ئێران هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌کات
وه‌زیری ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران له وت و وێژێکی چاپه‌مه‌نیدا سه‌باره‌ت به کوژرانی بیرمه‌ندی چه‌کی ناو‌کی ئێرانی "مه‌سعود عه‌لی محه‌مه‌دی، جولانه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کوردی تاوانبار کرد به هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ موسادی ئیسرائیلی و وتی که له هه‌مبه‌ر هه‌ڵس وکه‌وته‌کانی ئیسرائیل دا ئێمه‌ش هه‌ڵس و که‌وتی له‌و شیوه‌یه ده‌گرینه به‌ر.
''مه‌سعود عه‌لی محه‌مه‌دی'' پسپۆڕی چه‌کی ناو‌کی، ساڵی ڕابردوو له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سی نه‌ناسراوه‌وه کوژرا.
''حه‌یده‌ر موسلحی'' وه‌زیری ئیتلاعاتی ڕژیم ،ڕۆژی سێشهمه له وتوویژ له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی هه‌واڵده‌ری فارس‌دا وتی: سه‌باره‌ت به کوژرانی مه‌سعود عه‌لی محه‌مه‌دی هه‌تا ئێستا 10 که‌س ده‌ستگیر کراون که سه‌ر به گروپ و لایه‌نی جیا جیان و به‌رنامه‌یان داڕشتبوو که ئه‌و ڕه‌وته درێژه‌ی هه‌بێ.
ناوبراو هۆشداری دایه به‌ره‌ی ڕێفورمخواز و ئاماژه‌ی به‌وه کردوه ،که ڕێبه‌رانی دژبه‌ری ده‌وڵه‌ت له ساڵی 1388 دا که‌لێنێکی ئیتلاعاتیان ساز کرد،که بووه هوکاری ئه‌وه‌ی ئیمکانی ئه‌و کوشتنه بۆ دوژمن فه‌راهه‌م بکات.
وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشی ئاگادار کرده‌وه که هه‌رچه‌شنه هاوکاریه‌کیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و دانی هه‌ر چه‌شنه ئیمکانێک به‌و ڕژیمه مه‌ترسیه‌که بۆ ناوچه‌که و ڕژیمی ئێران.
به وته‌ی حه‌یده‌ر موسلهحی وه‌زیری ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران، ئه‌ندامانی ،پژاک، سازمانی مجاهیدینی خه‌لق، جوندوڵڵا، کومه‌ڵه، دیموکرات و گروپه‌کانی دیکه‌ی کوردی به هاوکاری کردنی موساد تۆمه‌تبار کردووه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر