Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ اردیبهشت ۱۶, دوشنبه

عەلی كەریمی، كەسایەتی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ شارپرێس رەتیدەكاتەوە دەستگیر كرابێت.


عەلی كەریمی، كەسایەتی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ شارپرێس رەتیدەكاتەوە دەستگیر كرابێت.

دوای ئەوەی چەند میدیایەكی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان بلاویانكردەوە، عەلی كەریمی لەلایەن هێزێكی ئەمریكاوە دەستگیر كراوەك ناوبراو لە لێدوانێكدا بە شارپرێس-ی رایگەیاند، "ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوەو چەند رۆژێكە گەڕاومەتەوە بۆ ئەوروپا و لەناو خانەوادەی خۆم دانیشتووم".


ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو میدیایانەی هەواڵی لەو جۆرەوە بڵاودەكەنەوە "لەلایەن پارتییەوە  بەمەبەست ئاڕاستە دەكرێن و هیچ باسێكی دیكە نییە خۆیانی پێوە خەریك بكەن".

كەریمی باسی لەوەشكرد، "میدیاكانی پارتی لەجیاتی باسی ئەوە بکەن زیاتر لە حەوت مانگە بەسەر هەڵبژاردندا تێپەڕبووە بۆچی حزبەكەی حكومەت پێكناهێنن و خەڵك و موچەخۆرانیان لەو پەڕی خراپیدا هێشتووەتەوە، هاتوون خۆیان خەریك كردوە بە من و سەدانی وەك منەوە كە چی دەكەین و لەكوێین".

عەلی كەریمی رونیشیكردەوە، "پارتی مەكینەیەك لە راگەیاندنی چەواشەكاری داناوە بۆ لێدان لەو كەسانەی كە بە دڵی ئەو نین یان بەپێچەوانەی ئەوان بیر دەكەنەوە".

ئەمڕۆ ژمارەیەك لە میدیاكانی پارتی بڵاویانكردەوە كە عەلی كەریمی لەلایەن هێزێكی ئەمریكاوە لە سلێمانی دەستگیر كراوە كە بەوتەی ئەو میدیایانە بەتۆمەتی كاركردن بۆ ئیتلاعات دەستگیر كراوە. 
https://t.me/nwser_alikarimi/240

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر