Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ خرداد ۱۸, پنجشنبه

هاورێم رەنگە واژووێکى تۆ ببێتە هۆى پاراستنى ژیانى کەسێکیتر تکایە بەواژوو پشتگیرى کەمپینەکە بکەن ...!!



هاورێم رەنگە واژووێکى تۆ ببێتە هۆى پاراستنى ژیانى کەسێکیتر تکایە بەواژوو پشتگیرى کەمپینەکە بکەن ...!!
ئەوانەى کە ئارەزومەندن لەم هەڵمەتە مرۆییەدا پشتیوانمام بن وپشتگیرى لە بەرێز (محەمەد سدیق کەبوودوەند) بکەن و هەر کەس ناوی لێرە نیە و ئەیەوەێت ناوەکەی تۆمار بکرێت تکایە ناو و پاشناوی لێرە بنوسێت

کەمپەینی پشتیوانی لە دامەزرێنەری "ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان" محەمەد سدیق کەبوودوەند
محەمەد سدیق کەبوودوەند لە دژی گوشار و نادادوەریەکانی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی لە بەرانبەر خۆی و بنەماڵەکەی لە ڕێکەوتی٢٦ی مانگی مەی ٢٠١٢ بۆ جاری دووەم دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. بە پێی زانیاریەکان ناوبراو لە ڕەوشێکی دژواری دەروونی و جەستەیی دایە و تەندروستی ڕووبەڕووی مەترسی بووەتەوە.
کەبوودوەند بۆ جاری یەکەم لە سەرەتای مانگی مەی بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن و دووای ئەوەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بەڵێنیان پێیدا داخوازیەکانی لەبەرچاو بگرن، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا؛ بەڵام بە هۆی پشت گوێ خستنی ئەو داخوازیانە جارێکیتر دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
جێی ئاماژەیە" پژمان کەبووەند" کوڕی ناوبراو تووشی نەخۆشینێکی دژواری خوێنی بووەتەوە و پزیشکەکان ڕایانگەیاندووە نەخوشینەکەی چارەسەری نییە؛ یەکێک لە داخوازیەکانی محەمەد سدیق کەبوودوەند بینی کوڕەکەیەتی کە لەگەل مەرگدا دەست و پەنجە نەرم دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە کەبوودوەند لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا تا ئێستا دوو جار تووشی شەپڵە ( سەکتە) بووتەوە و سیەکانی تووشی نەخوشی بووەتەوە و سەرەڕای ئەوەی پزیشکەکانی گرتووخانەی" ئێوین" ڕایانگەیاندووە لە ناو گرتووخانە ناتوانن ناوبراو چارەسەر بکەن، کار بەدەستانی دەزگای داد پێشگیریان کردووە لە چارەسەری ناوبراو.

پێشینە
محەمەد سدیق کەبوودوەند لە ڕێکەوتی ٢٢ی مارسی ١٩٦٣ لە شاری دیواندەر لە پارێزگای کوردستان لە دایک بووە، ناوبراو خاوەنی ٣ منداڵە. کەبوودوەند خاوەنی بڕوانامەی کارناسی بەڕێوەبەری بازرگانی و کارناسی باڵای "ماڵی"یە و خوێندنی لە بەشی کارناسی باڵای مافی نێونەتەوەیی بەهۆی دەستبەسەر بوونی هەروا ماوەتەوە. 
کەبووەند لە هاوینی ساڵی ١٩٩٧ لەگەل کۆمەڵێک لە چالاکان ڕێکخراوی" یەکیەتی بۆ دیموکراسی لە ئێران"یان دامەزراند. لە دێسامبری ٢٠٠٣ هەفتەنامەی" پەیام مەردم"ی بە زمانەکانی کوردی و فارسی دامەزراند. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٩ی ئاڤریلی ٢٠٠٥" ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان"ی دامەزراند.
لە مانگی ژوئەنی ٢٠٠٧ کەبوودوەند لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراو و بە تۆمەتی هەوڵدان لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی و دامەزراندنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ڕوبەڕوی سزای ١٠ ساڵ زیندان بووەوە، هەروەها بە هۆی هەوڵدان لە دژی نیزام لە رێگای پەیوەندی کردن بە ڕێکخراوە مرۆییەکان و پەیوەندی لەگەل سکێرتێری ئەو کاتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و پەیوەندیکردن بە میدیاکانەوە ڕووبەڕووی سزای ساڵێک زیندان کرایەوە سزای ١١ ساڵ زیندانی ناوبراو لە لایەن لقی ٥٦ دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران پشتڕاست کرایەوە.
کەبوودوەند لە ساڵی ٢٠٠٩ خەڵاتی" هێلمەن هێمت" ی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی چاودێری مافی مرۆڤی تایبەت بەو نووسەرانەی لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەدان وەرگرت؛ هەروەها ساڵی ٢٠٠٩ خەڵاتی چاپەمەنی دەوڵەتی بەریتانیای وەک "ڕۆژنامەوانی نێونەتەوەیی ساڵ"ی پێبەخشرا.
سەرۆکی ڕێخراوی مافی مرۆڤی کوردستان تا ئێستا ٣ کتێبی بڵاو کردووەتەوە بە ناوەکانی: 
- نیوەکەیتر( تایبەت بە مافی ژنان)
- دۆزەخی دیموکراسی
- بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی
لە کۆتاییدا بە سەرنجدان بە ڕەوشی کەبوودوەند ئاگادارتان دەکەینەوە رەوشی تەندرووستی ناوبراو مەترسیدارە و شیمانەی هەچ ئەگەرێک لە ئارادایە هەر بۆیە وێڕای پشتیوانی کردن لە داخوازیە ڕەواکانی دامەزرێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە لایەنە بەرپرسیارەکان دەکەین، بە هەموو ڕێکارەکان گوشار بخەنە سەر کاربەدەستانی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی تا وێڕای جێبەجێکردنی داخوازیە ڕەواکانی کەبوودوەند بە زووترین کات ناوبراو ئازاد بکەن، کە تەنیا بە هۆی داکوکی کردن لە مافەکانی مرۆڤ ڕوبەڕوی سزایەکی وا نادادوەرانە بووەتەوە.

ڕێکخراوی ژنان ئازەرمێهر کوردستان
2012-06-06
کۆپی دنێردرێت بۆ هەریەکە لە:
کۆمیسێری باڵای مافەکانی مرۆڤ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان fhochschild@ohchr.org
ڕێخکراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی iran_team@amnesty.org 
ڕێکخراوی بەرگری نێونەتەوەیی post@defendinternational.org 
ڕێکخراوی نێونەتەوەیی چاودێری مافەکانی مرۆڤ hrwpress@hrw.org 
پڕۆژەی گرووپی مافی مرۆڤی کورد – بریتانیا khrp@khrp.org
فدراسیون زندانیان سیاسی کوردستان F.P.P.K
رێکخراوی کوردوساید واچ_سوید
کومیتەی خوێندکاری حیزبی دیموکراتی کوردستان
یکیتی دیموکراتیکی خوێندکارانی کورد
سازمان دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی ئیران و کوردستان
جمعیت جوانان کوردستان ایران
ئەنجومەنی بەرگری لە زیندانیە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
1_Masood Fathi
2_Gulale Samiei
3_Jamil Ahmadi
4_Arez Andaziary
5_Ata Jamali
6_Bilal Sangasari
7_Shler Shebli
8_Fuad Fatahi
9_Aram Ibrahim Khas
10_Masoud Rahmani
11_Sahar Dinarwand
12_Negin Shekholislami
13_Hadi Sufizadeh
14_Hadi Hakshenas
15_Farzad Hakshenas
16_Tayyeb Hoshyar
17_Soran Danishwar
18_Mohamad Shahsawari
19_Asso Piroti
20_Farhad Garza
21_Muhamad Amini
22_Sardar Marwan Ismail
23_Negin Fakhr Shekholeslami
24_Sabir Kadri
25_Masoud Manaf
26_Mahin Shokrolahpor
27_Maryam Fathi
28_Jahangir Abdolahi
29_Daoud Gafari
30_Anwar Abasi
31_Roya Toloui
32_Hiwa Shah Mohamadi
33_Aso Amada
34_Akam Amada
35_Eqbal Moradi
36_Sharif Hasanzade
37_Dler Kamangar
38_Jamshid Bahrami
39_Zahid Hanbali
40_Noury Fakhri
41_Mitra Aryan
42_Ebrahim Jahangiri
43_Naliya Ebrahim
44_Zagros Andaziary
45_Muzafar Namdary
46_Gafour Mohamady
47_Sror Mohamady
48_Kajal Shekhmohamadi
49_Tariq Yusifi
50_Farzaneh Haydarian
51_Hiwa Kurdstani
52_Amjad Husainpanahi
53_Luqman Karimi
54_Dawoud Azadfar
55_Mahbubeh Husaini
56_Rahmat Mawlanpour
57_Ibrahim Mihmandoust
58_Ahmad Ebrahimi
59_Salah Hsainpanahi
60_Saied Sanandaji
61_Kurosh Khateri
62_Jalal Rawangard
63_Jawad Haidary
64_Sherko Jahani
65_Shler Bapiri
66_Leyla Abdavi
67_Chia Aziz Mohamad
68_Jamal Najari
69_Xebat Kermashani
70_Mamand Sofi
71_Ronak Shakari
72_Rahele Asasi
73_Kwestan Ftohi
74_Fazel Shariati
75_Korosh Dadmihr
76_Adnan Honarwar
77_ Afshin Zkawat
78_Jamal Said Sadqi
79_Shwane Karimi
80_Yousef Karimi
81_Ali Qaderi
82_Ali Chamangoli
83_Homa Mani
84_Hawre Karsaz
85_Kurdo Shwani
86_Gelawej Ahmadi
87_Shorsh Ahmadi
88_Naze Mamedi
89_Bawer Mamedi
90_Heja Mamedi
91_Aso Sipan Viyan
92_Nezam Zakaryaei
93_Reza Xalili
94_Mehrdad Ahmadi
95_Yousef Sultani
96_Shehla Rashidi
97_Azad Ahmadi
98_Dunya Rebaz
99_ D.Mmistafa Shamami 
100_Jwan Col
101_Arya Bazmundeh
102_Shoxa Sabah
103_Subhan Leshkeri
104_Mina Qaderi
105_Amir Babekri
106_Masouma Amin
107_Zelal Gulencu
108_Lida Asadi
109_Hezar Mamandi
110_Golala Saeed
111_Kami Irandoust
112_Kaweh Hasanpour
113_Sugra Rezgi
114_Xelil Xaweryan
115_Qedrye M uhemedyan
116_Seyran Hossein Panahi
117_Shamal Mirza
118_Elham Chaichi
119_Shahla Negahdar
120_Arez Mohamadi
121_Aref Naderi
122_Zrean Taqtaq
123_Rebwar Mahrufzadeh
124_Pola Nanvazadeh
125_Rojin D.mahabadi
126_Gizing Shekak
127_D.Najeh Gulpi
128_Naseh Silemani
129_Hiva Panahi
130_Leil Hassanpour
131_Sabri Bahmani
132_Farzaneh Jalali
133_Diyako Rostami
134_Hersh Rash
135_Jani Dilan 
136_Kamal Afarin
137_Said Parwaza
138_Fariba Mohamadi
139_Frouzan Shebli
140_Zohreh Fallahi
141_Mohamad Saleh Shebli
142_Nashmil Ahebli
143_Saro Xaliqi
144_Mohamad Jamshidi
145_Azad Mohemedzadeh
146_Kawe Sharifian
147_Azad Xelifezade
148_Darbaz Karkuki
149_Ali Zirak
150_Tawar Sharifi
151_Ali Himati
152_Azad Ahmadi
153_Hiwa Emam Jome
154_Taj Kurdstani
155_Sasan Amjadi
156_Qasem Vaisi
157_Hassan Shafei
158_Hamid Mafi
159_Soheila Mousavi
160_Mazin Hayas
161_Keivan Jalali
162_Reza Manuchehri
163_Malike Alamhuli
164_Majid Maraw
165_Kiumars Mansuri
166_Arian Muhamad
167_Sasan Hawrami
168_Saied Jalal Salehi
169_Simko Kamaran
170_Zarya Ibrahim
171_Aziz Marufi
172_Shakhewa Aziz
173_Shekha Qalarashi
174_Siaman Alani
175_Karwan Shamami
176_Gardin Barzeway
177_Amjad Kurdnezhad
178_Asrin Eskandari
179_Hamid Sharifi
180_Zainab Ilkhanizadeh
181_Jila Hasanpour
182_Fariba Rashidi
185_Mansour Fathi
186_Sheida Kurdi
187_Anwar Alosh
188_Suzan Alosh
189_Shervan Alosh
190_Mazlum Gul
191_Murad Gundum
192_Fateh Herman
193_Fateh Saidi
194_Kazjal Jaff
195_Farsgad Nuri
196_Xeje Sert
197_Yad Sereshmaye
198_Rebin Rahmani
199_Hawar Bazyan
200_Samuel Krmashani
201_Dersim Ormer
202_Haval Mazhad
203_Tanya Muhamad
204_Ferhad Cumani
205_Kawe Khosrawpour
206_Hamid Aliyar

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر