پولاد شێخ جەنگی بە سەختی بریندار بووە و پێویستە هەرێمی کوردستان کار بۆ سەلامەتی منداڵان بکات
#ڕێکخراوی_مافی_مرۆیی_نەتەوە یەکگرتووەکان
داوای ئازادکردنی خێرای ئەو کەسانە دەکەین کە ناویان هاتووە وەک #فەنک_ئەحمەد و #ژینۆ_محەممەد. پولاد شێخ جەنگی بە دەستی هێزەکانی بافیل تاڵەبانی بریندار بووە و چارەنووسی نادیارە.
ئێران تێوەگلاوە لە ململانێی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان، ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی بافیل تاڵەبانی
سەرکوتی خەڵک و نەیارانیان دژی ئازادی و بیروباوەڕی گەلی کوردە و دژی دیموکراسی و بیروباوەڕی کاک مام جەلال تاڵەبانییە.
مام جەلال هەمیشە داکۆکی لە مافەکانی ژنان کردووە و جەختی لە ئازادی و دیموکراسی کردووەتەوە
تا ئێستا زانیاری جۆراوجۆر لەسەر ساتەوەختی هێرش بۆ سەر هۆتێل (لالەزار) و چارەنووسی بنەماڵە و منداڵەکانی لاهور جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل بڵاو کراوەتەوە.
شەوی ڕابردوو لەکاتی هێرشکردنە سەر هۆتێل لالەزار، میدیاکانی نزیک لە لاهور جەنگی بڵاویانکردەوە، هاوسەر و منداڵەکانی لاهور جەنگی لە لالەزارن و ناچنە دەرەوە. دوای پێکدادانەکە، میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردەوە، هاوسەر و منداڵەکانی لاهور جەنگی سەلامەتن و دواتر دەوترێت ببرێنە سوید.
بەگوێرەی زانیارییەکانی (باسنیوز)، هاوسەر و منداڵەکانی لاهور جەنگی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا و پێش هەموو ئەو ڕووداوانە چوونەتە سوید، و شەوی ڕابردووش لە هۆتێل لالەزار نەبوون، بۆیە ئەو زانیارییانەی لەوبارەیەوە بڵاودەکرێنەوە بەتەواوی ڕاست نین.
شایانی باسە لە کاتی دەستگیرکردنی لاهور جەنگی، ژنێک لەگەڵیدا دەرکەوتووە، هەندێک لە میدیاکان دەیانگوت خوشکەکەیەتی و هەندێکیش بە هاوسەری خۆی ناویان دەبرد، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، ئەو ژنە ناوی ئاوات شێخ جەنگییە.



Ariel Time
.png)


هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر