نێوده‌وڵه‌تی - بۆ یه‌که‌مین جار ئیسرائیل رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران‌دا کۆبووینه‌وه
سه‌رچاوه به‌رپرسه‌کانی ئیسرائیلی ئاشکرایان کرد؛ که له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران له قاهیره‌دا، کۆبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی وئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، به‌رپرسانی ئیسرائیل رایانگه‌یاند، له کۆتایی مانگی ئه‌یلولی رابردوودا و له‌پاش کۆنگره‌ی تایبه‌ت به رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوکی‌دا، چاومان به به‌رپرسانی ئێرانی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر‌دا، که‌وتووه.
ئه‌و به‌رپرسانه که ناویان ئاشکرا نه‌کراوه، وتویانه؛"هه‌ردوولا به‌شدارییان له چاوپێکه‌وتنه‌کان‌دا، کردووه".
جێی ئاماژه‌یه، له ساڵی 1979ی رابردوودا و له کاته‌وه شۆڕشی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتی له ئێران‌دا گرته ده‌ست، ئه‌وه بۆ یه‌که‌مین جاره، به‌رپرسانی ئیسرائیلی دان به چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تاران‌دا، ده‌نێن.
هه‌ر وه‌ک به به‌ر‌ده‌وامی به‌پرسانی باڵای هه‌ردوولا، هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی کاروکاردانه‌وه‌ی سه‌ربازییان له یه‌کتر کردووه.
----------------------------------------------------
کوردستانی - به‌په‌له... شاندێكی توركیا گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌خت
– عه‌بدولحه‌مید زێباری / هه‌ولێر - شاندێكی توركیا گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌خت و له لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشوازییان لێكرا.
كه‌مێك پێش ئێستا له رێگه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه شاندێكی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی كونسوڵی توركیا له نه‌ینه‌وا حسین عه‌ونی و به ئه‌ندامێتی سه‌رۆكی ژووره بازرگانییه‌كانی توركیا، هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران عه‌بدولموته‌ڵب ئۆزبه‌گ، محه‌ممه‌د ئه‌مین ئاغمان و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری كۆمپانیایی (یوكسل) كه یه‌كێكه له گه‌وره كۆمپانیاكانی توركیا گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌خت.
له فرِۆكه‌خانه شانده توركییه‌كه له لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له سه‌میر عه‌بدوڵا راوێژكاری كاروباری ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌لاح مسته‌فا پێشوازییان لێكرا.
شانده توركییه‌كه به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رِێكه‌وتن به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
یه‌كێك له پرِۆژه ئابوورییه‌كانی كۆمپانیای (یوكسل) ئه‌نجامدانی پرِۆژه‌ی رێگای سه‌ره‌كی (كۆرِێ، شه‌قڵاوه، حه‌ریر)ه كه درێژییه‌كه‌ی 52 كیلۆمه‌تره و تونێلێكی تێدایه، ئه‌و رێگه‌یه بایه‌خی له‌وه‌دایه، هه‌ولێر ده‌به‌ستێته‌وه به ناوچه سنوورییه‌كانی كۆماریی ئیسلامی ئێرانه‌وه।
----------------------------------------------
کوردستانی - ده‌ته‌په خۆی بۆ پێشوازیكردن له كاروانی سێیه‌می په‌یامبه‌رانی ئاشتی ئاماده ده‌كات
توركیا و پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی چاوه‌رِوانی سه‌ردانی گروپێكی دیكه‌یه له "په‌یامبه‌رانی ئاشتی" .
پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی ناسراو به ده‌ته‌په، له چاوه‌رِوانی ئه‌وه‌دایه پێشوازی میللی و جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان له‌شاندێكی باڵای " په‌یامبه‌رانی ئاشتی" بكات.
له سه‌ر داوای رێبه‌راتی په‌كه‌كه، برِیار درا سێ گروپ به ناوی په‌یامبه‌رانی ئاشتی ره‌وانه‌ی توركیا بكرێنه‌وه.
یه‌كێك له گروپه‌كان له قه‌ندیله‌وه ئاماده كرا و گروپی دووه‌میشیان له هاوڵاتیانی ئاواره‌بووی كه‌مپی مه‌خمووره‌وه رێكخران و ئه‌و دوو گروپه دوو رۆژ پێش ئێستا به مه‌راسیمی میللی به‌رفراواندا به‌ره‌و توركیا به‌رِێخرانه‌وه.
له خاڵی سنووری خاپوور له لایه‌ن هه‌زاران كوردستانییه‌وه وه‌ك په‌یامبه‌رانی ئاشتی پێشوازی له‌و گروپانه كرا و كاروانی ئه‌و گروپانه، كه زیاتر له 30 ئه‌ندام پێكهاتوون له گه‌رِان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاره‌كانی باكووری كوردستان به‌رده‌وامه و رۆژانه به سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی له مه‌راسیمی پێشوازییاندا ئاماده ده‌بن.
له ئێستاشدا پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كه به گه‌وره‌ترین رێكخراوی سیاسیی مه‌ده‌نی باكووری كوردستان ده‌ناسرێت ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردن له گروپی سێیه‌م ده‌كات كه چاوه‌رِانده‌كرێت له په‌كه‌كه‌ییه‌كانی ئه‌وروپا بن و بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ئاشتی توركیا بگه‌رِێنه‌وه ئه‌و وڵاته.
سةرضاوة: ئةخبار ئةلعالةم، جيهان.
------------------------------------------------
زانست و ژینگە - ویندۆزی حه‌وت خرایه بازاره‌وه
نوێترین سیسته‌می کار پێکردنی کۆمپانیای ویندۆز که به (ویندۆز حه‌وت) ناو ده‌بدرێت، ئه‌مڕۆ خرایه بازاره‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی (بی بی سی) ئه‌مڕۆ له شاری له‌نده‌ن له به‌یانی زووه‌وه زیاتر له 500 که‌س له‌به‌رده‌م یه‌کێک له فرۆشگاکانی سه‌ر به کۆمپانیای PC World کۆ بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌که‌مین دانه‌ی ئه‌و نه‌رمه‌واڵه‌یه بکڕن. گوته‌بێژی ئه‌و کۆمپانیایه رایگه‌یاندووه له نیوه شه‌و کات یه‌کی به‌یانی، هه‌ر ده‌قه‌یه‌ک سێ دانه له‌و ویندۆزه فرۆشراوه. یه‌کێک له هۆکاره‌کانی پێشوازی زۆری خه‌ڵکی له‌و ویندۆزه بوونی گرفتی زۆر له ویندۆز ویستا بووه. (ویندۆز ویستا) گرفتی زۆری بۆ به‌کارهێنه‌ران دروست ده‌کرد، بۆیه زۆرێک له کۆمپانیاکان و فه‌رمانگه‌کان به کاریان نه‌ده‌هێنا و ئه‌مه‌ش زیانێکی زۆری به کۆمپانیای مایکرۆسۆفت گه‌یاندووه. وا دێته به‌رچاو که مایکرۆسۆفت ئه‌و په‌یامه‌ی به‌کارهێنه‌رانی به باشی وه‌رگرتووه و ویندۆزێکی نوێتری خستووه‌ته بازاره‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر