Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ آذر ۱۵, جمعه

پۆلیسی AKP ده‌ستڕێژی له‌ خۆپیشانده‌ران کرد: (2) که‌سی کوشت


پۆلیسی AKP ده‌ستڕێژی له‌ خۆپیشانده‌ران کرد: (2) که‌سی کوشت

له‌ قه‌زای گه‌ڤه‌ری سه‌ر به‌ شاری جوله‌مێرگ جه‌ماوه‌ر به‌ ئامانجی شه‌رمه‌زارکردنی تێکدانی گۆڕستانی گه‌ریلاکانی HPG، خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامدا و له‌ ئه‌نجامی هێرشی پۆلیسه‌کانی AKP دا ، دوو کورد گیانیان له‌ده‌ستدا . 
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ هه‌زاران که‌س له‌ قه‌زای گه‌ڤه‌ری سه‌ر به‌ شاری جوله‌مێرگ به‌ ئامانجی شه‌رمه‌زارکردنی تێکدانی گۆڕستانی گه‌ریلاکانی HPG، له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی (MEYADER) گردبوونه‌وه‌ و ه‌ پاشان به‌ره‌و هۆتێلی ئۆسڵۆ ده‌ستیان به‌ خۆپشاندان کرد، له‌ سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌که‌ و له‌کاتی پێشکه‌شکردنی لێدوانی خۆپیشانده‌راندا، هێزه‌کانی پۆلیسی حکومه‌تی AKP بێ هیچ ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک به‌ گازی فرمێسکڕێژ و ئاوی به‌ ته‌وژم هێرشیان کرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران . 
له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی پۆلیس، گه‌نجان به‌ به‌رد و ته‌ڵقه‌ته‌نووره‌ هاتنه‌ وه‌ڵام و دوای شه‌ڕێکی درێژخایه‌ن له‌نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌راندا، پۆلیسه‌کانی تورک چه‌کیان به‌کارهێناو له‌ ئه‌نجامدا (2) که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. 
ئاڵۆزی به‌رده‌وامه‌ . 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر