نێردەی تایبەتی ترەمپ لەگەڵ خێزانی بارمتە ئیسرائیلییەکان کۆدەبێتەوە؛ ئیدیعای برسێتی لە غەززە ڕەتدەکاتەوە
بە پی ئەو زانیاریانەی کە دەستمان کەوتوون ترامپ لە داهاتودا فەرمانی لە ناو بردنی حەماسی تیرۆریست دەدات ، بە پی ئەو زانیاریانە ئەمەریکا پیلانی هەییە لەریگای بومبەی تایبەتی هیرەش بکاتە سەر تیرۆریستانی حەماس
ستیڤ ویتتاکەر، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژی شەممە 1ی ئاب لە سەردانێکیدا بۆ تەلئەبیب لەگەڵ بنەماڵەی بارمتە ئیسرائیلییەکان کە لە لایەن تاقمی تیرۆریستی حەماسەوە دەستبەسەرکرابوون و جەختی لە بەردەوامیی پشتیوانیی ئەمریکا بۆ هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ ئازادکردنی بارمتەکان کردەوە.
هەروەها لەم سەردانەدا ڕایگەیاند کە هەواڵەکانی برسێتی لە کەرتی غەززە "بەشێکن لە پڕوپاگەندەی حەماس" و وتی؛
"کاتێک ئەم ئیدیعایە ڕەتکرایەوە، دەتوانرێت دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئازادکردنی بارمتەکان".
بەڵام ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە کە لەژێر کۆنترۆڵی حەماسدایە، ئاماژەن بۆ دۆخێکی خراپی مرۆیی. بەگوێرەی ئاژانسەکە تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا حەوت کەس بەهۆی بەدخۆراکی گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان منداڵ بووە.
ویتتاکەر کە لەم دواییانەدا سەفەری غەززەی کردووە، هەروەها لە لێدوانێکدا کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە میدیاکانی ئیسرائیل و ئەمریکادا بڵاوکراونەتەوە، وتی؛
دەشڵێت: ئامانجی ئێمە کۆتاییهێنانە بە شەڕ نەک فراوانکردنی، نامانەوێت بڵێسەی شەڕ لە دەرەوەی غەززە بڵاوبێتەوە.



Ariel Time


هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر