- ناردنی مووچە بۆ هەرێم بێزاری کردووەو دۆخەکەی شڵەقاندووە
- لە لایەکی تریش زەنگی هەڵگیرسانی جەنگ لێدراوە ، ئایا ئەو شەڕە ڕوودەدات؟
باشترە سەرۆک وەزیرانی عێراق، سودانی کە سەر بە ڕژێمی مەلاکانە لە ئێران، ئەو ژنکوژییە لە وڵاتەکەیدا چارەسەر بکات و دواتر باسی هەرێمی کوردستان بکات.
پیاوێکی تەمەن سی ساڵان ڕۆژی دووشەممە دوای ناکۆکی خێزانییەکەی لە ماڵەوە لە ناوچەی ئەلقیبلە لە ناوەڕاستی بەسرە، هاوسەرە بیست ساڵانەکەی بە ئامێرێکی تیژ کوشت، پێش ئەوەی خۆی ڕادەستی دادگای ئەلکازیزە بکات. سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن تاوانبارەکە دایکی کوشتووە و هەندێکی دیکەش باس لەوە دەکەن کە هاوسەرەکەی بە چەکی ئاگرین کوژراوە.
سەرچاوەی ئەمنی:
تاوانەکە لەناو ماڵی خێزانەکەی لە پشت کۆمپانیای ئەلنەرگیس لە ناوچەی ئەلقیبلە لە ناوەڕاستی بەسرە ڕوویداوە، کە قوربانییەکە بە ئامێرێکی تیژ برینێکی کوشندە لە ملیدا بووە.
تاوانەکە دوای ناکۆکییەکی خێزانی هات کە پەرەی سەند و بوو بە شەڕی نێوان هاوسەرەکان. تاوانبارەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە خۆی ڕادەستی دادگای ئەلکازیزە کردووە.
هێزەکانی فەوجە فریاکەوتنی سێیەمی بەسرە بە هەماهەنگی لەگەڵ بنکەی پۆلیسی ئەلقیبلە دەستیان بەسەر لێکۆڵینەوەکەدا گرت، هاوکات تیمێکی پزیشکی دادوەری دەستیان بە پشکنینی شوێنی تاوانەکە کرد بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.



Ariel Time


هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر