کوردستانی - ده‌قی داخوازینامه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان له تورکیا
راپۆرت- کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی که روویان له تورکیا کردووه، داخوازینامه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستانیان ده‌رباره‌ی پرسی کورد، ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌لانی تورکیا و رای گشتی جیهان کرد، ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌ش ده‌قی په‌یامه‌که‌یه:
ئه‌و 34 ئه‌ندامه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان که به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ک دانیشتووی که‌مپی مه‌خمور وه‌ک ((کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی)) روویان له تورکیا کرد و لێره و به‌ر له په‌ڕینه‌وه‌یان دا، له میانه‌ی ئاپۆڕایه‌کی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی کوردستان و له‌وێش له‌لایه‌ن خه‌ڵکی باکووری کوردستاندا و له سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێم و تورکیادا پێشوازییان لێ‌کرا، به‌ڵام له‌و دیوی سنوور له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیر کران و دواتریش ئازاد کران.
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه تورکییه‌کان، ئه‌و په‌یامه له نێو دووتوێی داخوازینامه‌یه‌کی پارتی کرێکارانی کوردستاندا بووه، که تێدا نۆ داواکارییان سه‌باره‌ت به مافه سیاسی و کۆمه‌ڵاتییه‌کانی کورد له تورکیا ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و گه‌لانی تورکیا و رای گشتی جیهان، کردووه.
ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌ش، ده‌قی داواکارینامهکهیه:
- نه‌خشه رێگه‌ی دانراوی سه‌رۆکی به‌ندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد له‌به‌رچاو بگیرێت و بۆ رای گشتی رابگه‌یه‌نرێت.
- پرۆسه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کانی دژ به پارتی کرێکارانی کوردستان رابگیرێن، هه‌روه‌ها رێگه له‌به‌رده‌م یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی و ئیراده‌ی ئازادی کورده‌کان له رێگه‌ی گفتوگۆ و دانووستان بکرێته‌وه.
- کورده‌کان وه‌ک به‌شێک له پێکهاته‌کانی گه‌لی تورکیای دیموکراسی له ژێر سێبه‌ری ئازادی و یه‌کسانیدا بژین، هه‌روه‌ها مافه‌کانیان له ده‌ستوور و یاساکاندا، زامن بکرێن.
- قسه‌کردن و خوێندن به زمانی کوردی به ئازادییه‌کی ته‌واو زامنبکرێت، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م کورده‌کاندا بڕه‌خسێنرێت، تاکو به‌ها مێژوویی و جوگرافی و هونه‌رییه‌کانی خۆیان ده‌رببڕن و پێشی بخه‌ن و پارێزگاریشی لێ بکه‌ن.
- ڕه‌خساندنی بوار له به‌رده‌م ناونانی ناوه کوردییه‌کان له منداڵانی له‌دایکبووی کورد دا و خوێندنیشیان به زمانی کوردی بێت.
- مافی کاری سیاسی و پێکهێنانی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به کورده‌کان بدرێت، هه‌روه‌ها مافی ده‌ربڕینی بیرورای خۆیان به ئازادی هه‌بێت، هه‌روه‌ک ده‌ستوورێكی دیموکراسی نوێ ده‌ربچێت.
- مافی ژیان به کورده‌کان له گوند و شارۆچکه و شاره‌کانی "کوردستان"دا به ئارامی و دوور له فشار و توندوتیژی پیاوانی ئاسایش و پاسه‌وانی گونده‌کان بدرێت. - پێکه‌وه کار بکرێت و گفتوگۆ و راگۆڕینهوهش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌دا ئه‌نجام بدرێت، که ژیانی دیموکراسی و ئاشتییان، ده‌وێت.
جێ ئاماژه‌یه، ئێستا پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراسی به رووی کورددا، که‌له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیا، به سه‌رۆکایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له نێوان ((کاروکاردانه‌وه و پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سوپا و لایه‌نه سسیاسی و چین و توێژه جیاجیاکانی تورکیا))دایه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له‌پاش ئازادکردنی کۆمه‌ڵه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی، وه‌زیری ناوخۆی توركیا به‌شیر ئاتالای، که به ڕێكخه‌ری پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی توركیا به ڕووی كورددا داده‌نرێت، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ڕایگه‌یاندبوو؛"گه‌ڕانه‌وه‌ی 34 كه‌س له قه‌ندیل، به‌شێكه له پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی توركیا به ڕووی كورد دا".
ئاتالای وتوبووی؛"دوای ئه‌و گروپه، چه‌ند گروپێكی تر له مه‌خمور و ناوچه‌كانی تر، ده‌گه‌ڕێنه‌وه توركیا، كاره‌كانی ئه‌و گروپانه‌ش له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له سه‌ر سنوور زووتر ته‌واو ده‌كرێن".
به گوێره‌ی لێدوانی وه‌زیری ناوخۆی توركیا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بڕیاره بگه‌ڕێنه‌وه توركیا 150 كه‌سن।
///////////////////////////////////
کوردستانی - ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی توركیا پێداگیره له‌سه‌ر كارپێكردنی بڕیاری ئۆپه‌راسیۆن – له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گروپی ئاشتی ده‌ست پێشخه‌ریان له پڕۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی كورد دا كرد، كه‌چی تا ئێستا هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی توركیا پێداگیره له‌سه‌ر كار پێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی. ماڵپه‌ڕی كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن تورك) بڵاویكردۆته‌وه، له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی توركیا بڵاوی كردۆته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له كرانه‌وه‌ی كورد نه‌كراوه، له كاتێكدا بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كرانه‌وه‌ی كورده، به‌ڵام هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌و ئه‌نجومه‌ن، كه لایه‌نی سه‌ربازی سوپای توركیا و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پێكهاتوون، پێداگریان له‌سه‌ر كارپێكردن به بڕیاری په‌رله‌مان بۆ له‌شكركێشی سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و په‌یامیشیان ئه‌وه بوو، كه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان دژ به چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان، هه‌ر به‌رده‌وامی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌نجومه‌ن له كۆبوونه‌وه‌ی دوو مانگ لهمهوبهریاندا به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد، تێیدا هاتبوو" له پێناو گه‌شه‌پێدان به یه‌كبوونی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان، هه‌روه‌ها بۆ ئاسووده‌یی و خۆشگوزرانی و ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشی كۆمه‌ڵگه به سه‌رپه‌شتی وه‌زیری ناوخۆ (به‌شیر ئه‌تاڵای) ئیش و كاره‌كانی پڕۆژه‌ی دیموكراسی و كرانه‌وه‌ی كورد به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، بۆیه ئێمه وه‌كو ده‌زگای هاوبه‌شی سه‌ربازی و ئیداری بڕیارمانداوه كه ئه‌م ئیش وكارانه به‌رده‌وامی پێ بده‌ین".
جێی ئاماژه‌یه، دوای ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازییه‌ی سوپای توركیا له ساڵی 1980 كه به سه‌رۆكایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ (كه‌نان ئهڤرهند) دژ به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵاته‌كه‌یدا كرا، كه ئه‌و كات (سلێمان دیمرێل) سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بوو، له لایه‌ن كودهتاكهرهكان ده‌ست به‌سه‌ركرا، تا دوای 1985 رێگه به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی درا، كه هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ئه‌نجام بدات.
ئه‌و كاته دوای یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن (كه‌نان ئهڤرهند) خۆی بووه سه‌رۆك كۆماری توركیا و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی توركیای به هاوبه‌شی نێوان سوپا و ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت دامه‌زراند.
هه‌ر چه‌نده یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دژی بوونی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی توركیایه، به‌ڵام به فه‌رمی دوای ساڵی 2003 فشاری خسته سه‌ر توركیا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له كه‌سێكی سه‌ربازی، بۆ كه‌سێكی مه‌ده‌نی بگۆڕدرێت، به‌ڵام لایه‌نی سوپا به‌و پڕۆژه‌یه رازی نه‌بووه بۆیه پێداگیریان كرد، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سوپا خانه‌نشین ده‌كرێن، ده‌بێت له‌وان كه‌سێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه دابنرێت.
هه‌روه‌ها له نێوان ساڵانی 1980 تا 1985 تا به‌ر له دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی توركیا، ئه‌نجومه‌نێك به سه‌رۆكایه‌تی (كه‌نان ئهڤرهند) و 39 پله داری دیكه‌ی سوپای توركیا، كه له بۆشایی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت بڕیار به‌ده‌ست بوون، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان 2 ملیۆن كه‌سیان بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستگیركردووه و ئه‌شكه‌نجه‌یان داون، وێڕای ئه‌مه‌ش 500 هه‌زاری دیكه‌شیان دوای بڕیاری دادگای سه‌ربازی له زیندان هێشتۆته‌وه و له‌وانه‌شدا ژماره‌یه‌ك له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا مردوون. وێڕای ئه‌مانه‌ش زیاتر له 2 ملیۆن كتێبخانه‌ی حكومی و قوتابخانه‌كان و ماڵانیان سووتاندووه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر