فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و نزیكەی (2) هەزار چەكدار لە عێراقە
رەشاد میران ؛
حكومەتی ئێران نزیكەی دوو هەزار چەكداری ڕەوانەی عێراق كردووەو لەئێستاشدا فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لەشاری بەغدادە.
هەفتەی پێشوو دوای ئەوەی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراقو شام هێرشیان كردە سەر چەند ناوچەكی عێراق چەند شارێكی ئەو وڵاتەیان لەژێر كۆنترۆڵی سوپای عێراق دەرهێنا، وا بڵاوكرایەوە كە حكومەتی ئیران بۆ هاوكاریكری نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق چەندین چەكداری سوپاكەی دەنێرێت بۆ عێراق.
لەو بارەوە ئەمڕۆ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە لەچەند رۆژی رابردوودا حكومەتی ئێران نزیكەی دوو هەزار سەربازی سوپاكەی لەسوپای قودس ناردووەتە عێراق، ئەوەش لەرێگەی پارێزگا شیعەنیشنەكانی عێراق كە هاوسنوورن لەگەڵ وڵاتی ئێران.
رۆژنامەكە ئەوەشی راگەیاندووە ئەو چەكدارانە بریتین لەكۆمەڵێك چەكدار كە راهێنانی تایبەتیان پێكراوەو لەڕووبەڕووبوونەوەی جەنگیداو ئەركیان پاراستو پلان دانان دەبێت بۆ سوپای عێراق، كە لەئێستادا بەهۆی "شكستە یەك لەدوای یەكانییەوە تاڕادەیەك ورەی رووخاوە".
گاردیان ئەوەشی ئاشكراكردووە كە قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران كە رۆژنامە جیهانییەكان بە "پیاوە شەباحەكە" ناوی دەبەن ماوەی چەند رۆژێكە لەشاری بەغدادەو خۆی سەرپەرشتی كاروباری ئەو چەكدارانەو پلاندانان بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش دەكات.
ئەمە لەكاتێكدایە لەئێستادا چەكدارانی داعش بەردەوامن لەپێشڕەوییان بۆ سەر چەند ناوچەكو تائێستاش كۆنترۆڵی شاری موسڵو تكریتیان لەدەستدایە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر