مه‌ترسی ده‌کرێت زیاتر له 70 که‌س به بومه‌له‌رزه‌یه‌ک له ئه‌فغانسـتاندا کوژرابن
ده‌سه‌ڵاتداران له باکوری ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن مه‌ترسیان هه‌یه زیاتر له 70 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدابێت له ئاکامی داڕمانی ژماره‌یه‌ک خانووبه‌ره به‌هۆی دوو بومه‌له‌رزه‌وه.
هه‌ردوو بومه‌له‌رزه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه له ناوچه‌ی هندۆ کوشی هه‌رێمی به‌غلانی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتانی دا. بومه‌له‌رزه‌ی یه‌که‌م هێزه‌که‌ی 5.4 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر بووه و ئه‌وی دووه‌م له پاش نزیکه‌ی 25 خوله‌ک له‌وه‌ی یه‌که‌م بوو و هێزه‌که‌ی 5.7 بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عه‌بدول مه‌جید فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی به‌غلان گه‌یشته شوێنی ڕووداوه‌که و له‌وێوه ڕایگه‌یاند ته‌نها ته‌رمی دوو ژن له ژێر داروپه‌ردوی شوێنه داڕماوه‌کاندا دۆزراونه‌ته‌وه و گوتی ئاسـته‌مه که‌س به زیندوویی له‌ویادا بدرۆزرێته‌وه.
شوێنی بومه‌له‌رزه‌که نزیکه‌ی 175 کیلۆمه‌تر له باکوری کابوله‌وه دوره و له که‌شمیری ژیر ده‌سه‌ڵاتی هیندسـتان و هه‌روه‌ها تاجاکسـتان هه‌ستی پـێکراوه.
voanews.com/kurdish
هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا بۆردومانی ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌کانی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن
هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا به‌رده‌وامن له هێرشکردنه سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـتی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو، له‌وانه شـاری حومس که تۆپـباران ده‌کرێت و لازقیـیه که به خومپاره و هه‌لیـکۆپـته‌ر و تانک لێی ده‌درێت.
ئه‌حمه‌د فه‌وزی گوته‌بێژی کۆفی ئه‌نانی نێردراوی تایبه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌ڵێت نیشانه هه‌ن که‌وا ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی سیڤیل له نێو شـار و شـارۆچکهکانیاندا ناتوانن بێنه ده‌ره‌وه.
چالاکوانان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن هێرشی ئاسمانیش کراوه‌ته سه‌ر شـاری ڕه‌سته‌ن که له‌وێ وا بۆ چه‌ند مانگێـکه به‌رگری له به‌رامبه‌ر هێرشه به‌رده‌وامه‌کانی حکومه‌ت ده‌کرێت.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپـرسی کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا ده‌ڵێت ئێسـتا هێزه‌کانی حکومه‌ت زیاتر پشـت به فڕۆکه‌ی هه‌لیکۆپـته‌ر ده‌به‌سـتن پاش ئه‌وه‌ی له شه‌ڕه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌دا زیانی گه‌وره‌یان پـێـگه‌یشتووه.
بان کی مون و کۆفی ئه‌نان داوا له سوریا ده‌که‌ن ڕێگه به چاودێران بدات بچنه نێو شارۆچکه‌ی ئه‌لحه‌فه
سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون و کۆفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا داوایان له حکومه‌تی سوریا کردووه ڕێـگه به چاودێران بدات بچنه نێو شارۆچکه‌ی ئه‌لحه‌فه له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که که مه‌ترسی هه‌یه له‌وێ هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت نیازیان هه‌بێت کۆمه‌ڵ کوژی ئه‌نجام بده‌ن.
چالاکوانان و دانیشـتوانی شـارۆچکه‌که ده‌ڵێن حکومه‌ت به هه‌لیکۆپـته‌ر و تانک هێرشی کردووه‌ته سه‌ر شـارۆچکه‌که و ئێسـتا خه‌ڵـکێـکی زۆر له‌وێ گیریان خواردووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش له زاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڤکتۆریا نولاند مه‌ترسی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و ڕاپـۆرتانه‌ی له ناو سوریاوه هاتوون و ده‌ڵێن ڕه‌نگه هێزه‌کانی حکومه‌ت خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵ کوژی له ئه‌لحه‌فه و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی ئۆپـۆزسیۆن، له‌وانه ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق و ده‌رعا و دێر ئه‌لزور
و حه‌ما و حومس.
voanews.com/kurdish
----------------------------
----------------------------
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر