حسێن خزری لەسێدارە درا
گیراوی سیاسی كورد لەسەر دۆزی پەژاك حسێن خزری كە چوار ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزەكانی وەزارەت ئیتلاعات لە زیندانی ورمێیەوە ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كرابوو، زانرا كە لە زیندانی ورمێ سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە سێدارە دراوە. بەپێی دواین زانیاری بەدەست خراو لە شاری ورمێ رۆژهەڵاتی كوردستانەوە، سەرلەبەینی ئەمرۆ گیراوی سیاسی كورد دۆزی پەژاك حێسن خزری لە زیندانی ناوەندی ورمێ لە سێدارە درا.
ئەمەو تەلەفزیۆنی فەرمی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە هەواڵەكانی ئەمرۆی دا رایگەیاند: گیراوێكی كوردی دۆزی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ دا لە سێدارە دراوە، بەڵام ئاماژەی بە ناوی لە سێدارەدراوەكە نەداوە. شەوی رابردوش، یەك لە براكانی حسێن خزری ڕایگەیاند بوو كە لەوانەیە كاربەدەستان بە نهێنی براكەی لە سێدارە بدەن. ئەمەو، بەرپرسان هیچ زانیارەیەكان لە بارەی لە سێدارەدانەكەیەوە نە پارێزەر و نە بە خانەوادەكەی نەدا بوو.
شایانی باسە كە پێش جەند رۆژێك ئێحسان موجتەوی پارێزەری گیراوی كورد حسێن خزری، لە وتووێژێكدا لەگەڵ كۆمیتەی هەواڵنێرانی مافی مرۆڤ وێڕای پشتڕاست كردنەوەی هەواڵی گواستنەوەی موەكیلەكەی بۆ تاران ڕایگەیاندووە، هۆكاری ئەو گواستنەوەیە نەزایبوو.
هاوكات لەگەڵ ئەو لێدوانە تیمی تایبەت بە لە سێدارەدان هەر چەند رۆژ لەمەوبەر بەمەبەستی جێبەجێكردنی سزای ئەو گیراوە كوردە سەردانی گرتووخانەی ئورمێیەیان كردووە، بەڵام لە دووا ساتەكاندا بە هۆكارێكی نادیار ئەو سزایە راگیرابوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو سزایە جێبەجێ كرا.
ئێلاهی نیا بە بنەماڵەی حسێن خزری ڕاگەیاندووە: ڕۆژی شەممە واتە ئەمڕۆ سەردانی لقی 9ی جێبەجێكردنی سزاكانی دادگای شۆڕشی ئورمێیە بكەنەوە ئەو كات ئاگادار دەكرێنەوە كە ئایا سزاكە جێبەجێ بووە یان نە. چالاكی سیاسی كورد حسێن خزری، لەدایكبووی ساڵی1982 ی شاری ورمێ ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و لە ساڵی2003 وەك چالاكێكی سیاسی و باوەڕمەند بەچالاكی مەدەنی، هاوكاری خۆی لەگەل ناوەندە مەدەنیەكان دەستپێكردووە.
خزری لەڕێككەوتی(29)ی ژوولای ساڵی (2008) بەپێشنیاری هاوڕێیەكی دەچێتە شاری كرماشان تا سەبارەت بەڕەوشی چالاكیە مەدەنیەكان لەو هەرێمە لێكوڵینەوە بكات و دواتر بڵاوی بكاتەوە.
دوو ڕۆژ دواتر بەهۆی ڕاپۆرتی كەسێكی سەر بەڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە تەرمیناڵی كرماشان لەلایەن هێزەكانی سپای پاسدارانەوە هێرشی كرایە سەر و دەستبەسەر كرا و ڕەوانەی گرتوخانە كرا.
حسێن خزری ماوەی (49) ڕۆژ لە گرتووخانەدا ڕووبەڕووی دژوارترین ئەشكەنجە كرایەوە.
پاشان لە ڕێككەوتی(18)ی سێپتامبری ساڵی(2008)بەماشێنێكی ئامبولانس دەگوازرێتەوە بۆ گرتووخانەی "ئەلمەهدی"سپای پاسداران لە شاری ورمێ و لەو گرتووخانەیەشدا ئەشكەنجە و لێپرسینەوەكان سەرلەنوێ دەستیان پێكردبۆوە. حسین خزری پاش (159)رۆژ ڕاگرتنی لەژێر دژوارترین ئەشكەنجەدا لە ژووری تاكەكەسی زیندانی سپای پاسداران، ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعات كرا.
دواتر لەڕێكەوتی 15ی فیڤریەی ساڵی (2009) گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی شاری ورمێ.
لە(17)هەمان مانگدا، لە دادگایییەكی(10)خولەكی دا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سپای پاسداران و دادگوستەری و ئیتلاعات لە لایەن دادوەرێكەوە بەناوی (دەرویشی) سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
دواتر لە (7)ی مانگی ئاگۆستی هەمان ساڵدا، دادگای پێداچونەوەی ڕژیمی ئێران سزاكەی ئەرێ كرد.
لەو نامەیەی كە بنەماڵەی گیراوی سیاسی كورد حسین خزری ئاراستەی كاربەدەستانی قەزایی ئێران و كۆمەڵەكانی مافی مرۆڤ كردووەدا هاتووە:"لەو ماوەیەدا كە حسێن خزری لە بەندی (12)ی گرتووخانەی ناوەندی ئورمێیە، ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراوە سەردانی سەرجەم ناوەندە دەوڵەتییەكان، وەك بەڕێوەبەری زیندانەكان، بەڕێوەبەرایەتی حێفازەتی زیندانەكان، چاودێری زیندان و دادستانی گشتی ڕەزایی و هەروەها یەكەی بەدووادا چوونی ئیتلاعاتی ئورمێیەمان كردووە؛ بەڵام بە داخەوە هیچ كام لەو ناوەندانە وەڵامێكیان لەمەڕ چارەنووسی حسێن خزری نەداوەتەوە و بەڵكو زۆرتر ئێمەیان سەرگەردان كردووە.
بنەماڵەكەی دەلێن ئێمە سەرمان سووڕماوە؛ چونكە هەر بەرپرسەو قسەیەك دەكات و قسەكانیان زۆر دژبەیەكن.
لە درێژەی نامەكەدا ڕاگەیەندراوە، هەندێك بە ئێمە دەڵێن، شاندێك وەك كارناس و لێكۆڵەوەر هاتوون تا سەبارەت بەو نامەیەی حسێن خزری ئاراستەی، سەرۆكی دەزگای دادی كردووە قسە بكەن، لێرەدا چەندین پرسیار دێتەوە ئاراوە: یەكەم ئەگەر قسەكانی زیندانیەك ئەوەندە گرنگ بووە بۆچی لە دادگای یەكەمدا، هیچ گرنگیەكی پێنەدراوە و ئەو كارە تازە دووای پشتڕاست بوونەوەی سزای لە سێدارەدان، بایەخی پێدەدرێت؟ دووەم، بەسەرنجدان بەوەی كە زۆریك لە ناڕوونیەكانی دۆسیەی حسێن خزری هێشتا پێڕاگەیەشتنی بۆ نەكراوە، لە دووای نامەكەی حسێن خزری بۆ دیوانی باڵا، دوای هەڵسەنگاندنەكان لە لایەن كارناسانەوە بۆ زیاتر ڕوون بوونەوە، داوای بەڵگە كرابوو لە لایەن ئەو ناوەندەوە.
دواتر لە ڕێكەوتی(9)ی نۆڤەمبەری(2010)دوای تەواوكردنی بەڵگەكان ئێمە داخوازی پێداچوونەوەمان لە ڕێككەوتی (4)ی دێسامبر رەوانەی دیوانی باڵا كرد و بە یارمەتی پارێزەری دۆسیەكە نامەیەكیش ئاراستەی دادستانی كراو دادستان ئاگاداری ئەوەیە و بە ئێمەیان ڕاگەیاند، كە ماوەی یەك مانگە سەرقاڵی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەی دووبارەن. لەلایەكیترەوە لە ڕێككەوتی (4)ی ژانویە توانمیان چاومان بە حسێن بكەوێت، هیچ شێوەیەك باسی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەكەی نەكردو ووتی؛ وادیارە ئەمانە دەیانهەوێت بە زۆر ناچارم بكەن تا دان بنێم بە هەندیك بابەتی نوێدا بۆ ئەوەی دۆسیەیەكی تازەم بۆ دروست بكەن.
پێیان دەوتم وەرە لە پێش كامێرادا، دان بنێ بەو شتانەی كە من قەت نەمكردووە و بڵێ لە پێكدادانی سەربازی بەشداریم كردووە و چەندین كەسم كوشتووە و ئیستا داوای لێبوردن لە بنەماڵەكانیان دەكەم.
پرسیاری ئەوەی كردبوو كە بۆچی دوای(3)ساڵ ئەمانە ئەم سێناریۆیە دێننە ئاراوە، مەگەر مرۆڤ شێت بووە كە دان بنێت بە كارێكدا كە نەیكردووە؟ ئەمانە بەم كارانە چ یارمەتیەك و چ رێكاریكی دەرباز بوون دێننە بەردەمی من؟
بنەماڵەكەی حسێن خزری دەلێن وەك بنەماڵە داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرانی حكومی، ئاسایشی و دەزگای داد بە تایبەتی(سادق لاریجانی) سەرۆكی دەزگای داد دەكەین، لەگەل ئێمە و دۆسیەی حسێن خزری بە شێوەیەكی دادوەرانە هەڵسووكەوت بكەن. داوا لەسەرجەم چالاكان، ڕیكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ویژدانە بە ئاگاكان دەكەین بۆ پاراستنی گیانی "حسێن خزری" چییان لەدەست دێت ئەنجامی بدەن.
حسێن خزری ئیعدام کراو ئهگهری لهسێدارهدانی لانیکەم چهندکەسیتر لەم حەوتوویەدا له ئارادایه
زانیارییهکان له رۆژههڵاتی کوردستان رایدهگهینن که دوای ئهوهی ئهمڕۆ شهممه ٢٥ی بەفرانبار حسێن خزری لهسێداره درا، مهترسی لهسێدارهدانی چهند بهندکراویتر لهوانه حهبیبوڵڵا گولپهریپوور و زهینهب جهلالیان له ئارا دایه.
چهند سهرچاوهیهکی باوهڕپێکراوتایبهت به رۆژههلات تایمز ئاماژهیان بهوه کرد که به لهسێدارهدانی حسێن خزری شهپۆلی ئیعدامی چالاکوانانی کورد زیاد دهکات و ئهگهری ئهوه ههیه تا رۆژی دوو شهممه چهند کهسیتر ئێعدام بکرێن که ناوی زهینهب جهلالیان و حهبیبووڵڵا گولپهریپوور له ریزی پێشهوهی ئهو ناوانه دێن که رهنگه لهم دوو رۆژدهدا ئیعدام بکرێن.
بنهماڵهی بهندکراوانی کوردی حوکمدراو به ئیعدام له ژێر گوشاری تووندی هێزه ئهمنییهکاندا داوا له کۆڕ و کۆمهڵه نێودهوڵهتییهکان دهکهن پێش به لهسێدارهدانی لاوانی کورد له ئێران بگرن و رایدهگهیهنن رۆڵهکانمان به بێتاوان لهسێداره دهدرێن و جیهان له ئاست لهسێدارهدانی لاوانی کورد بێدهنگه و داوا دهکهن گوشاری زیاتر بخرێته سهر کۆماری ئیسلامی بۆ ئهوهی کۆتایی به لهسێدارهدنی لاوانی کورد بێنیت.
ههر دوا به دوای راگهیاندنی ههواڵی لهسێدارهدانی حسێن خزری کوردهکانی دهرهوهی وڵات دهستیان به خۆپێشاندان و نارهزایی دهربڕین کردووه و کوردهکانی دانیشتووی وڵاتی فهرانسه له پهیوهندییهدا داوایان له وهزارهتی ناوخۆی و لایهنه پهیوهنددارهکانی ئهم وڵاته کردووه لهم یهک دوو رۆژهدا ئیزنی ئهوهیان پێ بدرێ له بهردهم بالوێزخانهی کۆماری ئیسلامی ئێران له پاریس کۆبوونهوهیهک دژ به لهسێدارهدانی حسێن خزری و سهرجهم لهسێدارهدراوانی کورد بهرێوه ببهن.
جەلاد،جارێکتر دەسێ وە خوین روڵەیێ کورد رەنگین کرد و ئیمڕو شەمە هەڵکەفت ١٥.١.٢٠١١ زندانی سیاسی حسین خزری لە شار ارومیە ئعدام کرد.حسین خزری کە ئتهاماتێکی بێ بنمەما و دویر لە واقئیەت دریاویە پاڵێ لە ڵاێەن جەلادە خوین مژەکان جمهوری ئسلامیوە ئعدام کریا و کەفتە رێز کاروان ئەو کەسگەلە کە لە رێ ئازادی و بەختەوەری ملەتێک گیانێان لە دەس دانە.
ئعدام حسین خزری چشتیک چاوەڕوان کریاگ بی، هەر لە شون ئەوەێکە وەکیلەکەێ ئتڵاع دا کە بردنەسەێ شونێک نادیار مەئلوم بی جنایەتکارەکان جمهوری ئسلامی گیان شیرین حسین خزری لە ڵی سەندنە.مەردم ئازادیخواز دونیا تا کەێ ئی رژیمە بێ شەرمانە روڵەکان مەردم ئێران قەتڵ ئام کەێت؟ بێ گومان تا زەمانێکە مەردم ئێران دەس لە ناو دەس یەک ئی رژیمە بخەنە ئەشغاڵ دان تاریخ. سی و یەک ساڵە حسین و سەدان هەزار حسین خزری ئعدام کریەت و بێ گومان هەر ئدامە دێرێ.با گشت وە یەک دەنگ لە سازمان ملەڵ و باقی رێکخراوە ناودەوڵەتیان داوا بکەیم کە نمایندەێ جمهوری جنایەتکار ئسلامی ئێران لە ئورگانەکانێان دەر بکەن و بویشن ئیوە نمایندەێ ملەت ئێران نیەین. جونبش دموکراتیک یارسان سەرەڕاێ شەرمەزار کردن ئعدام حسین خزری سەرەخوەشی لە بنە ماڵەو کەسوکارێ کەێت و سەبر و تەحموڵ ئەراێان ئارەزو کەێت.
بمرێ جمهوری اسلامی ایران
بژی ئازادی و یەکسانی
جونبش دموکراتیک یارسان
کومیتەێ مەرکەزی
١٥.١.٢٠١١
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر