Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ تیر ۳, شنبه

مەولوود ئافەند لە کوێیە؟!


مەولوود ئافەند لە کوێیە؟!

رۆژنامەنووس مەولوود ئافەند، سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل-کورد


داوود ئازادفەڕ : بە پێی رێکەوتننامەیەك کە ساڵی 1994 لە نێوان هەرسێ دەزگای سیخوڕی، ئێتلاعاتی ئێران دەزگای زانیاری یەکێتی نیشتیمانی و ئیستخباراتی سوریا کە لە تاران واژۆ کراوە، ئەو سێ دەزگایە دەتوان لە هەرێمەکانی یەکتردا لە بەرانبەر دژبەرانیان هاوکاری راستەو خۆی یەکتری بکەن. بەگوێرەی زانیارییەکان کە سەرچاوەیەک پێی راگەیاندووین، هەر بە پێی ئەو رێکەوتننامەیەش پتر لە 200 چالاکی سیاسیی کوردی ئێران لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتیی نیشتمانی لە دوو دەیەی رابردوودا بوونەتە ئامانجی هێرشەکانی هیزە کانی ئیتلاعات و تیرۆر کراون

دیارە چەند کەسیک لە ئەو هاوریانەی وا لە گەل کاک مەولوودا کاریان کردوە  هەوالگرە نادیارەکانی سەر بە دەزگا سیخۆرەکانی ئیتلاعاتی ئیران بۆۆن   دیارە کاک مەولوود بە ویستو خۆاستی خۆیی نەرویشتوە بۆ شاری سلیمانی بەلکو مەجبۆر کاراوە بە زۆر بەردۆیانە بۆ شاری سلیمانی جا تەسلیمی دەزگا سیخۆرەکانی ئیتلاعاتی ئیرانیان کردوتەوە بە ئاگاداری دەزگای زانیاری
رۆن و ئاشکرایه‌  یه‌کیک له‌ ئه‌و سیخۆره‌انه‌ی وا له‌ گه‌ل لایه‌نگرانی یه‌کگرتۆوه‌ی ئیسلامیدا بۆ ئیتلاعاتی ئیران کاریان کردوه‌ ، ئیستا بۆ هه‌مۆان رۆنه‌ و ئاشکرایه‌ که‌ شیرزاد عومه‌ر تاوان باری سه‌رکه‌یه‌ی له‌ مه‌ر بێسه‌روشۆین بۆۆنی کاک مه‌ولوود  ئافه‌ند چۆۆنکه‌  زۆر زۆ ده‌ستی به‌ لیدوانی چه‌واشه‌کارانه‌ دا بۆ وه‌ن بۆۆنی به‌دوادا چۆۆنه‌وه‌ی دوزی کاک مه‌ولوود   له‌ سه‌ر ئاساسی ئه‌و زانیاریانه‌ی وا گه‌یشتۆته‌و ده‌ستمان کاک مه‌ولوود تا 13 مانگ  له‌ باله‌خانی کۆنسۆلی  ئیران له‌ شاری سلیمانی بۆۆه‌  دوابه‌دوای به‌لاو بۆۆنه‌وی  بێسه‌روشۆین بۆۆنی که‌ک مه‌ولوود ئافه‌ند  زۆ سه‌ر کۆنسۆلی ئیران له‌ هه‌ولیر  له‌ ریگای که‌سیک به‌ ناوی ئه‌نۆر   شیرزاد عومه‌ر ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ که‌ بۆ وه‌ن کردنی دوزه‌که‌ خۆیی وه‌ک به‌رپرسی په‌یوندیه‌کانی ده‌زاگای ئیسرائیل کورد به‌ناسێنیت  لیدوانیک بۆ سه‌رجم میدیاکان بنێرێت که‌ داوا له‌ میدیاکان به‌کات که‌ کاک مه‌ولوود ژیانی له‌ مه‌ترسیدا نیه‌ و سفریکی تایبه‌تی کردوه‌ رۆژی یه‌کشه‌مه‌ ده‌گریته‌وه‌ 

سەرچاوە دەزگای ئیسرائیل کورد لە ئەورۆپا

پتر لە 10 رۆژ بەسەر بێ سەروشۆین بوونی رۆژنامەنووس و سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل_ کورد “مەولود ئافەند” کە بۆ سەردانێک چۆتە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان تێدەپەرێت. هەتا ئێستەش هیچ دەزگایەکی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵی بێسەروشێنبوونی ئەو رۆژنامەنووسەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە و ەتیشیان نەکردۆتەوە.

 داود باغستانی، دامەزرێنەری دەزگای ئیسرائیل_ کورد سێ رۆژ دوای بزربوونی ئەو رۆژنامەنووسە لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاندووە کە مەولود ئافەند لە لایەن دەزگای سیخوڕی ئێتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رفێندراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆی کوردی-فەڕەنسی RFK بە پێی رێکەوتننامەیەك کە ساڵی 1994 لە نێوان هەرسێ دەزگای سیخوڕی، ئێتلاعاتی ئێران دەزگای زانیاری یەکێتی نیشتیمانی و ئیستخباراتی سوریا کە لە تاران واژۆ کراوە، ئەو سێ دەزگایە دەتوان لە هەرێمەکانی یەکتردا لە بەرانبەر دژبەرانیان هاوکاری راستەو خۆی یەکتری بکەن. بەگوێرەی زانیارییەکان کە سەرچاوەیەک پێی راگەیاندووین، هەر بە پێی ئەو رێکەوتننامەیەش پتر لە 200 چالاکی سیاسیی کوردی ئێران لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتیی نیشتمانی لە دوو دەیەی رابردوودا بوونەتە ئامانجی هێرشەکانی هیزە کانی ئیتلاعات و تیرۆر کراون.

رۆژی 17ی ئەم مانگەدا حەیدەر موسلێحی وەزیری ئیتڵاعاتی ئێرانی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی ئێران رایگەیاندووە کە یەکێك لە سیخۆرەکانی ئیسرائیل کە لە تیرۆری زانایانی ناوکی ئێراندا دەستی هەبووە، لە هەرێمێکی دراوسێی ئێران بە دەستی هێزەکانی سیخوڕی کۆماری ئیسلامی دەستگیرکراوە و بۆ ناوخۆی ئێران راگوێزراوە.. بەهۆی نەدرکاندنی ناوونیشانی گیراوی هێزەکانی ئیتلاعات، چاودێران وای بۆ دەچن کە مەبەست لەو کەسە، رۆژنامەنووس مەولوود ئافەند بێ.

سەرچاوەکەی رادیۆی کوردی-فەڕەنسی ئەوەی نەشاردەوە کە ئەگەری زۆر هەیە مەبەستی وەزیری ئیتیڵاعاتی ئێرانی مەولوود ئافەند بێت، لەبەر دوو هۆکار:
١: هەرێمی کوردستان تەنیا هەرێمێکی هاوسێی ئێرانە کە ئیتڵاعات دەتوانێت پڵانەکانی خۆی بە ئاسانی تێدا بەڕێوەبەرێت و لە تورکیا، ئازربایجان و هەتد ئەو توانایەی نییە و بە ئاسانی رێگەی پێ نادرێت.
٢:لە کاتی ون بوونی مەولوود ئافەند لە سنووری”زەلێ”سەر بە شاری قەلادزێ دوو پاسەوانی سنووری هەرێمی کوردستان لە لایەن هێزەکان ئێران ەوەدەستگیر دەکرێن و ئەو دوو پاسەوانە چەند رۆژ دوای دەستبەسەر کرانیان ئازاد کراون. هۆی دەستگیری و راگواستنی ئەو پاسەوانانە خالێکی بە هێزە کە لە ئەگەری ئاشکرا بوونی رفاندنی رۆژنامەنوسی کورد مەلوود ئافەند بە دەستی هێزەکانی ئیتلاعات دەبێ لە بەر چاو بگیرێت.

ئەوەی مایەی سەرنجە تا ئێستە ئاسایشی سلێمانی و وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ لێدوان و روونکردنەوەیەکیان لەسەر ون بوونی مەلوود ئافەند بڵاو نەکردۆتەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر