Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ خرداد ۲۹, پنجشنبه

نەقیبێكی پێشمەرگە بەهەڵە چووەناو چەكدارەكانی داعشەوە


نەقیبێكی پێشمەرگە بەهەڵە چووەناو چەكدارەكانی داعشەوە
نەقیبَكی پێشمەرگە لەگەڵ پێشمەرگەیەكیدا بەهەڵە چوونە ناو چەكدارەكانی داعشەوەو لەئێستادا چارەنووسی نەقیبەكەو پێشمەرگەی نادیارن.

كارگێڕێكی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین هەواڵەكەی بۆ خەندان پشتڕاستكردەوەو وتی: ئەمڕۆ چوارشەممە ( 18 حوزەیران 2014) نەقیبێكی هێزەكانی پێشمەرگە سەر بەلیوای سێی پیادە لەگەڵ پێشمەرگەیەكیدا لەنزیك شارۆچكەی سەعدیە بەهەڵە چوونە ناو چەكدارەكانی داعش و چارەنووسیان نادیارە.

ئەو كارگێڕەی لقی پارتی كەنەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە رایگەیاند، "نەقیبەكە ناوی ( فاروق محەمەد)، خەڵكی ناحیەی سەرقەڵای سەربەقەزای كفرييه و بپێشمه‌رگه‌كه‌ش ناوی‌ عه‌دنان عه‌بدوڵا عه‌باس، دانیشتووی‌ ناحیه‌ی جه‌باه‌ری‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ كفریييه له‌ گه‌رمیان.

بەپێی زانیارییەكانی خەندان كە لەسەرچاوەیەكی دیكەوە وەریگرتووە، " پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی نەقیبەكەوە كراوە، كەسێكی عەرەب وەڵامی داوەتەوەو وتوویەتی ئەمە مۆبایلی نەقیبەكەیەوە ئێستا لای ئێمەیە".

كارگێڕەكەی لقی پارتی وتیشی: دڵنیانین لەوەی نەقیبەكەو پێشمەرگەكە ماون یان شەهیدكراون، ئەگەری ئەوەش هەیە لەژیاندا مابن.
شارۆچكەی سەعدیە لەئێستادا لەژێر كۆنترۆڵی چەكدارەكانی داعش دایە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر