Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ بهمن ۱, جمعه

کۆمپانیا ئه‌منییه‌کانی کۆماری سیداری ئیسلامی له‌ عێراقدا چالاکی ده‌که‌ن

کۆمپانیا ئه‌منییه‌کانی کۆماری سیداری ئیسلامی له‌ عێراقدا چالاکی ده‌که‌ن


کۆمپانیا ئه‌منییه‌کانی کۆماری سیداری ئیسلامی له‌ عێراقدا چالاکی ده‌که‌ن
لەكاتێكدا حكومەتی عێراقی مۆڵەتدان بەكۆمپانیا ئەمنییەکانی ئوروپاییه‌کانی رەتكردەوە، بەڵام بەبڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەت دەدات كۆمپانیا ئەمنییەكانی ئێران بۆ هاتنە ناو عێراقەوە.
به‌ پێی بڵاو کراوه‌ی رۆژنامەی وەتەن وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە هێشتا وەزیری بۆ دانەنراوە‌و نوری مالیكی خۆی بەوەكالەت بەڕێوەی دەبات، مۆڵەتی بەخشیوەتە كۆمپانیا ئەمنییەكانی وڵاتی ئێران بۆ پاراستنی هاوڵاتییانی خۆی لەعێراقدا.
بەپێی بڕیارەكە، مۆڵەتدان بەو كۆمپانیا ئەمنییە ئێرانییانە بۆ ئەوەیە سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییانی ئێرانی بپارێزن كە دێنە ناو خاكی عێراقەوە‌و سەردانی شوێنە پیرۆزەكانی كەربەلا‌و نەجەف دەكەن.
بەپێی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاری مۆڵەتدانەكە، بەجۆرێكە كە كاری ئەو كۆمپانیایانە لەسەر سنوورەوە دەستپێدەكات تا ناو ئەو میوانخانەیەی كە هاوڵاتییە ئێرانییەكان تێیدا نیشتەجێ دەبن.
چاودێرانی سیاسی وای بۆ ده‌چن که‌ بوونی كۆمپانیای ئەمنیی ئێرانی لەعێراقدا، رۆڵی تاران پتەو دەكات بۆ دەستوەردانە كاروباری عێراقەوە.
//////////////////////////////////////////
مریه‌می ره‌جه‌وی سه‌ره‌خۆشی له‌ رۆڵه‌کانی كورد ده‌كات
به‌ بۆنه‌ی‌ له‌ سێداره‌دانی چالاکی سیاسی حسین خزری، سه‌رکۆماری هه‌ڵبژێردراوی سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵق مریم ره‌جه‌وی‌ له‌ توێی راگه‌یاندراوێکدا سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ كورد ده‌كات ‌و راده‌گه‌یه‌نێ: له‌ ئیعدامی لاوی کورد حسین خزری هه‌وڵی داماوانه‌ی وه‌لی فه‌قی کۆماری ئیسلامییه‌‌ بۆ رێگرتن له‌ ته‌قینه‌وه‌ی رق و بێزاری خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رانسه‌ری ئێران.
ره‌جه‌وێ وتی: نه‌ له‌سێدارانی رۆڵه‌كانی گه‌لی ئێران، له‌وانه‌ حسێن خزری و عه‌لی سارمی، نه‌ گوشار و ئه‌شکه‌نجه‌ و سه‌ركوت‌ و نه‌ ته‌شه‌نه‌ به‌ پیلان و هێرش دژ به‌ موجاهیدینه‌کان له‌ ئه‌شره‌ف، ئه‌م رژێمه‌ سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستییه‌ له‌ چاره‌نووسی تێک رمان رزگار ده‌كات.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ مریه‌م ره‌جه‌وی، سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ و گه‌لی كورد و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ئێران و داوای كرد له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌م تاوانه‌ دڵته‌زێنه‌ شه‌رمه‌زار بكرێت. داواشی له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، سكرتێری گشتی، كۆمیساریای باڵای مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیتر كرد هه‌نگاوێكی به‌په‌له‌ بنێن بۆ رزگار کردنی گیانی زیندانیه‌ سیاسییه‌كان له‌ به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌:
اعدام خضری تلاش مذبوحانه ولی‌فقیه رژیم برای جلوگیری از انفجار خشم مردم کردستان و سراسر ایران است
مریم رجوی رییس جمهور برگزیده مقاومت ایران
خانم مریم رجوی، رئیس‌جمهور برگزیده مقاومت ایران، اعدام جنایتکارانه زندانی سیاسی، آقای حسین خضری، فرزند دلیر مردم کردستان را تلاش مذبوحانه ولی‌فقیه طلسم‌شکسته برای جلوگیری از انفجار خشم و نفرت مردم کردستان و سراسر ایران که خواستار سرنگونی رژیم خونریز مذهبی هستند. توصیف کرد.
وی افزود: نه اعدام فرزندان خلق ایران هم‌چون حسین خضری و علی صارمی و نه تشدید شکنجه و سرکوب و نه افزایش توطئه و سرکوب علیه مجاهدان اشرف این رژیم قرون‌وسطایی را از سرنوشت محتومش نجات نخواهد داد، این جنایتها تنها عزم مردم ایران برای وصول به آزادی را جزم‌تر می‌کند.
خانم رجوی شهادت این زندانی سیاسی را به خانواده وی و مردم کردستان و عموم مردم ایران تسلیت گفت و خواستار محکومیت شدید این جنایت فجیع از سوی جامعه بین‌المللی شد. وی شورای امنیت، دبیرکل، کمیسر عالی حقوق‌بشر ملل‌متحد و دیگر ارگانهای ذیربط بین‌المللی را به اقدام فوری برای نجات جان زندانیان سیاسی در ایران فراخواند.

دبیرخانه شورای ملی مقاومت ایران
27دی ۱۳۸۹ (17ژانویه ۲۰۱۱)

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر