێ له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک دا ئازادى ژن نه‌بێ مه‌حاڵه ئازادى تاک و کۆمه‌ڵگه هه‌بێ . له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتى ژنان بۆ چه‌سپاندنى ئازادى تێکۆشان به‌رێوه‌ده‌بات.
2. پره‌نسیپى ئازادى تاک و کۆمه‌ڵگه : تاک ، ئه‌نجامى کۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تیه . شێوه‌ى به‌رجه‌سته و ڕۆژانهیهتى . بونى تاکێک بێ کۆمه‌ڵگه مه‌حاڵه . بیر له تاکێک ناکرێته‌وه بێ کۆمه‌ڵگه و بیر له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کیش ناکرێته‌وه بێ ئازادى تاک ، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه گه‌ر ئازادى کۆمه‌لگه پێک نه‌یه‌ت ئازادى تاکیش پێک نایه‌ت ، به‌هه‌مان شێوه ئازادى تاک پێک نه‌یه‌ت ئازادى تاکیش مه‌حاله. ئازادى یه‌کێکیان بێ ئه‌وى دیکه نابێ . ئازادى یه‌کێکیان ئازادى ئه‌وى دیکه‌یان له‌گه‌ڵ خۆى دێنێ ، پێکهێنانى ئازادى تاک و کۆمه‌ڵگه په‌یوه‌سته به هه‌لومه‌رجى هاوسه‌نگى ئازادى و مافى نێوان تاک و کۆمه‌ڵگه‌وه. هاوسهنگیهکى هاوئاهه‌نگیش ، بێ له‌به‌رچاو گرتنى ئازادى تاک و کۆمه‌ڵایه‌تى ژن که سه‌رچاوه‌ى په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان مه‌حاله مسۆگه‌ر بکرێ ، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه یه‌کیتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتى ژن به پرهنیسپى تاکى ئازاد و کۆمه‌ڵگه‌ى ئازاد تێکۆشان به‌رێوه‌ده‌بات.
3. پرهنیسپى یه‌کسانى : کۆمه‌ڵگه پێکهاته‌یه‌کى فرهڕهنگى و جیاوازیه‌کانه ، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه یه‌کسانى هه‌رچه‌نده خاوه‌نى هه‌مان مافى یه‌کسانیش بێ پێویسته جیاوازیه‌کانى کۆمه‌ڵگه له‌به‌رچاو بگیرێ . بنه‌ماى ئه‌و چه‌مکى یه‌کسانیه له ئامێزگرتنى جیاوازیه‌کانه ، چه‌مکى یه‌کسانى ، ئه‌و مافه ده‌داته هه‌موو بوونێک که به پێى سروشتى جیاوازیه‌کانى بژى ، بژێنێ و ، به‌رێوه‌ببات و بڵاوبکاته‌وه . هه‌موو که‌سێ ئه‌و مافه‌ى هه‌یه له ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تى دا ئیراده‌ى خۆى نیشان بدات و بتوانێ به‌یه‌کسانى که‌ڵک له خزمه‌تگوزاریه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان وه‌رگرێ ، ئازادى په‌یوه‌سته به چه‌مکى جیاوازیه‌وه ، به‌و مانایه له حاله‌تى راست لێکدانه‌وه‌ى یه‌کسانى و جیاوازى ئه‌و کات واتادار بونى یه‌کسانى به ئازادیه‌وه پێک دێت ، داگیرکردنى ژن له بنه‌ماى نایه‌کسانى کۆمه‌لایه‌تى گشتى دایه ، پرهنیسپى یه‌کسانى گشتى له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕاسته‌خۆ یه‌کسانى ژن مسۆگه‌ر ناکات له‌به‌ر ئه‌و بنه‌مایه به پره‌نسیپى جیاکارى پۆزه‌تیڤ تا ئه‌و کاته‌ى یه‌کسانى مسۆگه‌ر ده‌بێ وه‌ک پره‌نسیپێکى یه‌کسانى په‌ێره‌و ده‌کرێ. له‌به‌رئه‌وه تا زهنیه‌تى ڕهگهزگهرایى تێنهپهڕێنرێ و ئازادى ژن پێک نه‌یه‌ت مه‌حاڵه باس له یهکسانیهکى ڕاسته‌قینه‌ى کۆمه‌ڵگه بکه‌ین. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیانه‌ى ژن بۆ ئه‌وه‌ى پرهنیسپى یه‌کسانى کرده‌یى بکرێ چالاکانه تێکۆشان به‌رێوه‌ده‌بات.
4. پرهنیسپى دیموکراسى : پرهنیسپى دیموکراتى له سیسته‌مى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى ئازادى ڕه‌گه‌زى ، ئهکۆلۆژى – دیموکراتى دا پره‌نسیپێکى سه‌ره‌کیه . دیموکراسى ئامانجى خوڵقاندنى سیسته‌مێکى کۆمه‌لایه‌تی سیاسیه ، له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رهه‌مه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان و داخوازى ههرهوهزیانهى کۆمه‌ڵگه و ، به‌چه‌مکى خۆبه‌خشی. له بوارى سیاسى ، کۆمه‌لایه‌تى ، که‌لتورى ، ئابورى و هتد و .. ى کۆمه‌ڵگه‌دا و هه‌روه‌ها له هه‌موو بواره‌کانى تر‌ى ژیان دا میکانیزماى دیموکراتى و به‌شدارى به بنه‌ما ده‌گرێ . ژیانى هه‌روه‌زى کرده‌یى ده‌کات و هه‌میشه‌یى کردنى تێکۆشانى ئازادى کۆمه‌لایه‌تى مسۆگه‌ر ده‌کات . به‌شداریه‌کى ڕاسته‌وخۆ و و به ئیراده‌ى سیاسیانه بۆ هه‌موو به‌شه‌کانى کۆمه‌ڵگه و تاکه‌کان فه‌راهه‌م ده‌کات ، دیموکراسى کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتیانه وه‌ک سیاسه‌تى دیموکراتیانه پێک دێنێ ، سیاسه‌تێکى دیموکراتى نهخولقێنرێ مه‌حاڵه تاکهکێکى دیموکراتى و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى دیموکراتى بونیاد بنرێ . به‌رچاوترین شێوه‌ى دیموکراسى سیاسه‌تى کۆمه‌ڵایه‌تیه. ئازادبونى به‌ڕێى سیاسه‌ت بۆ کۆمه‌ڵگه ده‌کرێ به ڕێى سیاسه‌تى دیموکراتى پێک بێ. سیاسه‌تى دیموکراتى ڕێ نادات که نه زیده‌ڕۆیى قازانجى سه‌رمایه و نه ڕێ به ته‌مبه‌ڵى و نابهرپرسیارى ده‌زگا و تاکه‌کان ده‌دات و مۆنۆپۆڵبونى سیاسى و ئابورى کۆمه‌ڵگه وه‌ک تهگهرهیهکى سه‌ره‌کى به‌رده‌م به‌رهه‌مهێنان و گوزاره له‌خۆکردنى دیموکراتى کۆمه‌ڵگه ده‌بێنێ. له سیاسه‌تى دیموکراتى دا به شێوه‌یه‌کى ئازاد و به ئیراده به‌شدارى ژن له سیاسه‌تى کۆمه‌لایه‌تى دا بنه‌مایه ، ژن سه‌ره‌کیترین هێزى بزوێنه‌رى سیاسه‌تى دیموکراتیه . له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتى ژنان بۆ چه‌سپاندنى دیموکراسى و پێشخستنى سیاسه‌تى دیموکراتى پره‌نسیپى تێکۆشان به بنه‌ما ده‌گرێ.
5. پره‌نسیپى ئاشتى و یه‌کێتى : ئاشتى وه‌ک پره‌نسیپێک له‌سه‌ر ده‌ستى ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ست نایه‌ت ، له ئه‌نجامى خه‌بات و ململانێى نێوان کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات دێته ئاراوه ، هه‌ر بۆیه پێمان وایه ئاشتى له ئه‌نجامى به‌رگرى له خۆکردن به‌رقه‌رار ده‌بێت . ئاشتیه‌ک ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامى به‌رگرى له خۆکردن نه‌بێت تهسلیمییهته ، هه‌ربۆیه کپکردنى ده‌نگى چه‌که‌کان ته‌نها له‌ڕێگاى به‌کار هێنانى ده‌زگاى پۆلیتیک و ئه‌خلاقى کۆمه‌ڵگا به‌ده‌ست ده‌خرێت ، ئه‌گه‌ر ئاگر به‌ستێک به‌بێ چاره‌سه‌رى ئه‌خلاقى و سیاسى ڕوو بدات ، ناتوانرێت شیکارى ئاگر به‌ستى بۆ بکرێت ، ئاشتى به واتاى ئه‌وه نییه که به گشتى شه‌ێ و پێکدادانه‌کان کۆتایى پێبهێنرێت ، له شه‌ێ و ئاشتیدا ٢ لایه‌ن له‌ئارادان ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که لایه‌نێک به‌هیز تر و باڵاده‌سته ، له پرۆسه‌ى ئاشتیدا هه‌ر لایه‌ک له‌سه‌ر حه‌ق بێت یان نا ، باڵاده‌ستى ئه‌وه‌یه که بێ ئه‌وه‌ى په‌نا بۆ توند‌و تیژى ببرێت ده‌بێت لایه‌نه‌کان یه‌کتریان پێ قه‌بوڵ بێت له ئه‌نجامى ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌توانین بڵیین ئاشتى دێته ڕۆژه‌ڤه‌وه . به‌رقه‌رار بوونى ئاشتى ده‌ورانى کۆمه‌ڵگا و یه‌کینه جیاوازه‌کانى کۆمه‌ڵگا پێناسه ده‌کات ، ژنى ئازاد که هه‌ڵگرى ئاڵاى کولتورى ئازاده و ، خوڵقینهرى یه‌کێتى ڕیزه‌کان و دابینکه‌رى ئاشتى و یه‌کێتى ناو کۆمه‌ڵگایه ، ژن وه‌ک دایک چونکه کۆلهکهى ماڵه و به‌خێوکه‌رى منداڵه و فێرى چاکه و وڵات پارێزى و خۆشه‌ویستى مرۆڤایه‌تیان ده‌کات هه‌ر بۆیه دایکان له پێکهێنانى ئاشتى ناو ڕیزه‌کانى کۆمه‌ڵگا ڕۆڵێکى به‌رچاو ده‌گێڕن ، ئاشتى به پێى ڕاستینه‌ى خۆى به ناسنامه‌ى ئه‌خلاقى و سیاسى ژن واتادار ده‌بێ ، هه‌زاران ساڵه ژنان نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌سته‌ڵات ، بێ دهولهتبون و بێ چین بوون وه‌ک هێزى بونیادنه‌رى مۆدێرنیته‌ى نیولۆتیک په‌ره‌یان به ناسنامه‌ى ئه‌خلاقى و سیاسى داوه ، له ڕۆژگارى ئه‌مرۆش دا ژنان به گشتى وه‌ک هێزى مۆدێرنیته‌ى دیموکراتى له به‌رامبه‌رى سیسته‌مى ده‌وڵه‌تبون ، چینایه‌تى و ، ده‌سته‌ڵات بونه هێزى به‌رخودان و له به‌رامبه‌ر شه‌ڕى داگیرکارى خاوه‌ن هه‌ڵویست بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ژنان گهرهنتیکهرى ئاشتى گشتى ناو کۆمه‌ڵگایه . پره‌نسیپى یه‌کێتى پێکه‌وه ژیانى جیاوازیه‌کانى نێو کۆمه‌ڵگه ده‌بێته هێزى کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتى ، ئه‌م بیرۆکه‌یه نابێته هۆى پارچه کردن و یه‌ک قاڵبى ، شه‌ێ و پێکادانى نێو کۆمه‌ڵگا به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندی ، ئه‌گه‌ر بنه‌ماى یه‌ک ڕیزى نه‌بێت ده‌وڵه‌مه‌ندى مێژوویى و که‌لتور و به‌هاکان ناپارێزرێن ، هه‌موو جیاوازى و تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بگره ته‌نانه‌ت بچوکترین جیاوازى بوونى جه‌وهه‌رى خۆى بپارێزێ و به‌شدارى گشتى ببێ ئه‌وه سه‌لمێنه‌ر ده‌بێ که گشت توانستى فرهنگى نیشان ده‌دا. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه یه‌کیتى ژنانى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتى بۆ به‌ده‌ست هێنانى پرهنیسپى یه‌کیتى و ئاشتى په‌ره به تێکۆشانێکى به‌هێز ده‌دات ئه‌م خه‌باته‌شیان کردووه به فه‌لسه‌فه‌ى بنه‌ڕه‌تى ژیانى خۆیان.
6. پرهنیسپى هاوکارى و ههروهزکارى کۆمه‌ڵگا : تاک کۆمه‌ڵگا پێکدێنێت ، هه‌ست .. هزر و به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌کانى تاکه‌کان به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ، هه‌روه‌ک چۆن تاک به‌بێ کۆمه‌ڵگا مه‌حاڵه ، به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا ، تاکه‌کانى ئازاد له‌سه‌ر بنه‌ماى بهرپرسیاێتى ، پێکه‌وه په‌یوه‌ست بوون و به‌شداریه‌کى له‌سه‌ر بنه‌ماى هێزى خۆیى نه‌بێ ، له‌و حاڵه‌ته کۆمه‌ڵگاش پێکناهێنرێت ، بوونى کۆمه‌ڵگاى ئازاد قه‌رزار بارى بیرۆکه‌ى ههروهزکاریه ، پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ش هه‌ره‌س هێنانى کۆمه‌ڵگایه ، هه‌ر بۆیه سیسته‌مى که‌پیتالیزم شێوازێکى کۆمه‌ڵگا نییه به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه سیسته‌مى سه‌رمایه‌ى داگیرکارى کۆمه‌ڵگه‌یه ، کۆمه‌ڵگایه‌کى دیموکرات ته‌واوى بڕیاره‌کانى سه‌ر خۆى له‌سه‌ر بنه‌ماى پرهنیسپى ههروهزکارى و هاوپشتى و به پێى هاوسه‌نگى تاک و کۆمه‌ڵگه ده‌دات ، له‌و شوێنانه‌ى بڕیارى هاوبه‌شى لێ نه‌درێ ، هێزى ڕازیکردن دهخریتهگهێ ، له ڕه‌وشێکى ئاوادا هیچ کاتێک شیوازى زۆره‌ملێى قه‌بوڵ ناکرێ ، وه‌ک شێواز هێزى رازیکردن له پێشه ئه‌گه‌ر نا سازشى به پره‌نسیپانه ، له‌سه‌ر بنه‌ماى پره‌نسیپى ئازادى بڕیارى هاوبه‌ش ده‌درێ. ئیراده‌ى ژنى ئازاد بناغه‌یه بۆ پێکهێنانى ژیانێکى هه‌روه‌ز ، کۆمه‌ڵگاى ههروهزکارى هێزى خۆى له ڕێکخستنى ژنان ، هاوکارى و یه‌کێتیه‌وه وه‌رده‌گرێت ، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیانه‌ى ژنان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پره‌نسیپانه کرده‌یى بکرێ خه‌بات و تێکۆشان ده‌کات.
7. پره‌نسیپى ئابورى : سیسهتهمى ئابورى له ڕووى مێژوییه‌وه ، چالاکییه‌کى کۆمه‌ڵگایه بۆ درێژه پێدان به ژیان ، به واتایه‌کى تر ئابورى { اقتصاد } یاساى ماڵه و شێوازێکه بۆ پته‌وکردنى بارى بژێوى ماڵ ، هه‌ربۆیه ده‌توانین بڵێین چالاکییه‌کى سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگایه ، ئه‌مه‌ش ژن پێشى خستووه ، که‌واته له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هێزى هیچ تاکێک و هیچ ده‌وله‌تێک نابێته ڕۆڵگێرى بنه‌ڕه‌تى ئابورى کۆمه‌ڵگه. ئابورى . بنه‌ڕه‌ترین چالاکى دیموکراتى کۆمه‌ڵگه‌یه ، هه‌موو به‌شه‌کانى کۆمه‌ڵگه و تاک مافى ڕه‌واى خۆیه‌تى به‌شدارى ژیانى ئابورى و به شیوه‌یه‌کى ئازادانه په‌ره به ئابورى خۆى بدات ، مافى هه‌موو که‌سێکه که‌ڵک مافى ئابورى خۆى وه‌رگرێ ، ژنانیش مافى که‌ڵک وه‌رگرتنیان له‌و ئابوریه که هه‌ر که‌سێکى ناو کۆمه‌ڵگه که‌ڵکى لێ وه‌رده‌گرێ . ئه‌گه‌ر ژن له چالاکى ئابورى به‌ده‌ر کرێ و ئه‌و مافه‌ى لێ زه‌وت بکرێ ئه‌وه مافى به‌رگرى له خۆکردنى هه‌یه . وێراى ئه‌وه‌ش به‌رپرسیاره له پێشخستنى سیسته‌مى ئابورى کۆمیناڵ دا. هه‌ر بۆیه ژنان ده‌بێ سه‌ره‌تا له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌روه‌زى و به وشیارى ژینگه‌یى په‌ره به مۆدێلى به‌رهه‌مهێنان بده‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیانه‌ى ژنان له‌سه‌ر بنه‌ماى وشیارى ژینگه‌یى ، ڕێکخستنکردنى ئابورى وه‌ک پره‌نسیپێکى سه‌ره‌کى خۆى ده‌بینێ.
8. پره‌نسیپى که‌لتورى : که‌لتور شێوازێکه له ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تى ، شێوازێکه بۆ خوڵقاندنى کۆمه‌ڵگا ، ئه‌مه‌ش پێکدێت له شێوازى بیرکردنه‌وه .. کاره‌کته‌رى خوڕه‌وشت .. تایبه‌تمه‌ندى هه‌ڵسوکه‌وتى ئه‌خلاقى و سیاسى هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ده‌ر ئه‌نجامى جیاوازیه‌کانى نێو به‌شه‌کانى کۆمه‌ڵگه ، جیاوازیه‌کانى کۆمه‌ڵگه له بوارى که‌لتوره‌وه شێوه ده‌گرێ . له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌موو که‌س و گروپ ، ئه‌تنیک و نه‌ته‌وه به پێى چه‌مکى ئازادى ئه‌و مافه‌ى هه‌یه که ناسنامه‌ى که‌لتورى پێشبخات و بپارێزێ . به‌درێژایى مێژوو و مۆدرێنیهتهى نیولۆتیک ، ژیانى مۆدێرنیته گوزاره‌یه له سه‌رده‌مى له دایک بوون و پێشخستنى که‌لتورى ژن . که‌لتور ، ناسنامه‌ى جه‌وهه‌رى ژنه . کشتوکاڵ ، نیشته‌جێبوون ، باوه‌ڕى سروشتیه‌کان ، زمان هونه‌ر و زانست ، حه‌قیقه‌تى که‌لتورى ژن له بوارى رۆژانهیى و مێژووییه‌که‌ى پێک هێناوه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ، پیرۆزترین مافى ژن ئه‌وه‌یه که که‌لتورى خۆى ڕێکخستن بکات ، پێشبخات و بپارێزى . مافى به‌رگرى ژنان له کاتێکدا که رێ له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ژیان له‌سه‌ر بنه‌ماى که‌لتورى ژن بگیرێ یان له رێ ده‌رخرێ یان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى کۆمه‌ڵکوژى بێ له به‌رامبه‌ردا مافى به‌رگرى هه‌یه. له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیانه‌ى ژنان تێکۆشانێکى چالاک بۆ پێشخستنى ناسنامه‌ى که‌لتورى ، کرده‌یى کردنى و پاراستنى به‌رێوه‌ده‌بات.
9. پره‌نسیپى کۆمه‌ڵایه‌تى : سیسته‌مى کۆمه‌ڵایه‌تى له ژێر کاریگه‌ر و له ده‌ورى ژن‌دا پێکهاتووه ، ئه‌م باره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ش ده‌رنجامى بارێکى کۆمه‌ڵایه‌تیه که ژنان دایانڕشتووه ، شێوازێکه له ژیانى ئازاد . یه‌کسان و عه‌داله‌تى خودى ژن خۆى ، دونیاى مادى و مه‌عنه‌وى ژنان گرێدراوه به شێواز و به‌رنامه‌ى ئه‌خلاقى و سیاسیه‌وه ، ئه‌م سیسته‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندى به گرێدان به ده‌سه‌ڵاتى پیاوسالاریه‌وه نییه ، کۆمه‌ڵگا له ده‌ره‌ئه‌نجامى ئه‌و کاره‌ى ژن دا ، یاسا ، شێواز و بڕیارگهلێکى گه‌ڵاڵه کردوووه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌هاى جه‌وهه‌رى ژنه. سیسته‌مى که‌پیتالیزم له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه ئه‌و شێوه ژیانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ى که له چوارده‌ورى ژن شێوه‌ى گرتووه له‌ناو به‌رێت و ده‌یه‌وێ ئه‌و ڕه‌وشت و شێوازى ئه‌خلاق و سیاسه‌ته له‌ناو کۆمه‌ڵگا بسڕێته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت هه‌موو گروپه‌کانى کۆمه‌ڵایه‌تى ناو کۆمه‌ڵگا هه‌وڵبده‌ن شێوازى ژیانى ئازادى کۆمه‌ڵایه‌تى ژنان پێش بخه‌ن و پاراستنى هه‌موو ئه‌مانه‌ش مافێکى ڕه‌واى خودى ژنانه ، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیانه‌ى ژنان تێ‌بکۆشن ئه‌مه‌ش به مافێکى سه‌ره‌کى خۆى ده‌زانێت.
10. پره‌نسیپى ئیستاتیک :هه‌ر یه‌ک له چاکى و خراپه .. جوانى و ناشرینى .. راستى و چه‌وتى شێوازى تایبه‌تى ئیستاتیکى خۆى پێکدێنێت ، بیرکردنه‌وه‌ى باش .. جوڵانه‌وه‌ى راست و دروست .. ژیانى خۆش ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ى له سایه‌ى ئه‌مانه‌وه دێته کایه‌وه ، هه‌موو ئه‌مانه هه‌ڵویستى ئه‌خلاقى تاک نیشان ده‌دات ، به‌ڵام سیسته‌مى که‌پیتالیزم ئهستاتیکێکى خۆده‌رخستنى ڕووکه‌شى جه‌سته‌ییه ، سیسته‌مى که‌پیتالیزم له ڕێگاى به‌کار هێنان و ده‌رخستنى جه‌سته‌ى ژنانه‌وه درێژه به ته‌مه‌نى خۆى ده‌دا و به کالاى ده‌کات ، ئه‌و ئهستاتیکهى که په‌یوه‌ستیان کردووه به خواست و ئاره‌زووى پیاوه‌وه ڕێگا بۆ تێکدان و له‌که‌دار کردنى بیر و بۆچون و هزرى کۆمه‌ڵگا خۆش ده‌کات ، ئه‌مڕۆ مۆده ، ئارایش و جوانکارى ژنان بۆ ئه‌و ئامانجه په‌ره‌ى پێده‌درێ ، ئه‌م شێوازه ڕێ بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ى ئیستاتیکى ئه‌خلاقى و فه‌لسه‌فه‌ى ژنان خۆشده‌کات و ئه‌م شێوازى ئهستاتیکه وه‌ک ئازادى که‌لتور بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ش مافى ژنانه له به‌رامبه‌رى تێ‌بکۆشن و ژیان به هونه‌رى ئیستاتیکى پێشبخه‌ن . له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیانه‌ى ژنان تێده‌کۆشن ، له پێناو مانه‌وه‌ى ئیستاتیکى پاکژ و ڕێکوپێک له ناو ژیانێکى ئه‌خلاقى و پۆلیتیکى کۆمه‌ڵگادا.
11. پره‌نسیپى به‌رگرى له خۆکردنى کۆمه‌ڵگه : به‌رگرى له خۆکردن سیاسه‌تى پاراستنى ئه‌خلاقى و سیاسى کۆمه‌ڵگه‌یه ، هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بۆ پاراستنى ئازادى و پاراستنى یه‌کینه جیاوازه‌کان تێبکۆشێت ئه‌مه ده‌چێته قاڵبى به‌رگرى له خۆکردنه‌وه ، پاراستنى خۆیى تێده‌کۆشێت دژ به هه‌ڕه‌شه‌ى میلیتاریزمى دهوڵهتگهرایى و تاکڕهویهکهى ، پارستنى جه‌وهه‌رى له به‌رامبه‌ر ئه‌و ههرهشهیهى ملیتاریزمى ده‌وڵه‌ت ده‌یکاته سه‌ر ژیان و ئازادى کۆمه‌ڵگه مافى پاراستنى تاک و کۆمه‌ڵگه پێک دێنێ ، ژنان به‌رامبه‌ر به زهنیه‌تى دهوڵهتگهرایى و ڕهگهزگهرایى و ده‌زگاکانى ، مافى پاراستنیى مافێکى سه‌ره‌کیه ، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیانه‌ى ژنان رۆڵێکى سه‌ره‌کى ده‌بینێ هه‌م له پێشخستنى پاراستنى جه‌وهه‌رى ژنان و هه‌م بۆ ئه‌وه‌ى که په‌ره به پاراستنى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان بدات. پاراستنى جه‌وهه‌رى بۆ ژیانێکى ئازاد وه‌ک پرهنیسپێکى ده‌ست لێبهرنهدراو ده‌بینێ.
12. پره‌نسیپى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتى : گه‌لى کورد ئه‌مڕۆ له‌ناو خۆیاندا پارچه پارچه کراون و له‌ژێر داگیرکه‌رى دان و رووبه‌ڕووى کۆمه‌ڵکوژى بونه‌ته‌وه ، کراون به دوژمنى یه‌کتر و به کۆمه‌ڵگا بونیشى ووردو خاش کراوه ، به‌ها ئه‌خلاقى و سیاسیه‌که‌ى خراوه ژێر پێ خراوه ، هه‌ربۆیه یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى ژنانى کورد ده‌یه‌وێت له ژێر چه‌ترى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتى دا کۆببنه‌وه ، خه‌بات ده‌کات له پێناو یه‌ک ڕیزى کۆمه‌ڵگاى دیموکراتى گه‌لى کورد ، یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیانه‌ى ژنانى کورد سیسته‌مه‌که‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بونیاد ده‌نێ . یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیانه‌ى ژنانى کورد له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر که‌س و شێوازێکى دژ به یه‌کێتى کۆمه‌ڵگاى دیموکراتى گه‌لى کورد زیان له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى گه‌لى کورد بدات یاخود به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى گه‌لى کورد پێشکه‌ش به هێزه باڵاده‌سته‌کان بکات له حاڵه‌تى روودانى هه‌ر یه‌ک له‌و خاڵانه تێکۆشانێکى سه‌رتاسه‌رى ده‌کا
، ئه‌وه‌ش وه‌ک پێداویستى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى گه‌لى کورد و پێشخستنى ده‌بینێ.
-------------------------------
یەکیەتی کوردانی فیلی لە بە وینە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر