Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ خرداد ۱۸, پنجشنبه

خالید عەزیزی (سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان):

خالید عەزیزی (سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان):


ئێران بەئاشكرا مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل




ئاماژە: زۆر لە مێژە باس لەوە دەكرێ كە لە ئاكامدا بۆ یەكلایی كردنەوەی كێشەی ناوەكی كۆماری ئیسلامی رۆژئاوا لە رصگەی سەربازییەوە بەرەو ڕووی ئێران دەبێتەوە. هاوكات هەڕەشەكانی "ئەحمەدی نەژاد"، سەركۆماری ئێران بۆ سەر جیهان بە گشتی و بۆ سەر ئیسرائیل بەتایبەتی بۆتە هۆی ئەوەی وڵاتانی رۆژئاوا و لە سەروی هەموویانەوە ئەمریكا توندتر لەگەڵ دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی مامەڵە بكەن. ئێستا لە سەردەمی ئەحمەدی نەژاد دا ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران رۆژ بە رۆژ زیاتر پەرە دەستێنێت زۆر كەس پێیان وایە كە ئەمریكا بۆ یەكلاكردنەوەی ئەم كێشەیە لە ئاكامدا لە گەڵ ئیسرایل بەرەوڕووی ئێران دەبنەوە. لەم پەیوەندییەدا چەند پرسیارمان ئاراستەی خالید عەزیزی، سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان كرد كە بەم شێوەیە وەڵامی داینەوە.


چاوپێکەوتن: مەولوود ئافەند
bo zanyari zyater le ser am linke klick bekn 




-----------------------------------------------------


کاک عەبدوڵڵا زۆر بە پەلە لە دەرگای ژورەکەی دێتە دەر،هەدایت قادری چاوی بە کاک عەبدوڵلا ئەکەوێت، و هەڵدێ روو بە کاک عەبدوڵڵا،
_سڵاو کاک عەبدوڵڵا ،ئەوە نوکتەیەکی تازە بە دەستم گەیشتووە با بۆت باس کەم !
_نە کاک هیدایەت گیان ئیستە کاتی نوکتە نییە کارم هەیە ،
هەڵێ هێرشم بۆ بانگ کە،هیدایەتیش پانتۆڵەکەی هەڵئەکێشێ و هەڵدێت هەتا ئەگات بە ژورەکەی هێرش تووشی هەناسە بڕکێ ئەبێ(دە ماڵتم ئاوا کرد کەم فاسولیا بخۆ کەمێ هەڵزنە بە شاخا)
_هیرش هەڵێ کاک عەبدوڵڵا کاری پێتە
_کاری چی هیدایەت؟
_نازانم بەڵام ئەونە شڵەژابوو نەیهێشت نووکتە تازەکەی بۆ بگێرمەوە, دیارە شتێکی گرنگ رووی داوە!
هیرش ئەوەندە بە پەلە هەڵدێت خۆی ئەکێشێ بە تەمووی هیدایەتا; هیدایەت عەینەکەکەی دا ئەکەوێت،
_هیدایەت لە بەر خۆێیەوە دەلێ تەح ماڵتم ئاوا کرد ،وتمان فاڵانژ نەمانگووت ئاوایش!
هیرش لە بەردەم کاک عەبدوڵلا حازر و ئامادە دەوستێ،
_فەرموو کاک عەبدوڵڵا گیان!
_هیرش برۆ هەرچی ماشین هەیە حازری بکە دەبێ برۆین بۆ سەردانی حیزبی دیموکرات...
_باشە بە سەرچاو هەر ئیستە!
هیرش هەڵدێت بۆ مقەری واحیدی ئامادە(پارێزگاری ناوەندی)روو لە جەماعەت ئەکات
_جەماعەت ئادەی هەستن،خۆتان حازر بکەن دەبێ برۆین بۆ شوێنێ، پێشمەرگەیەک ئەلێ کاک هێرش بۆ کوێ؟هیرش وەڵام ناداتەوە و مۆڕەیەکی لێ ئەکات!
شەش ماشین حازر بوون .
کاک عەبدوڵڵا بە خۆی و بۆینباخەیکی سوورەوە دێت دەر، جانتەکەیشی پێیە ئەیداتە دەستی هێرش ،رووی لە هێرش دەکات
_ئاگادار بە شتی گرنگی تیایە...!هیرشیش بزەییەک دەکات ، و دەلێت کاک عەبدوڵڵا من دایکم هەر بە منداڵی قایم کار باری هێناوم بۆ ئەوەی جانتای بەرێزت توند و قایم ڕاگرم!
جانتاکەیش هێندێ شیعری شاملوو کە کردویتی بە کوردی ،چەن جەدوەلی تیایە!))
شەش ماشین لە ناوەندیی دێنە خوارەوە ، لە ناو ئوردوگا بە خیرایی سەد ئەرۆن، و چاو لە جەماعەتی ناو ئوردوگا مۆڕ ئەکەنەوە!
شەش ماشین دەگەنە دووکان .
_هیرش گیان ئەو ماشینانە ڕاگڕە،خەریکە تەنگە نەفەس ئەبم ،با لێرە کەمێ هەوا لێیمان دات!
_کاک عەبدوڵڵا ئێرە ترسی نییە؟ تەییارە و شتی وا هەڵسێنن بۆمان و بە تەییارە لێمان دەن!
_نە بابی بابم بە مام جەلالم وتووە ،لە ئیران تکامان بۆ بکات لێمان نەدەن!
هیرش بێسیمەکەی دەرئەهێنێ و بە ماشینەکان دەلێ هەمووتان بۆەستن،
کاک عەبدوڵڵا لە ماشین دا ئەبەزێ، بە یەک جار پەنجا پێشمەرگە خۆی هەڵئەداتە خوارێ و ئەو دەور و بەرە ئەگرن، خەڵکی داماویش لە ترسا زاوریان ئەتۆقێ!
کاک عەبدوڵڵا کەمێ پشوو ئەدات ، و دیسان سەر ئەکەونەوە، بەرەو کۆیە!
لە هەیبەت سوڵتان کە سەر ئەکەون،بە دیوی کۆییەدا گلۆر ئەبنەوە بە خێرایی سەد و بیست،کاک عەبدوڵڵا رووی دەکات لە هێرش و دەلێ
_هێرش گیان بەو ماشینانە بلێ هیواش برۆن! ئیستە لە ئوروپا بوونایە جەریمە ئەکراین دەبێ ئاگاداری گیانی من بن!
_باشە بە سەرچاو کاک عەبدوڵڵا ،خیرایی ماشینەکان کەم دەبێتەوە بۆ هەشتا...
سەرتان نەهێنمە ئێش ، مۆنیکا و پۆنیکا و پاترۆڵ و ماترٶل دەگەنە نزیک کۆیە، لەو نزیکانە یەک مەفرەزەی حیزب دیموکرات هاتووە بۆ پێشوازی. ئەوان ئەکەونە بەرەوە و بەرەو مقەری سەرکردایتی، کاک مستەفا و حسن شەرەفی و جەماعەت
دێن بە دەم کاک عەبدوڵڵاەوە و دەک یا خوڵای بەخێر بێن! کاک عەبدوڵڵایش لە ژێر عەینەکەیەوە سەیری کاک مستەفا ئەکات و کەمێ بیردەکاتەوە ئاخۆ! باوەشی پێیا بکات یا نە؟!کاک مستەفا مەجالی پێ نادات و لە باوەشی ئەگرێ؛ ئیتر خاوەن ماڵە دەبێ دەس پێشخەر بێ ...
کاک عەبدوڵڵا خۆی کۆم دەکاتەوە ، و زۆر بە خێرایی دەرواتە حەوشەکە،لە پڕ لە حەوشەکە هەڵدەگەرێتەوە رووی لە کاک مستەفا دەکات
_کاک مستەفا دیارە تۆ مشوور ناخۆێت ؟کاکە من رەنگ بە روومەوە نەماوە!
کاک حسن شەرەفی خۆی هەڵئەداتە ناو قسەکان و ئەلێت ، هیچ نییە چاک دەبێ ،خەڵک لە بیری ئەچێتەوە وەک زۆر شتی تر کە لە بیریان چووەتەوە!
کاک عەبدوڵڵا بە گۆمانەوە سەیری کاک حسن دەکات و کەمێ ڕادەمێنێ و بیردەکاتەوە!( بە خۆێ ئەلێ بەڵێ ئەم میللەتە لە ماسی کەم حافزەترن! )
ئەرۆنە ژورەوە ،کوڵێر گازییکی دووتۆنی (تەبرید دووتەنی )ئیش ئەکات و کاک عەبدوڵڵا بۆینباخەکەی کەمێ شل ئەکاتەوە ، ئەلێ بەراستی نازانم ئێوە چۆن لەم دەشتە گەرمە ژیان ئەکەن ؟
کاکە لە لای ئێمە شاخە و هەوای کوێستانە ... کاک مستەفایش بە تەشەرەوە ئەلێ
_خوا ماڵتم ئاوا کرد کاک عەبدوڵڵا خۆ لە قەندیل نین وا دەلێیت کویستان یەکێ نابەڵەد بێ...! حسن شەرەفی قسەکانیان ئەبڕێ ، روو دەکات لە کاک عەبدوڵڵا ،با برۆینە سەر ئەساسی شتە گرنگەکە، !
_بەڵێ با دەسی پێ بکەین ،
_شەراب ئەخۆیت یا ویسکی؟

درێژەی بابەت بۆ جارێکی تر


kak tayyeb 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر