Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ خرداد ۳۰, سه‌شنبه

كەمپینی بەهاناچوونی مەولوود ئافەند راگەیەندرا


یەکئیتی نیشتمانی کوردستان  و حەکومەتی هەرئیمی کوردستان بەر پرسیارەن لە ژیانی رۆژنامە نوسی کورد کاک مەولوود ئافەند 
ئیمە وا بۆی دەچین کە یەکئیتی نیشتمانی کوردستان و ئاسایشی سلیمانی کاک مەولوود ئافەندیان تەسلیمی ئیران کردوتەوە  و لە مەر ژیانی کاک مەولوود  بەر پرسیارەن لە بی سەروشۆین بۆنی کاک مەولوود ئافەند
و هەر ئەوانیش تەسلیمی ئیرانیان کردوتەوە  . ئاسایش ریگا نادات کە میدیاکانی کوردستان بە دوای روداوەکەدا بەچەن کە ژیانی مرۆڤیک لە مەترسیدایە

کاک مەولوود ئافەند بە ویستی خۆیی نەرۆیشتوە بۆ شاری سلیمانی بالکۆ فریو دراوە لە ژیر سیتەری پارتی دربازیان کردوە جا بە زۆر بردویانە بۆ شاری سلیمانی و جا تەسلیمی ئیرانیان کردوتەوە بی گومان دەستی ئاسایشی سلیمانی تیدایە ئەم پیلانە.
لە سەر ئەم وینە کلیک بەکن  چتی راستی زۆر تیدایە کە ئەم کابرا دەتۆوانێت راسپاردەی دەزگا سیخۆرەاکانی ئیران دوستانی دەزگا سیخۆرەکانی ئیرانی ناو یەکئیتی نیشتمانی کوردستان بێت





کمپین برای یافتن مولود افند روزنامه نگار سرشناس کرد ساکن اقلیم کردستان که در 8 ژوئن در طی یک سفر به شهر سلمیانیه ناپدید شده و این احتمال وجود دارد که توسط عوامل اطلاعاتی و امنیتی رژیم ایران به همکاری نیروهای امینیتی اتحادیه میهنی کردستان تحویل ایران داده شده باشد.
israel.kurd30@gmail.com 
كەمپینی بەهاناچوونی مەولوود ئافەند راگەیەندرا
بۆ پشتیوانیكردنی كەمپین، ناوتان بۆ ئەو ناوونیشانە ئەلیكترۆنییە بنێرن:


 hawarbazyan2000@gmail.com
----------------------

لەبارەی ونبوونی مەولود ئافەند

http://xornews.net/wp-content/uploads/2012/06/420903_319424844784878_1379267897_n.jpg
بڵند مستەفا *
لە راستیدا ونبوونەكەی مەولود ئافەند پرۆسەیەكی گوماناوییە، من ناتوانم بڵێم رفێندراوە و فڵان لایەنیش رفاندوویەتی، چونكە هێشتا بەڵگەیەكی راشكاومان لەبەردەست نییە، بەڵام ونبوون و بێ سەر و شوێن بوون لە رفاندن مەترسیدارترە، چونكە گومان و ئەگەری ترسناك تر دروست دەكات.
پێموایە دەنگۆی سەفەری تایبەتیش راست نییە لەبەر چەند هۆیەكی تایبەت، ئیتر ئەوە دەمانگەیەنێتە گومانی رووداوێكی ترسناك، لە شێوەی رفاندن و بگرە زیاتریش.
من لە پەراوێزی ئەم رووداوە ئاماژە بۆ دوو خاڵ دەكەم، یەكەم: سەلامەتی ژیانی هەر هاوڵاتیەك لە ئەستۆی دام و دەزگاكانی ئاسایش دایە، كە لێرەدا دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی لەم رووداوە بەرپرسن، خۆ ئەگەر خوانەخواستە دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی خۆیان بەشێك بن لە پیلانەكە ئەوە كارەساتەكە چەندبار دەبێت. خاڵی دووەم: بەداخەوە ئێمە لە كوردستان خاوەنی چەند هێز و لایەنێكین كە مەترسین بۆ سەر ژیان و ئازادی خەڵك و بەرامبەر رای جیاواز كاری لەم جۆرە دەكەن، كە كۆتایی هێنانی ژیانی مرۆڤەكانە، بێگومان لایەنە ئیسلامییەكان لایەنی سەرەكی ئەو مەترسییەن.
لەلایەكی ترەوە، لەبەر ئەوەی مەولود ئافەند كوردی رۆژهەڵاتە (كوردستانی ئێران)، هەروەها سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل – كوردە، گومان دەكرێت لەلایەن دەزگای موخابەراتی دەوڵەتی ترەوە رفێندرابێت، بێ گومان ئەوەش بەبێ هاوكاری ناوخۆیی كوردستان ناكرێت، هەروەك لە كارەساتی فرۆشتنەوەی شەش پێشمەرگەكەی حزبی دیموكرات لە ساڵی 1996 روویدا، خۆ ئەگەر ئەوە روویدابێت و دەزگایەكی وڵاتێكی بێگانەی ناحەزمان بتوانێت لە شارێكی هەرێمی كوردستان رۆژنامەنووسێك برفێنێت، كەواتە ژیانی كەسمان پارێزراو نییە.

*سەرنووسەری گۆڤاری ململانێ
سەرچاوەکان

net
.xornews
سەرچاوە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر