Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ خرداد ۲۶, دوشنبه

یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئاوازێك و حزبە كوردیەكانیتر لە ئاوازێكی تر دەخوێنن، لەبارەی بارودۆخی نوێی عێراق.


یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئاوازێك و حزبە كوردیەكانیتر لە ئاوازێكی تر دەخوێنن، لەبارەی بارودۆخی نوێی عێراق.

پارتی: 
ئێران دەیەوێ كورد شەڕی داعش بكات، بەڵام ئەوە كارێكی باش نییە، یەكێتی پێویستە وەك ئێمە بیر بكەنەوە. هەڵەیە كورد ببێتە لایەنێكی شەڕ لە عێراقدا.

یەكێتی: 
دەبێ دژایەتی داعش بكرێ و نابێ دەستەوسان سەیریان بكرێت.

یەكگرتووی ئیسلامی: 
شەڕەكە پەیوەندی بە كوردەوە نییە و پێویستە سەرەڕای ئەوەی خۆمان بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادە بكەین، نەچینە ناو شەڕەوە و یەكڕیزیش بپارێزرێ.

كۆمەڵی ئیسلامی: 
نابێ كورد ببێتە لایەنێكی شەڕ تاكو كۆتایی، دەبێ‌ یەكڕیز و تۆكمە بین. نابێ‌ بچێتە ژێرباری داواكاری وڵاتان.

بزووتنەوەی گۆڕان: 
ئەم دۆخە سیناریۆی مالیكییە و لەگەڵ حاڵەتی نائاسایی لەعێراقدا نین.

حزی شیوعی: 
با نەبینە بەشێك لەپەرەسەندنی شەڕی سوننەگەرایی كە سیاسەتی حوكمی شیعەگەرایی بەرهەمی هێناوە.

بزووتنەوەی ئیسلامی: 
دەركەوتنی داعش دەرەنجامی زوڵم و نادادپەروەریی مالیكییە لە ناوچە سوننەنشینەكان.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر