Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۸ مهر ۲۰, دوشنبه

کوردان ومرۆڤ دۆستانی بریتانیا ئاگادار ده‌که ینه وه‌






کوردان ومرۆڤ دۆستانی بریتانیا ئاگادار ده‌که ینه وه‌ به‌رخۆدان ژیانه‌، سه‌رهه‌ڵدان ژیانه‌
بۆهه‌موو خه‌ڵکانی مرۆڤدۆست، رێکخراوه‌ مه‌ده‌نی و حیزب سیاسیه‌کان له‌ بریتانیا:ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی که‌ له‌ زیندانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان وئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رهه‌ڵدانی ئێمه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌و و ناوه‌وه‌ی وڵات پێویسته.بۆ پاراستنی گیانی ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێمه تووشی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ هاتوون، با ده‌نگ هه‌ڵبڕین. له‌ ‌گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان، که‌ به‌رێزترین رۆڵه‌کانی ئێمه‌ن، که له پێناو به‌رژه‌وه‌‌ندی هه‌موو چین وتوێژه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌ستیان له‌خۆشیه‌کانی خۆیان هه‌ڵگرتووه‌‌ و له زیندانه‌کانی داگیرکه‌راندا تووشی سه‌‌خت ترین ئه‌شکه‌نجه‌ و ئازار بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌ به‌رخۆدانێکی بێ وێنه‌دا بوون، ده‌با ئێمه‌یش له‌وان خاوه‌ندارێتی بکه‌ین.ئێستایش مه‌ترسی له‌ سێداره‌دان له‌ سه‌ر 13 که‌س له‌و به‌ڕێزانه‌ له‌ ئارادیه.به‌ به‌شداری خۆمان نه‌بڵێین به ئه‌شکه‌نجه‌ وئیعدام، بڵێین به‌ڵێ بۆ ئازادی و دیموکراسی له رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان و ئێران.به‌ به‌شداری له‌ خۆپیشاندانی17/10/2009 له‌ به‌رده‌رکی بالوێزخانه‌ی ئێران له‌ شاری له‌نده‌ن له دووباره‌ بوونه‌وه‌ ی تراژیدیای جه‌رگبڕی ئیعدام ڕێگربین.شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌ لایه‌ن ''كۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی چاودێری كوردۆساید(چاک) و كۆمیته‌ی پشتیوانی له‌گیراوانی سیاسی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان'' ه‌وه‌ رێکخراوه‌.بۆیه‌ له‌ هه‌موو حیزبه‌ سیاسیه‌کان و رێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان و خه‌ڵکی وڵاتپارێز و مرۆڤدۆست داواده‌که‌ین که‌ له‌ باشتر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا‌ هاوکاریمان بکه‌ن.تکایه دۆستان وهاوڕێکانتان ئاگادار بکه‌نه‌وه‌.رۆژ:17/10/2009،کات14:00 تا 16:00ئێواره‌،شوێن:به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌نده‌نبۆ زانیاری زیاتر:
zagros2707@yahoo.co.uk، 00447719486669، 00447857362643
چاودێری كوردۆساید-چاكKurdocide Watch
------------------------------------------
ئه‌و كوڕه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ی 21 ساڵه‌ ونبووه‌ به‌دوای كه‌سوكاریدا ده‌گه‌ڕێتPUKmedia هه‌ولێر- به‌هادین سابیر 18:02 11/10/2009سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 11/10 كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی بۆ چنار سه‌عد وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌رباره‌ی دۆزینه‌وه‌ی منداڵێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌ناوی عه‌لی سازدرا.كۆنگره‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هید و ئه‌نفال به‌ئاماده‌بوونی چه‌ند خێزانێكی هه‌ڵه‌بحه‌یی كه‌ منداڵیان ون كردبوو به‌ڕێوه‌چوو.سه‌ره‌تا چنار سه‌عد رایگه‌یاند: به‌هۆی داواكاریی كه‌سوكاری ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ بزربوون له‌ئێران له‌كاتی كیمیابارانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ئێمه‌ وه‌كو وه‌فدێكی ره‌سمی سه‌ردانی وڵاتی ئێرانمان كرد له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بنیادی شه‌هیدی ئێران دانیشتنمان كرد، داواكاریی ئه‌و خێزانانه‌مان پێ راگه‌یاندن، ئه‌وان رازیبون و وتیشیان ئێستا كوڕێكمان دۆزیوه‌ته‌وه‌ به‌پێی ئه‌و نوسراو و شتانه‌ی پێیه‌تی هه‌ڵه‌بحه‌ییه‌ و ناویشی عه‌لی- یه‌.وه‌زیری شه‌هیدان ئاشكراشیكرد: ساڵی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ عه‌لی منداڵ بووه‌ ته‌مه‌نی 3 تا 4 مانگ بووه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كرماشان دوای ئه‌وه‌ی ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ دایه‌نگایه‌ك ژنێك به‌ناوی حه‌مید پور له‌و دایه‌نگه‌یه‌ كاری كردووه‌ و خۆشی چه‌ند منداڵێكی هه‌بوه‌ وه‌كو خێرخوازێك به‌خێوكردنی عه‌لی له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌ و به‌خێوی كردووه‌ و له‌ڕێگه‌ی رێكخراوی بونیادی شه‌هیده‌وه‌ ئه‌و منداڵه‌ دراوه‌ به‌و ژنه‌ و پێشیان وتووه‌ ئه‌م منداڵه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ له‌كاتی كیماییه‌كه‌دا ده‌ست ئه‌وان كه‌وتووه‌، وتیشی كه‌ ئێستا ئه‌و خانمه‌ كۆچی دوایی كردووه‌.چنار سه‌عد باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ ئێستا عه‌لی لای ئه‌وانه‌ و ئه‌و خێزانانه‌ی منداڵیان بزر كردووه‌ ژماره‌ی منداڵه‌ بزربوه‌كانیان 25 منداڵ ده‌بێت بێن سه‌ردانمان بكه‌ن و هه‌روه‌ها له‌ڕێگای مامۆستایانی ئاینییشه‌وه‌ له‌ مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ڵه‌بحه‌وه‌ داوامان كردوه‌ ئه‌وه‌ی منداڵیان بزركردوه‌ بابێن سه‌ردانمان بكه‌ن هیواداریشین ئه‌وانه‌ی منداڵیان بزربووه‌ و نه‌یانزانیوه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسییه‌وه‌ ئاگاداربێت و سه‌ردانمان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی تێستی DNA خانه‌واده‌ی عه‌لی بدۆزینه‌وه‌ و داواشمان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ كرد كه‌ ئه‌و خێزانانه‌ی منداڵیان بزر كردوه‌ بیانهێنن.راشیگه‌یاند: ئێستا چه‌ند خێزانێك هاتون له‌گه‌ڵیان دانیشتوین به‌ڵام تائێستا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌ كه‌ عه‌لی منداڵی كامیانه‌ به‌ڵام ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و به‌هاكاری داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان بڕیارمان داوه‌ تێستی DNA ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌و خانه‌وادانه‌ی كه‌ پێیان وایه‌ عه‌لی كوڕی ئه‌وانه‌ و 12 ی مانگیش عه‌لی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سانی تر داده‌نیشن ئه‌گه‌ر له‌ڕووی شێوه‌وه‌ له‌ هه‌ركام له‌و خانه‌وادانه‌وه‌ له‌یه‌ك بچن ئه‌وا تێستی دی ئێن ئه‌ی- یان بۆده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌گه‌یشتینه‌ هیچ ئه‌نجامێك ئه‌وا ناچارین هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ منداڵیان بزر كردووه‌ تێستی دی ئێن ئه‌ی بكه‌ین ئه‌وه‌ی ئیشه‌كه‌ی ئێمه‌ قورستر ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ ده‌ترسین كه‌ ره‌نگه‌ عه‌لی له‌ خانه‌واده‌یه‌ك بێت كه‌ كه‌سیان نه‌مابێت و هه‌مویان له‌كیمیابارانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌ناوچووبن.ده‌رباره‌ی ژیانی عه‌لی وه‌زیری شه‌هیدان رایگه‌یاند: عه‌لی له‌شاری مه‌شهه‌د گه‌وره‌ بووه‌ و ده‌یه‌وێت بچێته‌ زانكۆ به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ هیچ ناسنامه‌یه‌كی نه‌ عیراقی و نه‌ئێرانی نیه‌ چونه‌ زانكۆ كارێكی مه‌حاڵه‌ به‌دۆزینه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و ناسنامه‌ی بۆ ده‌رده‌كرێت و له‌ڕوی ته‌ندروستیشه‌وه‌ عه‌لی زۆر باشه‌ و هیچ كاریگه‌ری كیمیایی له‌سه‌ر نه‌ماوه‌ و له‌ته‌مه‌نی 18 بۆ 19 ساڵی ئه‌و ژنه‌ی كه‌ به‌خێوی ده‌كرد كۆچی دوایی كردوه‌ بۆیه‌ ئه‌ویش هه‌ستی به‌ ته‌نهایی كردوه‌ ده‌ستی كردوه‌ به‌ گه‌ڕان به‌دوای كه‌سوكاریدا و هه‌روه‌ها چه‌ندین منداڵی تر هه‌ن كه‌ له‌كاتی كیماییه‌كه‌دا بریندار بون و كه‌وتونه‌ته‌ ئێران.وه‌زیری شه‌هیدان وتی كه‌ ده‌زگای بونیادی شه‌هید ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌ كه‌ هاوكاریمان بكات به‌ڵام پێویستی به‌ وێنه‌ و زانیاری ئه‌و منداڵانه‌ هه‌یه‌ تا دۆزینه‌وه‌یان ئاسانتر بێت و وه‌زاره‌تی شه‌هیدانیش ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و منداڵانه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت.دواتر عه‌لی له‌وته‌یه‌كدا وتی: خۆشحاڵم ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ نیشتمانی خۆم كه‌ كوردستانه‌ و سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م كه‌ پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێكردوم و سوپاسی ئه‌و ژنه‌ ده‌كه‌م كه‌ منی گه‌وره‌كردووه‌ وه‌كو دایك وابوه‌ بۆمن به‌شێوه‌یه‌كی وا منی گه‌وره‌ كردوه‌ كه‌ هیچ هه‌ستم به‌بێ دایكی نه‌كردوه‌ و له‌ته‌مه‌نی 6 ساڵیدا ئه‌و ژنه‌ی به‌خێوی كردوم بۆی باسكردوم كه‌من خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌م و ئه‌و به‌خێوی كردوم، هه‌روه‌ها سوپاسی بونیادی شه‌هیدی ئێران و دكتۆر شه‌هریاری خاتری ده‌كه‌م كه‌ له‌گه‌رانه‌وه‌م بۆ كوردستان هاوكاریان كردم و من ئێستا هه‌ست ده‌كه‌م له‌ناو كه‌سوكاری خۆمدام.مه‌لیحه‌ محه‌مه‌د یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی كه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ هاتبوو و منداڵیون بوبوو به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: منداڵه‌كه‌م ته‌مه‌نی نۆ مانگ بوو لێم بزر بووه‌ ناوی خه‌لیل ساڵح- ه‌ زۆریش پرسیارم كردوه‌ به‌ڵام تائێستا هیچ شتێك ده‌رباره‌ی نازانم و ناشزانم ئه‌وه‌ كوڕی من یان نا .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر