دیکتاتۆر هه‌رده‌م ته‌مه‌نی کورته- تونس بن عه‌لی ڕای‌کرد
نان و کار و ئازادی بیروڕا و هه‌رزانی ، دروشمی ڕاپه‌ڕینی سه‌ره‌کی خه‌ڵکی به‌شه‌ڕه‌فی تونس بوو . رۆژی 18/12/2010 خۆ سوتاندنی لاو [محمد البوعزیزی] محه‌مه‌د ئه‌لبوعه‌زیزی ته‌مه‌ن [26ساڵ] له شاری [سیدی بوزید] سه‌یدی بۆزید له پێناوی کارکردن ، بووه مه‌شخه‌ڵی ڕاپه‌ڕین . جه‌ماوه‌ر شه‌قامه‌کانی تونسی له خواروو هه‌تا باکوور له ڕۆژهه‌ڵات هه‌تا ڕۆژئاوا داگیرکرد . حزبی ده‌سه‌ڵاتداری ڕژێمی بن عه‌لی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕاپه‌ڕینه ڕانه‌گرت و بۆیان نه‌کرا دیکتاتۆری تاک حزبی بپارێزن هه‌روه‌کو ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 له کوردستان و له خوارووی عێراق دژی تاک حزبی به‌عسی وهل بوو . سه‌رۆکی تونسی هه‌ڵاتوو له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژدا سێ جار بانگی خه‌ڵکی کرد بۆ وازهینان و دامرکاندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین . خه‌ڵکی به‌شه‌ڕه‌فی تونس گوێ یان بۆ دیکتاتۆر شل نه‌کرد و هه‌ر چه‌ند سه‌عات دوای ووتاره‌که‌ی بن عه‌لی خه‌ڵک داوی لێکرد ده‌ست له حوکم بکشێته‌وه و وازبینیت . ئه‌ویش به‌رامبه‌ر داوای لێبوردن له خه‌ڵکی تونس له‌گه‌ڵ دزه‌کانی خێزانی [الطرابلسی] ته‌ڕابلسی به فرۆکه هه‌ڵات . ئه‌وانه پاره‌ی تونسیان بردوو خه‌ڵکیان تووشی ئه‌و هەژاری یه کردی یه که خه‌ڵکی تونس برسی و بێکار و بێئازادی بیروڕا بژین . ئه‌وه دواڕۆژی هه‌موو دیکتاتۆرێکه که پشتی خۆی له گه‌ل و میلله‌ته‌که‌ی ده‌کات و هه‌وڵی ته‌نها دزینی ده‌وڵه‌ته . ئه‌وه ده‌بیته وانه‌یه‌کی تازه بۆ دیکتاتۆره‌کانی جیهانی عاره‌بی و یه‌که یه‌که وه‌کو گه‌ڵای داری پایز ههڵدهوهڕێن . بن عەلی و ژنەکەی ئەو مەلاین دۆلارەی لە خەڵکی تونس یان دزی هیچ یارمەتی یەکی نەدان و هیچ سەروەری یەکی یان بۆ خۆیان نەخش نەکرد تەنها زبڵدانی مێژوو بووە شوێنی راستەقینەیان . حەبیب بورقیبە لە هەوارگەی خۆی لە شاری مونیستیر گلکۆی بەڕێزی لە دوای خۆی بەجێ هێشت و گەلێک لە سەرۆکەکانی جیهان تاجەگوڵیان لەسەر گۆڕی پیرۆزی دانا . بن عەلی و ژنەکەی دەبێ لە دەرەوی وڵاتەکەیان بنێژرێن و کەسیش گوڵیان لەسەر دانانین و هەڵاتن پشتیان لە خەڵک کرد .
سه‌رکرده‌ی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان پارتی و یه‌کێتی ده‌بێت ده‌رس له‌و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ری یه وه‌ربگرن هیچی تر پشت له میلله‌ت نه‌که‌ن چونکه ده‌ردی برسیایه‌تی و نه‌بوونی ئازادی بیر‌و را و بێ‌کاری و دزی و گەندەڵی و فەساد وا له جه‌ماوه‌ر ده‌کات له دژی یان ڕاپه‌ڕن .
بژی هێزی جه‌ماوه‌ری کۆڵنه‌ده‌ری تونس
فه‌هد گرده‌وانی 14/1/2011ستۆکهۆڵم
سەرۆکی ڕاکردووی تونس بن علی
ناوی تەواوی زین العابدین بن علی یە ، له 3ی سێپتەمبەر/ئەیلول 1936 لە شاری [حمام سوسه] لە دایک بووە . لە 7ی نۆڤەمبەر/تسرینی دووەم 1987 بووە سەرۆکی دووەمی تونس لەپاش کۆچکردوو [الحبیب بورقیبه] . ساڵی 1958 چووە سەربازی و پاشان لە شاری [سان سیری] فەرەنسا ئامۆژگای سەربازی تەواوکرد . وەکو ئەفسەرێکی سەربازی کاری کرد و پاشان ئاسایشی سەربازی ساڵی 1964 دامەزراند . ساڵی 1980 بووە باڵیوزی وڵاتەکەی لە پۆڵۆنیا . لە ساڵی 1986 بووە ئەندامی سەرکردایەتی حزبی ئیشتراکی دەستوری . ساڵی 1987 بووە وەزیری ناوخۆ و پاشان بووە سەرۆکوەزیر . لە 7نۆڤیمبەر1987 کۆدێتای [ئینقلاب] سپی لە سەرۆک حەبیب بورقیبە کرد و دەسەڵاتی گرتە دەست . ساڵی 1994 و 1999 و 2004 و 2009 بە سەرۆکی تونس هەڵبژێردرا . یەکەم جار ساڵی 1964 لەگەڵ [نعیمه الکافی] ژیانی خیزانی پێک هێنا و سێ کچیان بوو ، بە ناوەکانی [غزوە خێزانی بازرگان سلیم زروق و درصاف خێزانی بازرگان سلیم شیلوب و سیرین خێزانی بازرگان مروان مبروک ] . ساڵی 1980 بن عەلی لەیلا طرابلسی ناسی ئەوکاتەی کە وەزیری ناوخۆ بوو . خیرا نعیمەی تەڵاق دا و ساڵی 1988 لەیلای کردە هاوسەری خۆی . دووکچ و کوڕەکی یان بوو ، بە ناوەکانی [ نەسرین لە ساڵی 1988 لەدایک بووە ، خێزانی بازرگان محمد صخر الماطری کوڕی ئەفسەر منصف الماطری کە بە تاوانی هەوڵدان بۆ کوشتنی سەرۆک حەبیب بورقیبە ساڵی ١٩٦٢ تاوانبارکرا . لە ساڵی 1992 حەلیمە کچی دووەمی لەدایک بوو ، لە شوباتی 2005 کوڕەکیان بوو ناویان نا محمد زین العابدین ]. ئەمڕۆکەش 14/1/2011 زین العابدین بن علی لەگەڵ هاوسەرەکەی لەیلا هەڵات و تونسی بەجێ هێشت . سعودیا باوەشی بۆ کردەوە و هەنووکە وا لە جدە دەژی .
لیلی بن علی پێش ئەوەی شوو بە بن علی بکات ناوی لیلی الطرابلسی بوو . لە ساڵی ١٩٥٧ لە دایک بووە . الحبیب بورقیبە 3/8/1903 لەدایک بووە لە 6 /4/2000 کۆجی دوایی کردووە .
ئه‌وانه هه‌ندێک له دروشمه‌کانی ڕاپه‌ڕین بوون :
لن نستسلم لن نبیع ...دم محمد لن یضیع. خۆمان ناده‌ین به‌ده‌سته‌وه و نافرۆشین ... خوێنی محه‌مه‌د به فیڕۆ وون نابیت .
سنبکی من ابکاک.. یا محمد لن ننساک ....دهیگرینین ئه‌وه‌ی تۆی گریاند .. ئه‌ی محه‌مه‌د له‌بیرت ناکه‌ین
انتفاضة مستمرة وبن علي برة" ڕاپه‌ڕین به‌رده‌وامه و بن عه‌لی بۆ ده‌ره‌وه
"بالروح بالدم نفديك يا شهيد"، و"الشعب يريد استقالة بن علي" به روح و به خوێن گیان فیدان یا شه‌هید و گه‌ل ده‌خوازی بن عه‌لی وازبینیت .
"لا لا للطرابلسية (عائلة زوجة الرئيس ليلى الطرابلسي) الذين نه‌بوا الميزانية". نا نا بو ته‌رابلسی
[برای خیزانی ژنی بن عه‌لی لیلی ته‌رابلسی] که میزانی ده‌وڵه‌تیان دزی .
وزارة الداخلية "وزارة إرهابية". وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌زاره‌تی تێڕۆڕ

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر