Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۴ شهریور ۱۵, شنبه

ئەمە بەرهەمی کۆماری سیدارەییە #ژنکوژی؛ لە ئێران ڕاپۆرتێک لەسەر کوشتنی #سۆمایە_کیۆمەرسی و دوو کچەکەی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بۆ کوشتنی شەرەف یەکیک نووسیویەتی حکومەت برنگاریی ژن کوژی بە بیتەوە نەخێر حکومەت خۆیی پێاوان هان دەدات بو کوشتنی ژنان

 

شەرەف یانی وەلات یانی خاک شەرەف یانی نیشتمان  نەک ژن هیی داریزن پێروەانی شەیتان

 ئەمە بەرهەمی کۆماری سیدارەییە #ژنکوژی؛ لە ئێران ڕاپۆرتێک لەسەر کوشتنی #سۆمایە_کیۆمەرسی و دوو کچەکەی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە  کوشتنی لە سەر  شەرەف یەکیک نووسیویەتی حکومەت برنگاریی ژن کوژی بە بیتەوە نەخێر حکومەت خۆیی پێاوان هان دەدات بو کوشتنی ژنان


لە مەراغە ژنێکی گەنج بە ناوی سۆمایە کیۆمەرسی و دوو کچەکەی بە ناوەکانی سەناز و مەرال دەولەتخا لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژران. پاڵنەری بکوژەکە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە باس لەوە کرا کە پێی دەوترێت پاراستنی شەرەف.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هێنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥، پیاوێکی تەمەن ٤١ ساڵ، لە ماڵە هاوبەشەکەی خۆیان کە دەکەوێتە ناوچەی فەوارهلی، هاوسەرەکەی تەمەن ٣٨ ساڵ بە ناوی سۆمایە کیۆمەرسی و دوو کچەکەی بە ناوەکانی سەناز دەوڵەتخا و مەرال دەوڵەتخا، تەمەن ١٧ و ٩ ساڵان کوشتووە گەڕەک، پشت حاجی غەفار لە شاری مەراغە.


لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیای دەوڵەتی لەوان ڕوکنا ڕایانگەیاندبوو کە پاڵنەری ئەم تاوانە هاوشێوەی کەیسەکانی دیکەی ژنکوژی کێشەی خێزانییە. بەڵام لێکۆڵینەوەکانی هێنگاو دەریدەخەن کە ژنەکە و دوو کچەکەی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە هۆکاری شەرەف کوژراون.


شایانی باسە کە بکوژەکە دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە خۆی ڕادەستی ئیدارەی پۆلیسی مەراغە کردووە.


یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نەک هەر ژنان لە کوشتنی "شەرەف" ناپارێزن، بەڵکو بە دروستکردنی کەشوهەوای پارێزبەندی دادوەری و سزای سووک زەمینەیان بۆ دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە تاوانانە خۆش کردووە. هێنگاو هۆشداری دەدات لە پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی ژنان و منداڵان و ئاسانکاری بۆ کوشتنی ژنان لەلایەن مێردەکانیان و کوشتنی منداڵان لەلایەن باوکیانەوە، هەروەها ئامارە شاراوەکانی ژنکوژی و کۆرپەکوژی.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر