Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ دی ۶, جمعه

بۆ مردنی کیومەرس بۆچی ئیخەی حکومەتی هەرێم دەگرن!؟



بۆ مردنی کیومەرس بۆچی ئیخەی حکومەتی هەرێم دەگرن!؟
بە شاهێدی زۆر کەس کە ئیستە لە فەیسبووک هەن، کیومەرس هاودەوەرەی پێشمەرگایتی من و کاک جوامێر و موزەفەر و هتد بووە، چەن ساڵ لە ناو کۆمەڵە پێشمەرگە بوو، برایەکی شەهیدی کۆمەڵەیە، با باسی وردەکاری هەڵسوکەوتی ئەو کاتی کۆمەڵە لە گەڵ کیومەرەس نەکەم. بەڵام دەبوو کۆمەڵە ئەرکی رزگار کردنی لە ئەستۆ بگرتبایە نەک حکومەتی هەرێم، زۆر برادەر هەیە لەم فەیسبووکە بە کارەساتەوە باسی چۆنێتی مەرگی کیومەرس دەکات، بەڵام هەر ئەو برادەرە دەیتوانی پارەی نەخۆشینەکەی دابین بکات، نەک نامەیەکی جەرگ بڕ بنووسێت! و تۆپەکە هەڵداتە مەیدانی حکومەتی هەرێمەوە، هەرچەن نەدەبوو هەرێمیش چاو لە گەنجێکی ئەم وڵاتە بنوقێنێ، بەڵام بە پلەی یەکەم کۆمەڵە بەرپرسیارە لە مەرگی کیومەرس.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر