Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ آذر ۱۷, یکشنبه

دەنگی ئازادی بە فیشەك كپ ناكرێت


دەنگی ئازادی بە فیشەك كپ ناكرێت



(کاوە)تان تیرۆرکرد، ئێمەش سوورتر لە جاران!
ئەم ئێوارەیە دەستێکی چەپەڵ مافی ژیانى لە کاوە گەرمیانى(نووسەر و رۆژنامەنووسى شوعى و سەرنووسەرى گۆڤارى رایەڵ) سەندەوە. ئێمە بە تیرۆریستان دەڵێین: بێباکانە و سوورتر لە جاران رووبەڕووى هەموو چەوسێنەرانی کرێکاران و جووتیاران، هەموو گەندەڵکاران و ئەقڵ و فکرى جەهالەت دەوەستینەوە.
هاوڕێ کاوە گەنجێکی خوێنگەرم و کوڕە شەهیدە، خاوەن قەڵەمێکی یاخی و جەسور بوو، ئەگەر لە نووسینى راپۆرتێک یان وتارێک هەڵەیشى کردبێت، ئەوا دادگا دەتوانێت کێشەکە لابەلابکات، نەک بە فیشەک وڵام بدرێتەوە.
(کاوە)یان تیرۆرکرد و با تیرۆریستان و دوژمنانى قەڵەم بێمنەتبن...ئێستا ئێمە سوورتر لە جاران بە گژ ترسنۆکە گەمژە و تیرۆریستان رادەوەستین.
یادى هاوڕێ کاوە بەخێر و رووڕەشى بۆ چەتە مرۆڤکوژەکان
لە هەركوێ ستەمكار، هاوار و داخوازی خەڵك هەبێت ئێمەش لەوێین!

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر