Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۸ مهر ۱۵, چهارشنبه

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مریكا و توركیاو عێراق له‌ هه‌ولێر دژی PKKیه‌





كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مریكا و توركیاو عێراق له‌ هه‌ولێر دژی PKKیه‌
ئاژانسه‌كانباڵوێزی ئه‌مریكا له‌ئه‌نقه‌ره‌ رایگه‌یاند ده‌بێ حكومه‌تی به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر هه‌وڵ بده‌ن رێگه‌ بگیرێ بۆ چوونی چه‌ك و خواردن بۆ PKK، ناوبراو گوتیشی یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵییه‌كه‌ی نێوان ئێمه‌و توركیاو عێراق له‌ هه‌ولێر هه‌وڵدانه‌ دژی PKK.جێمس جێفری، باڵوێزی ئه‌مریكا له‌ئه‌نقه‌ره‌ به‌ رۆژنامه‌ی (حورییه‌ت)ی توركی راگه‌یاند "ئێمه‌و توركیاو عێراق، PKK به‌رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌زانین كه‌ ده‌بێ ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێ و نه‌مێنن" له‌باره‌ی رێگرتن له‌ چوونی چه‌ك و خۆراك بۆ PKK و چیای قه‌ندیل گوتی "ئێمه‌ به‌ حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانمان راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ زیاتر هه‌وڵبده‌ن و رێگه‌ی لێ بگرن".له‌باره‌ی پرسیارێكی دیكه‌ له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو كه‌ له‌هه‌ولێر ده‌به‌سترێ، جێفری گوتی " یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ گرنگه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ خه‌بات ده‌بێ دژی PKK".كۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵییه‌كه‌ی ئه‌مریكا و توركیا و عێراق یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و سێ حكومه‌ته‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ هه‌ولێر ساز ده‌كرێ، به‌و شێوه‌یه‌ی راگه‌یێندراوه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بۆ بێ چه‌ك كردنی PKKیه‌و مكانیزمه‌كانی ئه‌و كاره‌ش دیاری ده‌كرێن.

--------------------------------------------------

به‌نى سه‌در، یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆمارى ئێران ,,,,ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك كۆمار بووم پرۆژه‌ی ئۆتۆنۆمیم له‌گه‌ڵ قاسملۆ واژۆ كرد
چه‌ندین جار په‌یامم بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی ناردووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ كه‌مپی ئه‌شه‌ره‌ف دا ده‌ژین مروڤی خاوه‌ن مافن
ئه‌بولحه‌سه‌نى به‌نى سه‌در، یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمارى ئێران، له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ ئه‌و ئاڵۆزیه‌ى ئێستا له‌ ئێران هه‌یه‌ به‌ پووكانه‌وه‌ى یه‌كێك له‌ دوو باڵه‌كه‌ كۆتایى دێت، كه‌ به‌ بڕواى ئه‌و باڵى خامه‌نه‌یى، باڵه‌كه‌ى ره‌فسه‌نجانى ده‌توێنێته‌وه‌، له‌ هه‌مانكاتیشدا ده‌ڵێ "به‌ گشتى من نه‌مانى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌بینم".به‌نى سه‌در، له‌ ساڵى 1931 له‌ ئێران له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 1963 بۆ خوێندنى باڵا چووه‌ته‌ فه‌ره‌نسا، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنى شۆرشى ئیسلامى ئێران له‌گه‌ڵ خومه‌ینى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئێران، له‌ ساڵى 1979 ده‌بێته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی رێبه‌ری و نوێنه‌ری خه‌ڵكی تاران له‌ (مجلس خبرگان)، پاشان بووه‌ته‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمارى ئێران. ساڵى 1981 له‌ ئه‌نجامى ناكۆكى له‌گه‌ڵ خومه‌ینیدا كوده‌تاى به‌سه‌ردا ده‌كرێ‌و له‌سه‌ر كار لاده‌درێ، دواتر ئێران جێده‌هێڵێ‌و له‌ فه‌ره‌نسا نیشته‌جێ ده‌بێت. هه‌رچه‌نده‌ به‌نی سه‌در له‌ سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران، له‌ سه‌ركوتكردنی هێزه‌كانی كورد رۆڵی هه‌بووه‌، به‌ڵام دواتر له‌ ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی تیروری رێبه‌رانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، رۆڵێكى به‌رچاوی گێڕا.هه‌ڤپه‌یڤین: سابیر قادرى
رووداو: جیاوازى نێوان ئێرانی پێش هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردن له‌ چیدا ده‌بینن؟به‌نی سه‌در: به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ویستی به‌شداری خه‌ڵك له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا له‌ ئێران، كه‌ خه‌ڵك قه‌بوولیان كرد بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌ یه‌كێك له‌‌و چوار پاڵێوراوه‌ بده‌ن كه‌ جێی متمانه‌ی خودی سیسته‌می كۆماری ئیسلامین ، هه‌رچه‌نده‌ خه‌ڵك به‌ زۆری ده‌نگیان به‌ میرحوسێن مووسه‌وی دا، ویستیان دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بگۆڕن به‌ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تیی كۆماری ئیسلامی و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ شه‌خسی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد. به‌مه‌ش هه‌م كۆماری ئیسلامی مه‌شرووعیه‌ت به‌ده‌ستدێنێ (كه‌ مه‌شرووعیه‌تیی نه‌بوو) و هه‌م میر حوسێن مووسه‌وی شوێنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بگرێته‌وه‌و تا خه‌ڵك هه‌ست به‌وه‌ بكه‌ن تا راده‌یه‌ك دۆخی ژیانیان به‌ره‌و باشی ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌و ساخته‌كارییه‌ به‌رفراوانه‌ حاڵه‌تێكی پێچه‌وانه‌ی ویستی خه‌ڵكی هێنایه‌ ئاراوه‌، به‌ چه‌شنێك كه‌ شه‌خسی خامنه‌یی به‌رپرسارێتی ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرت، به‌مه‌ش ناڕه‌زایی خه‌ڵك له‌ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بووه‌ دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ سیسته‌م . ئێستا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و رژێمه‌ی ئێستا هیچ جۆره‌ مه‌شرووعیه‌تێكی نییه‌. ئه‌وه‌ش جیاوازی رژێمه‌ له‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
رووداو: چاودێرانی سیاسی باس له‌بوونی ناكۆكی جیدی له‌ نێوان به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی له‌ لایه‌ك و هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی وه‌ك سوپای پاسداران له‌ لایه‌كی دیكه‌ ده‌كه‌ن، رای ئێوه‌ له‌وباره‌وه‌ چییه‌؟به‌نی سه‌در: له‌ راستیدا له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ دوو به‌ره‌ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا راوه‌ستان، به‌ره‌ی خامنه‌یی كه‌ ده‌یوست ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ربخات، به‌ره‌ی هاشمی ره‌فسه‌نجانی، كه‌ ده‌یویست مووسه‌وی ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار. به‌ره‌ی خامنه‌یی له‌ رێگه‌ی ئه‌و ساخته‌كاریه‌ به‌رفراوانه‌ توانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێراندا بسه‌پێنێت، ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌ له‌ دۆخێكی هه‌ستیاردان، خامنه‌یی و ره‌فسه‌نجانی ده‌ڵێن ئه‌م كێشه‌یه‌، كێشه‌یه‌كی نێوخۆییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێ گرنگی پێبدرێ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات، كاتێك ده‌بێته‌ كێشه‌یه‌كی نێوخۆیی و بنه‌ماڵه‌یی كه‌ سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتی حاكم له‌گه‌ڵ رووخان رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه‌. ده‌وڵه‌ته‌كان تا ئه‌وكاته‌ی كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ هه‌بێ به‌ره‌و یه‌كگرتوویى‌و سه‌قامگیری زیاتر هه‌نگاو ده‌نێن، به‌ڵام ئێستا ئه‌م كێشه‌یه‌ی ئێران له‌ نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌. ئێستا ئه‌م دوو لایه‌نه‌ له‌ دۆخێكدان كه‌ هیچكامیان ناتوانن سازش و پاشه‌كشه‌ به‌ارمبه‌ر یه‌كتر بكه‌ن. بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر میر حوسێن مووسه‌وی و مه‌هدی كه‌ڕووبی بڵێن ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ په‌سه‌ند ده‌كه‌ین و ره‌وایه‌تى ده‌ده‌ینه‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌ك سه‌رۆك كۆمار‌و ئێمه‌ هه‌ڵه‌ بووین كه‌ گوتمان ساخته‌كاری له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا كراوه‌، له‌ راستیدا ئه‌وه‌ خۆكووژی سیاسی ئه‌و لایه‌نه‌ نیشانده‌دا، هه‌روه‌ها تووڕه‌یی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ ده‌نگیان پێداون‌و بۆ پشتگیریكردنیان قوربانیانداوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ بكه‌ن له‌لایه‌ن باڵه‌كه‌ى دیكه‌ى رژێم به‌ چاوێكى سووك سه‌یر ده‌كرێن ‌و دواتر خامنه‌یی و لایه‌نگرانی ناتوانن له‌و بڕیاره‌ی خۆیان پاشگه‌ز ببنه‌وه‌ و بڵێن ئێوه‌ راست ده‌كه‌ن و ساخته‌كاری له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا كراوه‌. بۆیه‌ ده‌توانم بڵێم كۆتایی ئه‌م ململانێیه‌ به‌ناچارى به‌ سڕینه‌وه‌ی لایه‌نێك كۆتایی دێ . ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ لایه‌نی خامنه‌یى كه‌ له‌ رێگه‌ی دانپێدانانی به‌ زۆره‌ملێى ده‌ستگیركراوان و، هاندانی لایه‌نه‌ تووندڕه‌وه‌كان دژی ره‌فسه‌نجانی و مووسه‌وی و كه‌ڕووبی، هه‌روه‌ها به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ راگه‌یاندن و په‌رله‌مان و داووده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، به‌ جیدی‌ له‌ هه‌وڵى سڕینه‌وه‌ی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌دان . به‌ڵام به‌گشتی من نه‌مانی كۆماری ئیسلامی ده‌بینم.
رووداو: له‌ئه‌نجامی سه‌ركووتكردنی خه‌ڵك له‌ ئێران ‌و درێژه‌كێشانی پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، وڵاتانی رۆژئاوا به‌گشتی‌و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی گوشارێكی زۆریان خستووه‌ته‌ سه‌ر ئێران، پێتانوایه‌ له‌ ئه‌گه‌ری درێژه‌كێشانی ئه‌و ره‌وته‌، ئێران رووبه‌ڕووی هێرشی ئه‌و وڵاتانه‌ نه‌بێته‌وه‌؟به‌نی سه‌در: من به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ وتارێكدا به‌ خه‌ڵكی ئێرانم راگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئێوه‌ خۆتان چاره‌نووسی ئێران به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌گرن، ئه‌م ئاڵۆزی و قه‌یران خوڵقینیه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا په‌ره‌ده‌سێنێت و ئه‌گه‌رێكی مه‌ترسیداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌. له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا، ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئێران بریتییه‌ له‌ ورووژاندنه‌وه‌ی گوتاری شه‌ڕخوازانه‌. چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان رێگری له‌ هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ناكه‌ن و هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ رۆژنامه‌ی SUNDAY TIMES بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كاربه‌ده‌ستانی سعودیه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ مۆڵه‌تی فڕینی فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئیسرائیلی به‌ هێڵی ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ده‌ن بۆ زه‌بر وه‌شاندن له‌ بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی. ئه‌مه‌ نیشانده‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌یه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی كۆماری ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌. هه‌شت وڵاته‌ پیشه‌سازییه‌كه‌ی جیهان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ له‌ رێگه‌ی دانوستان و دیالۆگ كێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئه‌و واته‌یه‌ ده‌گه‌یێنێت كه‌ ئه‌م وڵاتانه‌ بۆ جارێكی دیكه‌، ئه‌و پرسه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ پرسی رۆژ و ئه‌وه‌ش یه‌كێك له‌ ده‌رنجامه‌كانی سه‌پاندنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێراندا . ئه‌و رژێمه‌ له‌ قه‌یراندا له‌دایكبووه‌ و له‌ قه‌یراندا ژیاوه‌ و ده‌یه‌وێ له‌ قه‌یرانیشدا درێژه‌ به‌ ته‌مه‌نی خۆی بدات.
رووداو: ده‌گوترێ ئێوه‌ له‌ په‌یوه‌ندی دۆسیه‌ی تیرۆری د.سادق شه‌ره‌فكه‌ندی سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و هاوڕێكانی له‌ به‌رلین، له‌ دادگا‌ی میكونۆس وه‌ك شاهیدی C ناسراون، ئێوه‌ چۆن زانیاریتان له‌باره‌ى ئه‌و دۆسییه‌وه‌ ده‌ستكه‌وت؟به‌نی سه‌در: من شاهیدی C نه‌بووم، به‌ڵكو دوو كه‌سم به‌و دادگایه‌ ناساند كه‌ ئاگاداری چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تیرۆرانه‌ بوون . یه‌كێكیان به‌ نێوی ئه‌بولقاسم مسباحی كه‌ كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێران بوو و زانیاریه‌كی وردی سه‌باره‌ت به‌و دۆسیه‌یه‌ له‌لا بوو. به‌ڵام من كه‌ له‌و دادگایه‌دا به‌شداریم كرد، باسى ئه‌وه‌م كرد چۆن كۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆر به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراوی ئه‌نجامده‌دات ، له‌ رووی پێكهاته‌و چۆنیه‌تی تێكه‌ڵاوبوونی رێكخراو و داووده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌ و به‌رپرسانی پله‌ به‌رزی كه‌ بریتی بوون له‌ هاشمی ره‌فسه‌نجانی و عه‌لی خامنه‌یی، هه‌روه‌ها باسی ئه‌و گرووپانه‌م كرد كه‌ به‌ گرووپی سیخوڕى و گرووپی جێبه‌جێكردنی تیرۆر ناسراون، ئه‌مه‌ش هیچ گومانێكى بۆ دادگا نه‌هێشته‌وه‌، كه‌ به‌رپرسانى پله‌ به‌رزى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ستیان له‌و تیرۆرانه‌دا هه‌بووه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌وتیرۆرانه‌ به‌ بڕیاری خامنه‌یی و واژۆی ره‌فسه‌نجانی به‌ڕێوه‌چوون. هه‌روه‌ها له‌ دۆسیه‌ی تیرۆری د.قاسملوو و قادری و فازڵ ره‌سوولیشدا، دووجار زانیاری ته‌واومان سه‌باره‌ت به‌و دۆسیه‌ بڵاوكرده‌وه‌. كه‌سێكمان له‌ ئێران هێنا به‌ دروستی باسی له‌و گرووپه‌ كرد كه‌ ده‌ستی له‌و تیرۆره‌دا بوو، گرووپی دووه‌م كه‌ له‌ گرووپی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌ چه‌كى پێویستى بۆ جێبه‌جێكه‌رانی ئه‌و تیرۆره‌ی له‌ بازگانێكی ئه‌ڵمانی كڕیوه‌و ئه‌و بازرگانه‌ش خۆی‌ دانی به‌وه‌ دانا. دانپێدانانه‌كانی ئه‌و بازرگانه‌ش گوته‌كانی شاهیده‌كانی ئێمه‌ی له‌ دادگا پشت راستكرده‌وه‌.
رووداو: دوای پرۆسه‌ی رزگاركردنی عێراق شیعه‌ له‌عێراق گه‌یشتنه‌ ده‌سه‌ڵات، به‌ڕاى تۆ داهاتووی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق له‌و دۆخه‌دا له‌ عێراق به‌ چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات؟به‌نی سه‌در: من چه‌ندین جار په‌یامم بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی ناردووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كه‌مپه‌دا ده‌ژین، وه‌ك هه‌موو مروڤێك، خاوه‌نی مافن. ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی ئه‌و رێكخراوه‌ سه‌رده‌مێك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌دام هه‌بووه‌، ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی به‌ ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌وه‌ نییه‌‌و، نابێت به‌و پاساوه‌ راده‌ستی ئێران بكرێنه‌وه‌. ده‌بێ ئه‌ندامانی موجاهیدین سه‌ربه‌ست بكرێن بۆ هه‌ر وڵاتێك بچن. كاتى خۆشى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نامه‌یه‌كم ئاراسته‌ی خاچی سوور كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وان بوونه‌ ده‌ستوپێوه‌ندى رژێمى به‌عس. ئێستاش راسته‌ چاره‌نووسى ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵق دراوه‌ته‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عێراق، به‌ڵام ده‌ركردنى موجاهیدین یان ته‌سلیمكردنه‌وه‌یان به‌ ئێران به‌بێ پرسى ئه‌مریكا‌و وڵاتانى زلهێز زه‌حمه‌ته‌ بكرێت.
رووداو: ئۆپۆزسیۆنی كوردی‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ رابردوو، ئۆپۆزسیۆنێكی كاریگه‌ر و خاوه‌ن رۆڵ و قورسایی تایبه‌ت بوو له‌گۆره‌پانی سیاسی كوردستان و ته‌نانه‌ت ئێرانیشدا، پێتانوایه‌ له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستادا هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاریگه‌رو قورسایی رابردوویان مابێت؟به‌نی سه‌در: وه‌ك خۆم زانیارێكی ته‌واوم له‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ نییه‌، له‌ راستیدا نازانم ئه‌و هێزانه‌ چه‌نده‌ یه‌كگرتوون‌و چه‌نده‌ تواناكاریان هه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر رووداو و دیارده‌كانی سیاسی ده‌وروبه‌ریان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كگرتوویی گره‌نتییه‌كه‌ بۆ خاوه‌ن رۆڵی و كاریگه‌ری هه‌موو ‌هێزێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
رووداو: له‌گه‌ڵ كام لایه‌نی سیاسی كوردی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان په‌یوه‌ندیتان هه‌یه‌؟به‌نی سه‌در: لایه‌نی حیزبی دێموكرات، به‌ به‌رده‌وامی سه‌ردانم ده‌كه‌ن ‌و ته‌له‌ڤزیۆنێكیشیان هه‌یه‌ كه‌ جارجار بانگهێشتمان ده‌كه‌ن و كۆنفرانسان ده‌گرن و داوام لێده‌كه‌ن كه‌ په‌یامیان بۆ بنێرم. به‌ڵام بیستوومه‌ ئینشقاقیان تێكه‌وتووه‌ و هیوادارم هه‌رچی زووتر كێشه‌كانیان وه‌لا بنێن و به‌ره‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ هه‌نگاو بنێن و ببنه‌ رێكخراوێكی كاریگه‌ر.
رووداو: هێزه‌ سیاسییه‌كانی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ رابردوو دروشمی خودموختاریان به‌رز كردبووه‌، به‌ڵام به‌و ویسته‌ نه‌گه‌یشتن، ئێستاش داوای فیدراڵی ده‌كه‌ن، راتان سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ چۆنه‌؟به‌نی سه‌در: له‌ وڵاتێك كه‌ سه‌ربه‌خۆیی گره‌نتی هه‌بێت، واته‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ په‌یوه‌ندیان به‌وڵاتانى بیانى نه‌بێ، ئه‌وه‌ حاڵه‌تێكی پۆزه‌تیڤه‌ كه‌ هه‌ر لایه‌نێك بۆ خۆی كاروباری ئیداری و ناوچه‌یی خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ بگرێت. كاتی خۆشی له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو قاسملوو باسێكمان سه‌باره‌ت به‌ خودموختاری كوردستان هه‌بوو، كه‌ من ئه‌و پرۆژه‌یه‌م به‌لاوه‌ په‌سه‌ند بوو و ته‌نانه‌ت واژۆشم كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌نده‌ به‌وه‌ی كه‌ دوو لایه‌ن بتوانن متمانه‌ به‌ یه‌كتر بكه‌ن، به‌ جۆرێك رای گشتی خه‌ڵكی ئێران بێنه‌ سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ كه‌ سنوورى سیاسی و جوگرافیای وڵاته‌كه‌یان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌. ئێمه‌ى له‌لاى خۆمانه‌وه‌ بۆ هاتنه‌ ئارارى دۆخێكى له‌و جۆره‌ تێده‌كۆشین، لایه‌نى به‌رامبه‌ریش ده‌بێت یارمه‌تیده‌رى دروستبوونى كه‌شوهه‌واى له‌بار بن بۆ ئه‌و پرسه‌.
رووداو: ئێوه‌ كه‌ باسی دۆخێكى له‌بار بۆ ئه‌و پرسه‌ ده‌كه‌ن، كاتی خۆی كه‌ سه‌رۆك كۆماری ئێران بوون، هیچ هه‌نگاوێكتان بۆ ئه‌و پرسه‌ هاوێشت؟به‌نی سه‌در: به‌ڵێ، ئێمه‌ كاتی خۆی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خودموختاری له‌گه‌ڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران وتوێژمان هه‌بوو و خوازیاری چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ بووین، به‌ڵام ره‌وتی رووداوه‌كان به‌ چه‌شنێك چووه‌ پێش كه‌ ئه‌م هه‌وڵ و كۆششانه‌ به‌ئاكام نه‌گه‌یشتن. دواتریش قاسملوو رایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ به‌نی سه‌در خوازیاری چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌نی جۆراوجۆره‌وه‌ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر رێگه‌مان، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگێرێ كه‌ ئه‌مجۆره‌ هه‌وڵانه‌ به‌ شه‌و و رۆژێك به‌ ئاكام ناگه‌ن.
رووداو: پێتانوایه‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی سیستمی كۆماری ئیسلامی بتوانێ به‌ ئامانجه‌كانی خۆی بگات به‌ دروستكردنی حیزبی سیاسی و كاری سیاسی له‌ چوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامیدا ؟به‌نی سه‌در: ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ ئێراندا به‌دیده‌كرێ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چوار پالێوراوه‌كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ په‌سه‌ند كران، به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ش هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، بۆیه‌ به‌ڕای من بچووكترین ده‌رفه‌ت نه‌ك بۆ كورد بۆ هیچ میلله‌تێك له‌ ئێران به‌دی ناكرێ، مروڤ ده‌بێت واقیعبینانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری هه‌ڵسوكه‌وت بكات. ده‌بێ خه‌ڵك خه‌بات بۆ ئه‌وه‌ بكات له‌ ده‌ست ولایه‌تی فه‌قیه‌ رزگاریان بێت و سیسته‌مێكى مروڤ سالارى شوێنی ئه‌و رژێمه‌ بگرێته‌وه‌.
رووداو: ساڵانێكه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، پێتانوایه‌ ئه‌و هاوكارییه‌ و په‌یوه‌ندیانه‌ تاچ ئاستێك دوو لایه‌نه‌ن و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ چۆن له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ بڕوانن؟به‌نی سه‌در: بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ پێویستیم به‌ زانیاری ورده‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌توانم بیڵێم كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى دۆستانه‌‌و دوو لایه‌نه‌ نییه‌، به‌ڵام پێویسته‌ هاوكاری هه‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ له‌ نزمترین ئاستیش دابێت. ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاو بگیرێت، كه‌ سروشتى رژێمى ئێران له‌ رژێمى سه‌دام حوسێن ده‌چێت‌و سیسته‌مێكی سه‌ركوتكاره‌ له‌ په‌یوندییه‌كانیدا، هیچ به‌ڵێنێك له‌به‌ر چاو ناگرێت.
رووداو: هه‌ندێ رۆژنامه‌ بڵاویانكرده‌وه‌ تۆ ده‌بییه‌ ئه‌حمه‌دی چه‌له‌بی ئێران به‌ پشتیوانی رۆژئاوا ، بۆ لێك نزییككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و رووخاندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌وباره‌وه‌ چ ده‌ڵێی؟به‌نی سه‌در: نا. من به‌ هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ناوبراو خۆم ناشوبهێنم .من مروڤێكی سه‌ربه‌خۆم، ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئێران له‌به‌رچاو ده‌گرم و به‌هیچ جۆرێك و تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه‌ له‌ توانام داهه‌بێ مۆڵه‌تی ده‌ستتێوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆیی به‌هیچ لایه‌نێكی بیانی ناده‌م. چاره‌نووسی خه‌ڵكی ئێران ده‌بێ به‌ ده‌ستی خودی ئێرانییه‌كان دیاریبكرێ و منیش وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ، لێبڕاوانه‌ هه‌وڵده‌ده‌م كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی سه‌ربه‌خۆ له‌ یه‌كتر نزیك بكه‌مه‌وه‌ تا سیسته‌مێكی دیموكرات له‌ ئێران سه‌قامگیر بكه‌ین.




-------------------------------------------


كیێڤرۆژى 2-10-2009 بزنسمانێكى كورد له‌ شارى كیێڤى پێته‌ختى یوكره‌ینا كوژرا.به‌ پێى هه‌واڵێكى سایتى MIG یوكره‌ینى رۆژى 2/10/2009 بزنسمانێك به‌ناوى شه‌باب ئه‌لۆیان كه‌ كوردێكى ئه‌رمه‌نستانه‌و له‌ كیێڤ نیشته‌جێیه‌، له‌ نێو سوپه‌رماكێته‌كه‌ى خۆى له‌ پێته‌ختى یوكره‌ینا له‌لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه‌ درایه‌ به‌ر گولله‌ و خۆى ودوو پاسه‌وانى گیانیان له‌ده‌ستدا.به‌پێى قسه‌ى ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌یه‌كى كوردى له‌ پێته‌ختى یوكره‌ینا، ئه‌لۆیان په‌یوه‌ندیی بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه‌و ده‌یه‌ویست په‌یوه‌ندى بارزگانى له‌ نێوان كوردستان ویوكره‌ینا دروست بكات، پۆلیسى شارى كیێڤ رۆژى 4/10 گومانلێكراوێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ گومان ده‌كرێت مافیاى رووسیا له‌ پشت كوشتنى ئه‌لۆیان بێت. رۆژى 5/10 به‌به‌شدارى بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارى شه‌باب ئه‌لۆیان وكوردانى ئه‌و وڵاته‌ ئه‌لۆیان له‌ كیێڤ به‌ خاك سپێردرا.






----------------------------------------------------



جه‌بار یاوه‌ر : درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌شكركێشی توركیا كارێكی ئاساییه‌
هه‌ولێروته‌بێژی هێزه‌كانی پاراستی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی له‌شكركێشی توركیای به‌ كارێكی ئاسایی داناو رایگه‌یاند "ئه‌و بڕیاره‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ یه‌كه‌م ناڵێ ئێمه‌ رێگه‌ ده‌ده‌ین كه‌ پرۆسه‌ی سه‌ربازی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌رێ، زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌كان به‌ هه‌ڵه‌ له‌و بڕیاره‌ تێده‌گه‌ن، چونكه‌ مه‌به‌ستی هێرشكردنه‌ بۆ سه‌ر كوردستان نییه‌".جه‌بار یاوه‌ر، وته‌بێژی هێزه‌کانی پاراستنی هه‌رێمی کوردسـتان، به‌(رووداونێت)ی راگه‌یاند كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی توركیا له‌باره‌ی‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ له‌شكركێشی‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نابێت و گوتی " ئه‌و بڕیاره‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ یه‌كه‌م ناڵێ ئێمه‌ رێگه‌ ده‌ده‌ین كه‌ پرۆسه‌ی سه‌ربازی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌رێ، زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌كان به‌ هه‌ڵه‌ له‌و بڕیاره‌ تێده‌گه‌ن، ئه‌و بڕیاره‌ مۆڵه‌تدانی سوپای توركیا بۆ راوه‌دونانی ئه‌وانه‌ی كه‌ دژ به‌توركیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری توركیا، ناوی هیچ شوێنێك نابات و ناوی هێرشیش نابات و ده‌ڵێ راوه‌دونانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئاسایشی توركیا له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری توركیا، توركیا سنووری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئێران و سووریا و رووسیا و ئازه‌ربایجان و له‌گه‌ڵ زۆر ده‌وڵه‌تدا هه‌یه‌".هه‌روه‌ها گوتی "ئه‌وه‌ مه‌رج نییه‌ كه‌ ده‌ڵێ ئێمه‌ رێگه‌ ده‌ده‌ین به‌سوپا بۆ راوه‌دوونانی چه‌كدارانی دژ به‌ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوور، لێره‌ مه‌به‌ستی هێرشكردنه‌ بۆ سه‌ر كوردستان نییه‌، دووه‌م هیچ هه‌لومه‌رجێكی وا نییه‌ كه‌ سوپای توركیا ئێستا پاڵ بنێت كه‌ پرۆسه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات، یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ چه‌كدارانی PKK ئاگربه‌ستیان راگه‌یاندووه‌و هیچ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیان له‌ناو توركیا ئه‌نجام نه‌داوه‌ جگه‌ له‌وه‌ش پرۆسه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه‌ هه‌یه‌ له‌نێو توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد حكومه‌تی توركیا تێیدا به‌شداره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌لومه‌رجی چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد به‌ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێ نزیكتره‌ نه‌ك به‌ شه‌ڕ".وته‌بێژی هێزه‌كانی پاراستی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی "ئێمه‌ ئه‌و بڕیاره‌ به‌كارێكی ئاسایی ده‌زانین، چونكه‌ داواكارییه‌كی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان بووه‌ له‌حكومه‌ته‌كه‌ی خۆی كه‌ ماوه‌ی بدات تا ساڵێكی دیكه‌ تا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری توركیا ئه‌نجام بدات، بۆیه‌ ئێمه‌ قه‌ناعه‌تمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و سوپایه‌ هیچ پرۆسه‌یه‌ك ئه‌نجام نادات له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری خۆی و هیچ پێویست ناكات".
-------------------------------------




هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر